Simroz.org
بابەتی زمانی کوردیستون آزاد

نەخشەڕێگای بزوتنەوەی شورایی بۆسەرکەوتنی ڕاپەرینی ئێران

ئاوات (عبدالرحمن رسول )
گومان لەوەدانییە هەر مرۆڤێک دڵی بۆ هێنانەدی ئازادی و مافی مرۆڤ و یەکسانی و ژیانێکی باشتر لێبدات بەتامەزرۆیی زۆرەوە چاوەڕوانی سەرکەوتنی ڕاپەرین وناڕەزایەتی یەجەماوەرییەکانی خەڵکی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستانە.
بۆئەوەی ئەو سەرکەوتنە ببێتە کرداری بۆ هێنانەدی گۆڕانکارێکی باشتر و نوێ تر پێویسته هەریەکە لەئێمە دڵسۆزانە لەومەیداندا بەهەر جۆرێک لەدەستمان دێت و پێمان دەکرێت لەپشت ئەم سەرکەوتنە جوانەی تێکۆشانی جەماوەری یەی خەڵکی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان دابین .
گرینگ ئەوەنییە لەکوێین و لەکام گۆشەو کەناروکوچەی جیهاندا دانیشتووین یان کار دەکەین بەڵکو زۆر گرینگە ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ هاوپشتی و هاوکاری بوون بۆ سەرکەوتنی ئەو تێکۆشانە جەماوەریی یە ئینسانی یە . ئەگەر دڵسۆزانە کەمێک بیربکەینەوە زۆر ڕێگا و کار هەیە کە هەریەکە لەئێمە دەتوانین ڕۆژانە ئەنجامی بدەین لە ڕوویی مەعنەوی یان ماددی یەوە هاوکاری ئەم خەڵکە هەقخوازانە ڕەوایە بین.
دەبا بەیەکەوە هاوکاری ڕاگرتنی ئەم ملهوڕی یەی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بین لەتەواوی ئێراندا ،با چیتر گەنجان ولاوان لەسێدارە نەدرێن و بێکارو برسی و ئاوارە بەزۆر نەکرێن.
کەوایە ئەرکە دروستەکە ئەوەیە لەڕوویی ماددی ومەعنەوەیی یەوە لەپشتی ئەم جۆرە تێکۆشانە جەماوەریی یە ڕەوایە بین .
بۆ سەرکەوتنی ئەم تێکۆشانە جەماوەری یەی خەڵکی ئێران پێویسته :
١-خەڵکی ناڕازی و ڕاپەڕیوی ناوخۆی شارەکانی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان زۆر بە ووشیاری هەنگاوی کرداری بنێن بۆ ڕێکخراوبوونی ئەم جۆرە تێکۆشانە جەماوەرییە لەچوارچێوەی بزوتنەوەیەکی جەماوری دا کەجیاواز بێت لە شێوازی ئیدارەدانی پۆپۆلیستی و محافیزکارانە و ناوچەگەرێتی وخێڵایەتی و حیزبایەتی و پیرۆزکردنی کەسێکی دیاری کراو بەڵکو چەقی هەر گۆڕانکارێک و بڕیارێک تەنها خەڵک بێت و بۆخەڵکیش بێت.
بۆ ئەم هەنگاوەش لەناو گەڕەک و شوێنە گشتی یەکانەوە لەگەرگە و شوێنی ژیان و کارکردنەوە ئارایشتی ئەم هێزە جوانەی ڕاپەرین بدەن بەڕێکخستنێکی پتەوی بەهێزی شۆڕشگێڕی کە دەست بەرن بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکی بەرپرسیارێتی لەلایەن دەستە و شوراکانی خۆیانەوە بە بەرنامە و پڕۆگرامی کاری ئیدارەیی و ڕاگەیاندکاری و سەربازی .
لەهەر شوێن و گەڕەک و شارێک کە زۆرینە کەوتە دەست هێزەکانی خەڵکی جەماوەری ئازادیخوازی ڕاپەڕیو ڕاستەو خۆ بەپشت بەستن بە خەڵکی ناوچەکە و گەڕەک و شارەکە ئیدارەی بدەن خۆیان وەک خەڵک بەخاوەنی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا بزانن لە هەمان شوێن بەشەکانی کۆمەڵگا ئیدارە بدەن .
بەهیچ شێوەیەک نەوەستن و کات بەفیڕۆ نەدەن ،لەبەرئەوەی هەر کەم تەرخەمێک لە ڕوویی پشت بەخۆ بەستن وەک جەماوەری ناڕازی وڕاپەڕیو بۆ ئیدارەدانی دڵسۆزانە بەزیانی زۆر گەورە بۆ خەڵکی ناڕازی وڕاپەڕی تەواو دەبێت. بەفیڕۆ دانی کات بۆ خۆ ڕێکخستنی جەماوەری لەجۆری شورایی کە (بە واتایی ڕاستەو خۆ دەسەڵاتدارێتی و ئیدارەدانی کۆمەڵگایە لەلایەن خودی خەڵک خۆیەوە) وەک ئەوە وایە خەڵکی ناڕازی خۆی بەدەستی خۆی خەرمانی ماندووبوونی تێکۆشانی یەکگرتووانەی جەماوەری بسووتێنێت.
لەبەرئەوەی لەلایەک بەردەوام ڕژێمی دەسەڵاتی چەوسێنەری فاشیزمی ئیسلامی ئێران بەپشت بەستن بە جاسوس و ئیتڵاعات و شارەزاکانی کار بۆ جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگای هەڵوەشان و پەرت کردنی هێزی یەکگرتوویی تێکۆشانی جەماوەری دەکات بۆ ئەو مەبەستەش چەندەها هەنگاو بە نەخشە و ڕێگای جیاوازەوە دەگرێتە بەر .
هەروەها ئەوەشمان لەبیر نەچێت ئەگەر ئەم ڕژێمە فاشیزمەش بڕوخێت دەبێت ئاگاداری ئەوەبێت خەڵک کە ئەم جارەشیان وەک ساڵی ١٩٧٩ لێ بەسەر نەیەت کە دەسەڵات لەدەستەیەکی چەتەی دڕندەئاسایی فاشیزمەوە بەرەوە چەتەو دڕندەی فاشیزمی تر لەژێر ناوی جیاوازی تر بگۆڕدرێت .
ئەم بزووتنەوەی شورایی یەی خەڵک بۆیە گرینگە کە خەڵک لەقۆناغەکانی سەرکەوتن و پێشکەوتنی پاشکەشە لەبەدستهێنانی ماف و ئازادی و ژیانێکی نوێ ترو باشتر ناکات ئەمەش کاتێک سەرکەوتوو دەبێت کە کاتێک هێزی ڕاپەڕیو و ناڕازی خەڵک ڕێکخراوبکرێت لەبزوتنەوەی جەماوەریدا هەنگاو بە هەنگاو نەخشە ڕێگاکانی ڕژێمی چەوسێنەر هەرس پێدەهێنێت و بەرەو سەرکەوتوویی باشترو نوێ تر هەنگاو دەنێت .
٢-کاتێک لەڕوویی ئیدارەدانی گەڕەک یان شارەوە خەڵک باوەڕی بە ئیدارەدانی خۆی هەبێت ئەمە زۆر گرینگە، ڕێک گەورەترین گۆڕانکاری کرداری دەکات لەڕوویی قۆناغی نوێ بوونەوەی کرداری جەماوەری کۆیی کۆمەڵگا .
ئیدارەدانی خەڵکی گرینگە بەشێوەی شورایی بێت کە بە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە کە لەلایەن شوراکانی خەڵکی گەڕەک یان شارەوە هەڵببژێردرێت بەڵام دەکرێت لەئێستادا بەشێوەی کاتی بۆ ئیدارەدانی کاتی، لەهەر گەڕەک و شارێک چەندین شورا دەست نیشان بکرێن بۆ بەڕێوەبردنی کاڕوبارەکانی گەڕەک وشارەکان .کاتێک شوراکان پێکهات ئیردەی بەهێز لەناو خەڵک گەشە دەکات بۆ باوەڕبوون بە بەگرینگی کارکردن لە هەبوونی ئەو جۆرە ئازادی و شێوە ئیدارەدانە کە جۆرێکە لەکاری هەروەزکاری و خۆبەخشانەی ئیدارەدانی پێکەوەیی جەماوەری.
سەرەتاکانی ئیدارەدان دەکرێ سەرەتا بۆ ڕێکخستنی شێوازی شێوەی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک بێت بەپێی قۆناغەکانی گۆڕانکاری لەشێوازی سەرکەوتنی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینی خەڵکدا بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی چەوسێنەر لەشارەکاندا .
لێرە پێویستە خەڵکی ئێران بەگشتی و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ئەوە بزانن کە بەهەنگاو نانی کرداری شێوازی ئیدارەدانی سەرەتایی شورایی چەند هەنگاوێکی زۆر گرینگ دەخوڵقێت کە بۆ خەڵک زۆرسودبەخش و گرینگە لەوانە :
یەکەم :کاتێک خەڵک لەگەڕەک وشارەکان ولە شوێنی ژیان وکاری دەستی برد بۆ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە بۆ شێوازی ئیدارەدانی شارەکەکەی دەگات بەو ئەنجامەی کە لەداهاتوویی گۆڕانکاری دەسەڵاتی سیاسی ئیدارەدانی جۆری حکومەت داری درێژە بەم هەنگاوەی بدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەرجۆروشێوازی ماف وئازادی یەکانی دا ئەوکات زۆر باش ئاشتی کۆمەڵایەتی و جیاوازی کەلتوری و نەتەوەیی یەکان دەبێتە شتێکی نۆرماڵ وئاسایی ،هەموولایەک بەشداری خۆشی و ناخۆشی یەکانی یەکتری دەکەن.
دووەم :بە ئیدارەدانی شورایی خەڵک ڕزگاری دەبێت لەدەست چەوسانەوە بەدەست کەمینەیەکەوە ،واتە بارودۆخێک دێتەکایەوە لەڕوویی کۆمەڵایەتی یەوە ڕێگا نادرێت لەژێر ناوی ئەندام پەرلەمان یان وەزیر و بەرپرسی شار و وڵات وسەرۆکی حیزب و خێڵ دەست بگرێت بەسەر لایەنی ماددی ومەعنەوی شارو کۆمەڵگادا ،چونکە هەمووان دەبنە خاوەنی ئیدارەدان.ئەمە ڕێک پێچەوانەیە لەگەڵ شێوازی حکومەت وسیستەمی خێڵگەرایی وحیزبگەرایی و پاشایەتی و کوێخایەتی. هەرئەمەش ڕێگر دەبێت لە ئەوەی کە ببێتە مەیدانی ململانێی دەوڵەتانی ناوچەکە یان حیزبێک بۆ بەرژەوەندی سیاسەتی خۆی ئەو ناوچەیە بەکاربهێنێت .
کە بەمانایەکی ڕوونتر وەک ڕۆژ ئاوایی کوردستان نەکرێتە مەیدانی ململانێی جێبەجێکردنی سیاسەت ونەخشە ڕێگای دژە ئینسانی دەوڵەتانی هاوسێ ی نیزیک کە ئەوانیش بیانویان هەبێت بۆ هێرش وپەلاماری داگیرکاری لەڕوویی سەربازی یەوە .
سێ یەم :ئیدارەدانی شورایی ڕاستەوخۆ چارەسەری کێشەی نەتەوەیی ومیللی بەکرداری سرووشتی کۆمەڵایەتی لەڕووی جەماوەری یەوە دەکات بەبێ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی و شەڕی نێوان نەتەوەکان بێتەکایەوە .ئەمەش لەبەرئەوەی هەر لەسەرەتا هەنگاوەکانی ئیدارەدانی شورایی دا تەواوی کۆمەڵگا بەشێوەی هەرەوەزکاری بەشدار دەبێت.
دواتر دەبێتە سوونەتی خەڵک کە ڕۆژانە و هەفتانە لەگەڕەک و شارو ناوەندەکانی کارو شوێنی ژیان خەڵک بە ئازادانە گفتوگۆ دەکات و بۆچوونی خۆی دەخاتە ڕوو سەبارەت بە چۆنێتی باشتربوونی شێوازی ژیانی گەڕەک وشارەکەیان .
٣-ڕاگەیاندن:
.پێویستە دەست بەجێ لەلایەن ژنان و پیاوانەوە کە شارەزا و خاوەن ئەزمونی نووسین و بواری میدیایی وڕاگەیاندن لەهەر ناوچەیەک یان گەڕەک و شارێک کۆمیتەی شوراکانی ڕاگەندن دابەزرێنن بۆئەوەی هەفتانە و ڕۆژانە وکاتی پێویست هەواڵی سەرکەوتن و چالاکی و بڕیار نامە وڕاسپاردەکانی شوراکانی شار وگەڕەک بڵاوبکەنەوە بەدەستی خەڵکی ڕاپەڕیوی شارو ناوچەکانی تر بگەیەندرێت ئەمەش ڕاستەوخۆ دەبێتە گەشەدانی ئیرادەی شۆڕشگێڕی لەسەراسەری ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان و جیهانیدا. پێویسته بەزمانە جیاوازەکان وەشان وبڵاوکراوەکان بڵاوبکرێنەوە بۆئەوەی خەڵک بەگشتی لەپەیامەکان تێ بگەن وئاگاداربن.
٣-بواری سەربازی :
کاتێک باس لەبواری سەربازی دەکەین مەرج نییە زۆرترن چەک یان چەکی پێشکەوتوو هەبێت بەڵام مەرجە ئیرادەی نهێنی پارێزی هەبێت بۆسەرکەوتنی قۆناغەکانی ڕاپەرین و ناڕەزایەتی یەکانی خەڵک .پێویسته لەناو گەڕەک و شار کۆمیتەی سەربازی دابمەزرێندرێت لەلایەن ژنان و پیاوانی شوراکانی شارەوە . کە بەپێی بەرەو پێشبردنی قۆناغەکانی ڕاپەرینەکان ئەرکییان پێبسپێدرێت.
بۆ جێبەجێ کردنی جۆری ئەرکەکان شوراکان لە گەڕەک وشارەکان پێویستان بە گفتوگۆکردن هەیەلەسەر شێوازی خۆپارێزی بۆ خەڵکی ڕاپەڕیو یان ناوچەیەک یان شارێک یاخود چەند شار کە کەوتۆتەدەست خەڵکی ڕاپەڕیو کەبەتەواوی شار ئازادبووە. لەبەرئەوەی زۆرجیاوازە لەشارێک کە لەناو دەسەڵاتی ڕژێمدایە پێویستەنەخشەی خەڵک پارێزی جیاوازبێت کەلەوانەیەپێویست بەهەڵگرتنی چەک نەکات لەهەندێک شوێندا لەبەر سەلامەتی گشتی خەڵک .
٤-بەشی ئابووری :
لەشارێک کەئازاد کرا پێویسته لەلایەن کۆمیتەی شوراکانی شارەوە کۆمیتەی ئابووری دابمەزرێندرێت بۆ ئەوەی بتوانن پێداویستی یەکانی ژیانی خەڵک دابین بکرێت .چونکە خەڵک پێویستی بە دابینکردنی خۆراکی ڕۆژانە دەبێت .ئەکرێت کۆمیتەی هەرەوەزکاری بۆهاوکاری وبەهانەوەچوونی خەڵک بەشێوازی گەڕۆک دابمەزرێندرێت لەناوشارو گەڕەکەکان .
٥-بەشی تەندروستی:
هەر لەسەرەتاوە پێویسته کۆمیتەی شوراکانی شار، کۆمیتەی شوراکانی تەندروستی دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی بە بەردەوامی هاوکاری و پێداویستی یەکانی تەندروستی بۆ خەڵک بە خۆڕایی دابین بکرێت. بۆ ئەو مەبەسته گرووپ و دەستە پێک بهێنن .
سەرکەوتووبێت شۆڕش و ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان .
بەدی بێت ئێدارەدانی شورایی و ژیانێکی باشتر و ئازاد.
٭تێ بی نی ئەم بابەتە لە ١٥-١٠-٢٠٢٢ لە بڵاوکراوەی بۆ پێشەوەبڵاو کراوەتەوە.

Related posts

هەوڵی تیرۆریستی ئەمریکا لە دژی ڕابەرانی “پ ک ک” به تووندی مەحکووم دەکەین!

Sosialism Imroz

غروب اینجا درد آور است …” وقتی که زندگی به حاشیه رانده میشود “

Sosialism Imroz

نامەی كاڕڵ ماركس بۆ “یەنا”ی هاوسەری

Sosialism Imroz

Leave a Comment