به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سێ به‌ندكراوی سیاسیی پاش یازده ڕۆژ دوای موحاكه‌مه‌كه‌یان، له‌لایه‌ن دادگای ڕژیم له ورمێ به ١٨٠ مانگ زیندان و دوورخرانه‌وه مه‌حكووم كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئه‌مین په‌یغامی”، “تاهیر خورشیدی” و فارووق شاروێرانی” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له سێ حوكمی جیاجیادا به ١٨٠ مانگ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی كرمان مه‌حكووم كران. شایانی باسه،”محه‌ممه‌د ئه‌مین په‌یغامی” به ٤٨ مانگ، “تاهیر خورشیدی” به ٨٤ مانگ و فارووق شاروێرانی” به ٤٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.