Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

بانگەوازی هاوبەشی ٦٣ کەس لە هەڵسوراوانی سیاسی کۆمۆنیست و کرێکاری بۆ پێک هینانی حیزبیکی کۆمۆنیستی و شۆرشگێر ڵه ئێران

رژێمی کۆماری ئیسلامی وەک رژێمیکی جینایەتکارو سەرکوتگر به  سەركوتی خوێناوی هەر

رۆژەی خۆی،  لەسەر بەستێن و جوغرافیای نائامادەبوونی شۆڕشگێڕان و بزووتنەوەی سۆسیالیستی و كرێكاری و  هوروەها نەبوون و بزربوونی حزبێکی كۆمۆنیستی سەر به چینی كرێكار هاته میدان و شکلی گرت. ئەوان لەبڵاوكردنەوەی تەوەهوم و خەیاڵاتدا شارەزابوون و بە بڵاوكردنەوەی كۆمەڵێك واتای وەك “یەكگرتوویی” و درووشمی ” مەرگ و نەمان بۆ شەیتانی گەورە” و … هەروەها راكێشانی هێزە كۆنەپەرەستە ناسیۆنالیستەكان، هێزە ئاینییەكان و چەند بەشێك لە گرووپە چەپەكان و چەند تاقمێكی كۆمۆنیزمی میللی و وردەبورژوا لە ژێر ناو و درووشمی خەبات لەدژی ئیمپریالیزم راپەڕین و شۆڕشیان بەرەورووی شكست كردەوە و بە یارمەتی و هاوپشتی زلهێزە رۆژئاواییەكان لەسەر كورسی دەسەڵات دانیشتن.

حكومەتی سەرمایەداری ئیسلامی لە ساڵی 1357 ەوە تا ئێستا بە سەركوت و داپڵۆسینی بەردەوام، بە شەلاق، زیندان، سەنگسار، لەسێدارەدان، سەپاندنی کەژ و هەوایەکی تۆقێنەرو مەترسیدارو مەرگی به شێنه یی بەسەر ژیانی چەندین ملوێن بنەماڵەی كرێكاری، بە پاشاندنی ئەسید و تێزاب ، بە تیرۆری نەیاران و بەرهەڵستكارانی سیاسی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە كوشتاری بە كۆمەڵ لە دەیەكانی شەست و بە دەستبردن بۆ مەزنترین و قێزەونترین تاوانی دژە مرۆیی لە مێژووی ئێران و جیهان و هەروەها گه ڵاله نەبوونی ئەڵترناتیڤ و بەدیلێكی شۆڕشگێڕانە و نەبوونی حزب و رێكخراوێکی تایبەت بە چینی كرێكار و خەڵكی ئازادیخواز، حزب و رێكخراوێك كە پشت ئەستوور بە ئارمانج و سیاسەتی سۆسیالیستی و خەباتكارانە بێ، درێژەی بە بوون و مانەوەی خۆی دەدا.

ئەگەر خەباتێكی بەردەوام و ملیتانتی رێكخراو بوونی هەبووایە و كۆمەڵگا خاوەندارییەتی لە حیزبیکی كۆمۆنیست و جدی و جەماوەری و شۆڕشگێڕ بكردایە، رژێمێكی لەمشێوە نەیدەتوانی تا به ئەمڕۆ لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. لە لێكدانەوەی ئەم مێژووەدا ئاماژەكردن بە تاكە هۆكارێكی وەك سەركوت و ملهوڕی رژێم ناتەواوە و ئەو هۆكارە تەنیا لایەنێكی مەسەلەكەیە. هاوشان لەگەڵ پشتیوانی و هاوڕێیەتی ئەو سەردەمەی هێزە مەزهەبی و نەتەوەییەكان لە كۆماری ئیسلامی، ئۆپۆزیسیۆنی چەپ و كۆمۆنیستیش لە ئاستی جیاجیادا تووشی ناچالاكبوون و ڵادان و سیاسه تی نادروست و جیا لە چەند نموونەی بچووك، زۆربەی هێزەكان رۆڵێكی پێشەنگی كۆمۆنیستی و كرێكاری و شۆڕشگێڕانەیان  ڵه گۆرپانی خەباتی سیاسی ئەو سەردەم دا نەگێڕاوە.

ئێمە وەك به شێک ڵه چینی كرێكار، وەك بزاڤی ژنان و وەك گەنجانی شۆڕشگێڕ و بزوتنەوەی سۆسیالیستی و كۆمۆنیستی ئەركی سەرشانمانه كە سیستەمی سەرمایەداری دەسەڵاتدار و یاسا دژە مرۆییەكانی ئەم سیستەمی کۆنه پەرەست و ڕزیوو بۆگەنی ئایینی و رەگەزپەرەستانەی  بخەینە ناو زبڵدانی مێژووه و  كۆمەڵگا بەره و كۆمەڵگەیەكی ئازاد و یەكسان وشیاوی ئینسانی و هەروەها خۆشگوزەران و بەختەوەر بەرین .ئەم ئەركە گرنگە پێویستی بە دووركەوتنەوە و كۆتایهێنان بە سیاسەت و داب و نه ریتی کۆنی سیستەمی خەباتی چەپی ئێستا و تێپەڕبوون لە سیاسەتی چاوەڕوانی و خێراتركردنی رەوتی روخاندنی رژێمی ئیسلامی لە رێگەی شۆڕشگێڕانەوەیە. ئەم بزووتنەوەی ئێمه پێویستی بە رەخنەی بەردەوامی سیاسەتە پۆپۆلیستییەكانی چەپ و بانگەوازی سەرجەم تۆێژه کانی ناو کۆمەڵگایه  بە مەبەستی یەكگرتوویی و رێكخراوبوون و هەروەها دەستبردن بۆ پراتیكی شۆڕشگێڕانە و گەڕانەوە بۆ كۆمۆنیزمی شۆڕشگێڕانەی ماركس و رێكخستن و عەمەڵی کردنی ئەم خەباته شۆڕشگێڕانە و كرێكارییە. هاتنە کایەی حزبی سۆسیالیستی چینی كرێكار كە بەشدار بێ لە ململانێی چینایەتی و پێداگری لەسەر بەهێزكردن و پەرەپێدانی خەباتی یەكگرتووانەی كرێكاران و ژنان و گەنجان لە ئێران و ناوچەكە ، پێوێستێکی حاشا هه لنگری بزووتنەوەكەمانە.

كۆتاییهێنان بە تەمەنی پڕ له نگریسی وه ها رژێمێکی هار و درنده و چینی باڵادەست لەسەردەستی ” حزبی پڕوپاگەندە”، ” حزب مافی مرۆڤ”، حزبی معلم”، “حیزبی بژی جه ماوه ر”، ” حزبی شۆڕشی ئیسنانی”، حزبی شوێنكەوتوو و پۆپۆلیست، حزبی دەرەوەی وڵات و هیوابەستن بە كێشمەكێش و ململانێی ناو باڵەكانی رژێم بە ئاڵای نەتەوەیی و ناسیۆنالیستی بەسەرەنجام ناگا. دەبێ حزبی ئێمە حزبێک بێت لەدژی ئەم سیاسەتانە خۆی پێناسە بكا و تەسلیمی دۆخی ئێستا نەبێت و بۆ گۆڕینی بارودۆخی هه نوکه و زاڵ به سەرکۆمەڵگا و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی سیاسی بە شێوەی میلیتانت و ماكسیمالیست هەوڵ بدا. ئێمە بۆ پڕكردنەوەی ئەم بۆشاییە راستەقینەیه بۆ بونیادنان و دامەزراندنی حزبێكی سیاسی و سۆسیالیستی و شۆڕشگێڕ ، بانگه وازی سەرجەم کرێکاران و ئازدیخوازان دەکەین. ئێمه لەوبڕوایەداین كە دەبێ ئەم رژێمە لە رێگەی ڕق و تووڕەیی شۆڕشگێڕانە بروخێنیندرێ و وڵامدانەوە بەم پێداویستییە مێژووییە بە دامەزراندن و بونیادنانی حزبێكی سیاسی، سۆسیالیستی، كرێكاری و ملیتانتەوە گرێ دراوە، واتە ئەو حزبەی كە ئێمە بەنیازین بونیادی بنێین.

كۆمەڵگەی ئێران، چینی كرێكار و بزووتنەوەی ئازادیخواز و یەكسانیخواز پێویستی بە حزبی سیاسی رادیكاڵ و شۆڕشگێڕە، بە حزبێك كە سەركردایەتی و رێكخستنی خەباتی سیاسی و چینایەتی بكا و ئامادەبێ ئامرازەكانی هێز و تاكتیكە خەباتكارانە جیاجیاكانی وەك مانگرتن و نارەزایی جەماوەری و ئاكسیۆن و رێكخستنی خەباتی چەكداری جەماوەری و …هتد بەدەستەوەبگرێ. كۆمەڵگەی ئێران، چینی كرێكار و بزووتنەوەی ئازادیخواز و یەكسانیخواز پێویستی بە حزب و رێبەرانێكە كە لە گۆڕەپانەكەدا بن و لە پەیوەندی نزیك و بەردەوام لەگەڵ كۆمەڵگا بن، بە حزبێكی كۆمۆنیستی شەفاف و ملیتانت و چالاك لە ناو دڵی خەباتی كرێكاران و ئامادە لە بزووتنەوە نارەزاییەكانی كۆمەڵگا و بە حزبێك كە بە جێگەی داتاشینی تیوەری پێچەوانە و لێكدانەوە و پرتە و بۆڵە و سپاردنی كاتی ڕاپەرین بە دواتر، بە كردەوە بە مەبەستی كۆتایهێنان بەم ئاڵۆزی و سەرلێشێواوییە هەنگاو هەڵبگرێ و بێتە ناو جەرگەی خەباتەوه.

ئەم حزبە حزبێك دەبێ كە بێگومان و بێ رارایی بە مەبەستی سەركەوتن و پارێزگاریكردن لە دەسكەوتەكانی خەبات و سیاسەت و پارێزگاریكردن لە ئاسایشی كۆمەڵگا و روخاندنی تەواوی دەسەڵاتی رژێم ئامادە دەبێ و بۆ بڕینی دەستی سەرجەمی كانگێستێر و مافیا چەكدارەكانی دژی خەلکی لە پرۆسەی روخانی رژێم و ئەگەری دروستبوونی سیناریۆی رەش، كۆمەڵگا و حزب بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەكان و پارزێگاریكردن لە دەسکەوتەکانی خەبات وشارستانیەتی كۆمەڵگا ئامادە دەكا و لەم ئاراستەدا گەنجان و خەڵكی ئازادیخوازی رێكخراوو بەیەکەوه جۆش دەدا. لە رەوتی خەبات بۆ روخانی رژێم و روبەروبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی سناریۆی رەش دا رێكخستنی بەرەنگاری چەكدارانە مافی رەوا و پێویستی بزووتنەوە و حزبی چینی كرێكارە.

ئەم حزبە بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی سیستەمی سیاسی گرێدراو بە شۆرا كرێكاری جه ماوه ری و سۆسیالیستی و هەڵوەشاندنەوەی موڵكایەتی تایبەت و چەوسانەوەی کاری كرێگرتە لە ئێران خەبات ئەكا. ئەم حزبە حزبی چینی كرێكار وڕابەرانی سۆسیالیستی ئەم چینە و حزبی رزگاركردنی ژن لە سەرجەمی نایەكسانییەكان و لەگۆڕنانی هه ڵاواردنی جنسیه. حزبی ڵاوانی شۆرشگێرو نەسڵی نۆی وئامانجە ئازادیخواز و سۆسیالیستییەكانی ئەوانه  و حزبی كۆتاییهێنان بە ستەمی نەتەوایتی و هەرچەشنه ستەم وچەوساندنەوە ولە كۆمەڵگایە.

ئەو حزبەی كە بڕیارە درووست بكرێ، لە باری رێكخراوەیی و پەیوەندییە ناوخۆییەكانیەوە جیاوازی تەواوی لە گەڵ حزبە چەپەكانیتر هەیە. لەهەمانكاتدا كە لە دەوری كۆڵەكەی پەسندكراو و بڕیارە بە كۆمەڵ و كۆلكتیڤەكان و دامەزراوە هەڵبژێردراوەكان كۆدەبێتەوە، دەبێ حزبێكی تەواو رێك و پێك و بەدیسپلین و پتەو و جدیش بێ. هاوكات دەبێ لە سەرجەمی ئاستەكاندا ئازادی بێ ئەملاوئەولای رادەربڕین و رەخنەگرتن گەرەنتی ولایه نگری بكات. پێكهێنانی زەخت وزۆرو خولقاندن و زاڵ کردنی کەژ و هەوای سەركوت بە هەموو شێوازێك و لەدژی رەخنەگران و كەمایەتی ناو حزب بە تاوان لەقەڵەم دەدرێ.

ئێمە واژۆكەرانی ئەم نووسراوە بانگەواز ی سه رجه م خەباتكارانی رێگای  ئازادی و یەكسانی، ژنان و پیاوان و ڵاوانی خەباتکارو شۆرشگێر و سۆسیالیست و سەرجەم كۆمۆنیستەكان، گرووپ و هێزە ئازادیخوازەكان و لایەنگرانی روخاندنی رژێمی کۆماری ئیسڵامی دەکەین و داواکارین پشتگیری و هاریکاریمان بکەن.

مەرگ و نەمان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران!

بژی سۆسیالیزم!

بژی ئازادی و بەرابەری!

واژۆکەران :

– ابراهیم الف (اصغرنیا)

2- ابراهیم باتمانی

3- احمد سلطانی

4- ادیب پوردیبا

5- آذر کیمیا

6- اردشیر اصفهانی

7- آرینا شیردل

8- اقبال کاکاون

9- امید نسیمی

10- بابک باجلانی

11- بهروز آزادپور

12- پروین حسن پژوه

13- جلال محمدی

14- حسن بقائیان

15- دانیال عبادی

16- رحمت فاتحی

17- رُزا کریمی

18- رُزا ناصری

19- رزگار هاتفیان

20- رضا دانش

21- رضا ساعی

22- رضا شتابی کیا

23- روزبه همه وندی

24- ریبوار تبریزی

25- رئوف افسائی

26- ژوبین مردوخی

27- ژیار سلیمانی

28- ژیان بهارلو

29- ساغر رهام زند

30- سلام زیجی

31- شاهین ابراهیمی

32- شاهین معماریان

33- صحرا صالحی

34- شیرین اعتماد

35- عباس خسروی

36- عزیز آجیکند(ئاله کی)

37- عزیز عبداله پور

38- فخره صادقی

39- فرشته بهاری

40- فرهاد امیری

41- کارو افشانی

42- کارو جفا دیده

43- کاوه شاهین پور

44- کیوان مهرآوه

45- لقمان مهری

46- مژگان آزاد منش

47- مهرداد مرادی

48- مهین لرستانی

49- میلاد ابراهیمی

50- نازنین زندنیا

51- نسرین محمودی آذر

52- نیما ارژنگ

53- نینا نامی

54- هاوری شاهو

55- هشام سامی حمید

56- هلن نامی

57- هما کرامتی

58- ونوس محمدی

59- کیوان پیشبین

60- خالد هاشمی

61- عمر بوکانی

62- کامران پایدار

63- لیلا احمدی

دریژه ی هه یه…

Related posts

کرێکارانی شارەداریی شاری مەریوان ناڕەزایەتییان دەربڕی

Sosialism Imroz

قسەوباسی سەلامی زیجی لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە کۆبانێ لە شاری یۆتۆبۆری

admin

نامەی كاڕڵ ماركس بۆ “یەنا”ی هاوسەری

Sosialism Imroz

Leave a Comment