Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

هەوڵی تیرۆریستی ئەمریکا لە دژی ڕابەرانی “پ ک ک” به تووندی مەحکووم دەکەین!

لە ماوەی ڕابردووداو لە دوای سەردانی یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ناوی “متیو پالمر” بۆ وڵاتی تورکیا ، دەوڵەتی ئەمریکا بە مەبەستی ئاشکرا کردن و دیاری کردنی شوێنی مانەوەی سێ کەس لە سەرکردایەتی “پ ک ک” بڕە پوولێکی وەک خەڵات دیاری کردووە. ڵەم سەودا قیزەونەی ئەمریکا لە گەڵ دەوڵەتی ئیسلامی و فاشیستی تورکیا ، هەر کەسێک کە زانیاری دروست لە سەر شوێنی ھەر یەکە لە “موراد قەریلان و جەمیل باییک و دۆران کالکان” بە دەوڵەتی ئەمریکا بدات بڕە پووڵێکی ١٢ میلێۆن دۆڵاری بۆ هەرکامیان بە رێژەی ٥و٤و٣ میلیۆن دۆلار وەک خەڵات پێدەبخشرێ.

ئەم هەنگاوەی بەرپرسانی سەرەوەی دەوڵەتی ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی کە لە دۆخێکی تایبەتی ڕکابەرایەتی کردن لە گەڵ ڕووسیە و دانی باجی زیاتر بە تورکیا لە گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەدا دێتە ئەژمار، لە هەمان حالیشدا درێژەی هەمان سیاسەتی سەرەکی و دووڕوویانەی ئەمریکایە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڵەگەڵ دیاردەی تیرۆریزم و دەوڵەتانی کۆنەپەرست و تیرۆریزم پەروەری لە چەشنی ئێران و تورکیا و عێراق و عەرەبستان و هەروەها ڕەچاوکردنی سیاسەتی ڕفاندنی ئوجەلان و بەکارھێنانی “کورد” وەکوو کەرەستەیەکی گوێ لەمست وهێزێکی شەڕکەر بەمەبەستی بەکارهێنان و بەگژداکردنی نەیارانی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا. لە ھەمان کاتیشدا دەسەڵاتدارانی ئەمریکا وەک یەکێک لە دەوڵەتە کۆنەپەرەست و ملھوڕەکانی “دیموکراسی خواز” ، بەردەوام بۆ دژایەتی کردنی چارەسەری کێشەی کورد و چارەسەری ستەمی نەتەوایەتی هەوڵیان داوەو رۆلی سەرەکیان گێڕاوە و پاڵپشتی سەرەکی دوەڵەته سەرکوتگەرەکانی ناوەندیین له ناوچەکەدا.

ئەم ڕووداوەجارێکی تڕ نیشاندەری ئەو ڕاستیە بوو، کە ھیوا بەستن و خۆهەڵواسینی بزوتنەوەی بۆرژوا- نەتەوەیی حیزبە کوردیەکان بە ئەمریکا، جیا له شکست و ناکامی بۆ کرێکاران و ژنان و هاوڵاتیانی ئازادیخوازی کورد زمان و دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی بۆرژوا -ناسێۆنالیستی کورد، هیچ چەشنه ئاکامیکی نەبووه و نابێت.

سیاسەتی ئازادیخوازانە بۆ ڕزگاری لە بەرامبەر ئەم شێوە لە ستەمکاری و تیرۆر و تۆقاندن ، تەنیاو تەنیا لە پێشگرتن و ڕەچاوکردنی سیاسەتی دروست و خەباتی یەکگرتوانەی سوسیالیستیدا خۆی دەبینێتەوە. دوورەپەرێزی و دوورگرتن لە سیاسەتی نادروستی حیزبە ناسیۆنالیست و ئەڵقە لە گۆیەکانی ئەمریکا و دەوڵەتانی تری ناوچەکە وخەبات لە دژی دەوڵەتە سەرکوتکەرەکان و کۆتاکردنی دەستی ژەھراوی و ئاژاوەگێری ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە لە پەیوەند لەگەڵ پرسی کورد، تاقە ڕێگای ئینسانی چارەسەرکردنی ئەم دۆخە ئاڵۆزە و بە سەرەنجام و بەسەرکەوتن گەیاندنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دایە.

ئێمە بانگەوازی ھەموو ھێزە پێشکەوتنخوازەکان، خەڵکی ئازادیخواز و بەتایبەت هاوڵاتیانی کوردزمانەکان دەکەین کە بە ھەموو ھێزەوە لە بەرانبەر ئاژاوەگێری و سیاسەتی دژی ئینسانی دەوڵەتی ئەمریکا بوەستن و یەکدەنگ و هاوئاهەنگ لەگەڵ خەباتی یەکگرتوانە و ئازادیخوازانەی هاوچارەنوسانیان لە بەرانبەر دەوڵەتە کۆنەپەرەستەکان بێنەمەیدان و دەست بدەنە خەباتێکی هەمەڵایەنە و یەکگرتوانه بە دژی سەرەرۆیەکانی دەوڵەتە زڵهێزەکان لە ناوچەکەدا.

پێویستە ئەو ھێزانەی کە لە ژێرسێبەری سیاسەتی ژەھراوی دەوڵەتی ئەمریکا و دەوڵەتە سەرکوتکەرەکانی تری ناوچەکەدا هەناسە دەدن وخۆیان به شێوازی جۆراوجۆرحەشارداوە و بە بیانووی پەیوەندی دیپلۆماسی چالاکی دەکەن ، وەکو هۆکارانی سەرەکی شکست و ناکامی و کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لە ستەمی نەتەوایەتی و پرسی کورد لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان و چینی سەرمایەدار و لایەنە بۆرژوا ناسێۆنالیستەکانی سەر بەخۆیان لە ناوچه کوردنشینەکان، زیاتر و زیاتر ریسوا بکرین.

سەرەرای جیاوازی قووڵی سیاسی و فیکری ورێکخراوەی بزوتنەوەی سۆسیالیستیمان لەگەڵ سیاسەت وکردەوەکانی “پ ک ک” ڕەق و توورەیی خۆمان لەبەرانبەر ئەم کردەوە تیرۆریستیە و قیزەونەی ئەمریکا لە بەرامبەر سێ کەس لە سەرکردایەتی “پ ک ک “دەردەبڕین .

حیزبی سۆسیالیستی ئینقڵابی ئێران وێرای ئەوەی کە ئەم کردەوەیە بە ھەوڵێکی پیلانداڕێژراوی ڕێکخراوی تیرۆریزمی دەوڵەتی ئەمریکا دەزانێت، بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە مەحکووم وریسوای دەکات. ھەروەھا داوا لە “پەیەدە” دەکەین کە کۆتایی بە پەیوەندییەکانی و بەشدار بونی ڵە پرۆژەکانی ژێر ڕێبەرایەتی و ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە کوردستانی سووریە بهێنێت.

دبیرخانه ی حیزبی سۆسیالیستی ئینقڵابی ئێران
Iransocialist2017@gmail.com
١٩ آبان ١٣٩٧
١٠ نوامبر ٢٠١٨

Related posts

ئاگاداری

Sosialism Imroz

ئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان لەناخی کۆمەڵگاوە بەرەو ڕوخانی کۆی سیستەم و یاسا چەوسێنەرو نایەکسانی یەکان ملدەنێ

Sosialism Imroz

بەیاننامەی کاسبکاران و کۆڵبەرانی مانگرتووی بانە

Sosialism Imroz

Leave a Comment