Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

“من هانی هه ستانم” هاوارم کـــــــــــــــه…!

“من هانی هه ستانم”
هاوارم کـــــــــــــــه…!
من چه که ره کردوی ئه و گۆڵه ئه ستێره یه م
که ڵه ناو که ناره کانی
زه مه نی بێ وێژدانا
به خۆێنم
نوسیم بژی ئــــازادی …! 
به نرکه ی شێرانه ی دایکان
ڵه ناو سه نگه ری به رخۆدانا
گوڵه گه نمی برسێه تیم رۆاند
ڵه ده شته کانا
به خۆێنی لاوانی شه قامم
گوڵه مێڵاقه ی سوری شۆرشم ئاو دا
له زیندانا پێم گرتو
بوومه بوومه ڵه رزه ی هانی ئاخێزه کانی
به رده م زانکۆ
هێج هێزێ نه بو به ڵه مپه ر
ڵه به ر منی ئینسانی داهێنه ر
نه بوو نا نا نه بوو 
ئه و سه دان په رده ی ڕه شی
روو به خۆر گیراو
نه بوونه ئاسته نگ
نه بوونه ڵه مپه ر
نه بون …
ئاسمانی شینمتان ره ش هه ڵگێرا
شه قامتان ڵه خۆێنا گه وزاند
پێنوستان شکاند
گۆی مه مکی دایکه کانتان
به چه قۆی تیژ بری
ته ورتان ڵه ریشه ی بو ن دا
که چی 
هه میسان ڵق و پۆم ده رکرد
چه که ره م کرد
بومه پێژه یه ک ڵه ده س بیری نۆێ
ڵه کۆمه لی چه وساوه
….
برۆن بینوسنه وه
برۆن واژۆی که ن
ئه و خۆێنه ی ڵه شقاما رژا
ئه وه خۆێنی جه سته ی من بو
ئه و هاواره ی ڵه گه روی دایکا خنکا
ئه وه هاواری من بوو
ئه و خاکه ی ڵه سێداره درا
ئه وه به شان و باهۆی منی چه وساوه
بردی بناخه ی دانرابوو
….
برۆن بینوسنه وه
بینێرن بۆ خوداش با
واژۆی کات
ئه و مناڵه ی ڵه شه قاما
پێگرت
ئه و ده سفرۆشه ی ڵه سه رمای زستانه
کۆانوی ماڵه که ی بۆ مناڵه کانی ئامێز بوو
ئه و ژنه ی ڵه شی خۆی
بۆ پیاوی بێ ویژدانا هه راج کرد
ئه و کچه ی ، کچێنی خۆی پێشکه ش
به خودای سه رمایه کرد
ئه وه ی قه ندیلی هه ژاند
شاهۆی ئاوه دان کردو
خه مه کانی ناڵه شکێنه ی راژه نی
ئه و ژنه ی به روی
رۆژ ره شی دا ته قێوه و
ره نجی به خه سار نه دا
ئه و کچه ی باڵای به ره خت و چه ک و فیشه ک
رازانده وه
ئه و ڵاوه ی په تی سێداره ی ماچ کردو
به بزه ی سه ر ڵێوه کانی
ماڵاوایی ڵه ژیان کرد
ئه و پێشمه ر گه یه ی به چه کی ده ستی ،
گوڵله ی به شه وه زه نگه وه نا
ئه وه من بووم
ئه وه من بووم
سلاوت لێ بێ
سلاوت لێ بێ …
………

عـــــــــــــزیز ئاجیکند 

به هاری ١٣٧٦ ” زرگۆێز”

Related posts

لە قەزای سۆران ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تەقەی لێدەکرێت..

Sosialism Imroz

ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ یه‌كی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌شكیلی كۆنفڕانسی پێكهێنانی حیزبی سیاسی نوێ له‌ ئێران

admin

ژنانیش وەك پیاوان لەناو ئاگردا كۆڵبەری دەكەن… ژیان: تەرزە عەباسی

Sosialism Imroz

Leave a Comment