Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

بەیاننامەی کاسبکاران و کۆڵبەرانی مانگرتووی بانە

هەموان دەزانن شاری بانە وەکوو شارەکانی دیکەی کوردستان لە هەبوونی کارخانە و ناوەندی تەولیدی کە بە دەرەجەی یەکەم دەتوانن کار بۆ خەڵک دابین بکەن، بێ بەش کراوە. جەمعیەتێکی زۆری خەڵکی بانە بژیوی ژیانیان بەندە بە بازاڕ و مەرزەکانی نێوان کوردستانی رۆژهەڵات و باشور. 
بەرپرسانی ئێران زیاتر لە ٤ مانگە بەشێک لەو مەرزانەیان داخستوە، بە بێ ئەوەی ئەسڵەن بۆیان موهیم بێ ئەو خەڵکەی ژیانێکی بەو مەرزانەوە بوو بە چی دەژی. ئەوە ئیستاش مەرزەکانی بانەیان داخستوە و هەر ئاوڕ لەو خەڵکە نادەنەوە کە بێ کاسبی و داهات بوون و بە دەست هەژاریەوە وەزاڵە هاتوون.
ئێمە کاسبکاران و کرێکارانی بانە لە درێژەی هەوڵەکانمان بۆ ستاندنی مافەکانمان ئەوە دوو ڕۆژە دووکان و شوێنی کاسبی و کرین و فرۆشمان داخستوە و تا گەیشتن بە بە خواستەکانمان دەست هەڵناگرین و ناتوانین بێ دەنگ بین.

خواستەکانی ئێمە کە مافی سەرەتایی ئینسانن ئەوانەن:

١- کردنەوەی سنوور و بازاڕچەکان فەوری
٢- نێو نووسی تەواوی ئەو کەسانەی کاریان نیە و دانی بیمەی بێکاری لە بەیانی ڕا
٣- دابین کردنی کارو شوغڵی رەسمی و ئەمن بۆ هەموو ئەو کەسانەی توانای کاریان هەیە
٤- دانی ماف و مەعاشی خانەنەشینی بەو کاسبکار و کۆڵبەرانەی کە لە تەمەنی بازنشستەگی دان
– بەیانی پارێزگاری سنە دێت بۆ بانە بۆ کاری خۆی و قەرارە بچێتە فەرماندار. ئێمە داوا دەکەین هەموو خەڵکی کاسبکاری بانە لە مەیدانی جیهاد کۆ بنەوە و لە وێڕا بەو دروشم و خواستانەوە دەڕۆین بۆ فەلەکەی مروتی لە بەردەم فەرمانداری کۆ دەبینەوە تا دۆخی خراپی ژیانی خۆمان نیشانی ئوستانداری کوردستان بدەین.

کەمپینی نا_بۆ_داخستنی_سنوورەکان

Related posts

وتووێژی ده نگی گه ڵی کوردستان له گه ڵ هاوڕێ سه لام زیجی ده بیری شورای رێبه ری حیزبی سوسیالیستی شۆرشگێری ئێران و کاک ر ه عوف کعبی ئه ندامی کومیته ناوندی یه کێتی گه لانی ئێران سه بارت به روداوه سیاسێ یه کانی ئێران و کوردستان

Sosialism Imroz

ئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان لەناخی کۆمەڵگاوە بەرەو ڕوخانی کۆی سیستەم و یاسا چەوسێنەرو نایەکسانی یەکان ملدەنێ

Sosialism Imroz

ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیستی شۆشگێڕی ئێران

Sosialism Imroz

Leave a Comment