Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

چەند تێبینی و پێشنیارێک بۆ خەڵکانی شۆڕشگێر لە خیابانەکان

ن. داهاتوو-سنە
لەم سەروبەندەی شۆڕش و هەستانەوەی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و بەتایبەت خەڵکی چەوساوەی کوردستان دژی ڕژێمی زوڵم و زۆری کۆماری سێدارەی ئیسلامی، دوای ئەم ماوەی بە سەر هاتنە سەر شەقامی خەڵک بە دەستی خاڵی و لەولاوە هێزی سەرتاپێ چەکداری کاسەلێسانی ڕژێم و بگرە و بەردەی خەڵکی بێ‌تاوان کە بەداخەوە بەبێ هیچ تاوانێک دەزگیر دەکرێن و هەندێکیان تا چەند ڕۆژ بێ‌سەروشوێن بوون و دواییش بە بارمتەی چەند ملوێن و چەند ملیار تمەنی هاتنە دەر ئەویش بە مەرجی بێ‌لایەن‌بوون و دوورپەرێز بوون، وا بزانم کاتی ئەوە هاتووە کە خەڵکی سیویلیش شێوەی دەنگ‌هەڵبڕینەکانیان بگۆڕن و پێدا بێنەوە تا کەمتریان لێ دەزگیر بکرێت، بەتایبەت کە هێزەکانی ڕێژیم لە هەموو شەقامە سەرەکییەکانی شارەکان کامێرای بەهێزیان داناوە و ڕۆژی دواتر یان ڕۆژانی دواتر دەست دەکەن بە گرتن و زیندانی کردنی لاوەکان و خەڵکەکە.
چەند خاڵیک گەییشتوە بە مێشکی من کە هەرچەند سەیرم کردووە و تێفکریوم تا ئێستا کەس بە خەڵکی ڕانەگەیاندووە و ئەوانیش خۆیان لەبەر هەڵپە و هەیەجانێک کە تووشی بوون بیریان لێ نەکردۆتەوە یان لانیکەم من نەمدیوە باسی بکەن و خەڵکەکە ڕەچاویان بکەن:
1.خەڵکەکە کە ئێواران ئەچنە دەرەوە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین، حەتمەن ماسکێک یان دوو یان چەند دانە ماسکی چەند ڕەنگ لەگەڵ خۆیان بەرن و جاروبار بیانگۆڕن.
2.حەتمەن ناوچەوان و سەریان داپۆشن با تەنیا چاویان بە دەرەوە بێت، تەنانەت ئەگەر بکرێ بە چاویلکەی ڕەنگی چاویشیان لە بەر دیدی کامێراکان بشارنەوە. کامێراکانی ئەم جارانەیان زۆر بەهێزتر لە جارانن و لە مەودایەکی دوورەوە ڕوخسار دەناسێتەوە.
3.بە پێی ئەوە کە دەنگۆی ئەوە هەیە هێزە خۆفرۆشەکان بە جلی ئاسایی دێنە ناو خەڵک (بە لیباس شەخسی دەناسرێن) و لە پشت سەری خەڵکەکەوە بە سپرەی جلەکانیان ڕەنگ دەکەن کە دواتر بیانناسنەوە، هەم وریایان بن و هەم ئەگەر دەکرێ یەک دوو تی‌شێرت یان کراس لەبەر کەن کە ئەگەر دیتیان ڕەنگ کراوە بیانگۆڕن.
4.هەمیشە چەند کەس لە خۆپیشاندەران لە پشت سەری هەمووانەوە بن و ئاگاداری جاشەکان و بەسیجییەکان و لیباس شەخسییەکان بن.
5.تا ئەو جێیەی ئەکرێ دەستتان بە دەسکێش داپۆشن، بۆ ئەوەی ئەگەر دەستیشتان لە شتێک درا پەنجەمۆری بە سەرەوە نەمێنێتەوە.
6.تا ئەو جێیەی بۆتان دەکرێ شتێکی تیژ وەک چەقۆ بەتایبەت تیژبڕ، مووکتبڕ لەگەڵ خۆتان هەڵگرن کە هەم بچووک بێت و لە دەستا یا لە گیرفانا جێی بێتەوە و هەم لە ناو خۆپیشاندەرانا کە لیباس شەخسییەکانتان لە کاتی هێرش بردنە سەر خەڵک چاو پێ‌کەوت بتوانن بەرگرییان لێ بکەن و هەم شتێکی ئاسایییە کە هەموو کەس هەڵیدەگرێ و ناتوانن بە تاقە چەقۆیەک کەس تاوانبار بکەن.
7.کووچە و کۆڵانە دەرڕەو و بن‌بەستەکان بناسن کە لە کاتی تەنگانەدا گیر نەکەوەن.
8.لە ژێر جلەکانتاندا شەرواڵ و پشتوێنی پان یان ئەو کەمەربەندانەی لە جنسی نەوە(نەمەد)ن لەبەر کەن تا ساچمەکان نەچنە ناو جەستە و لەشتانەوە. بەتایبەت نەوە کە زۆر قایمە.
9.ئەم بەشە بۆ خەڵکی کوردستان: هەروەها کە دەزانین ئەم شۆڕشەی ئەم جارە لە بابەتێکی کۆمەڵایەتییەوە (کوژرانی ژینا ئەمینی بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی دەستووری و فەرمیی ڕژێمەوە) سەری هەڵداوە و تا ئێستاش بۆیە بووەتە گشتگیر و سەرانسەری لە ئێرانداکە ڕەنگە ئەم گیان لە دەستدانە بۆ هەر کیژێکی دیکەی ئەم وڵاتە ڕووی بدابا و هەموویان لە سەری تەبان، جا کەواتە _بە ڕای من_ تکایە لەم قۆناغەدا باسی حیزبە کوردییەکان مەهێننە گۆڕ و بژی بژییان بۆ مەکەن، چون حوکمەت دەیهەوێ ئاکاری شۆڕش لە شارە کوردنشینەکاندا بەرەو ئەو لایە ببات و هەم بە باقی خەڵکی ئێران بسەلمێنێت کە دەستی حیزبە کوردییەکانی تێدایە و ئەگەری ئەوە هەیە خەڵکە ناڕازییەکەی ئێران دژی کورد هان بدات، هەم ئاتۆی بکەوێتە دەست کە هێرشیان بکاتە سەر (هەروەها لە ڕۆژی دووی ڕەزبەرا هێرشی کردە سەر خاکی هەرێم و حکومەتی هەرێمیش وەک ئەم چەند ساڵە هیچ هەڵوێستێکی ئیدانەکەرانەی نەبووە).
حیزبەکانیش تکایە لەم قۆناغەدا بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەشداریی سەرهەڵدانەکانی خەڵک نەکەن و هێزەکانیان ڕەوانەی شارەکان مەکەن با تێوە نەگلێن و حوکمەت سەری دووپشکەکە هەڵنەگەڕێنێتەوە بەرەو ئەوان و بەرەو خەڵکی کورد. دەشزانین کە لە هەموو باس و بابەتێکی شایی و شیوەندا کوردی کردووەتە قوربانی دیکەی گەلانی ئێران.
10.لە شارەکاندا جاشە قەبەکان کە لەم سەرهەڵدانانەدا لە پشتی حوکمەت وێستاون دەستنیشانیان بکەن و بناسن و شەوانە بکوتنە سەر ماڵ و سامانیان و بیانترسێنن و ئەوانەشی کە تەقە لە خەڵک دەکەن نابوود بکەن با ببێتە دەرسی عیبرەت بۆ باقی جاشەکان، بەڵام زۆر وریا بن با نەناسرێنەوە.
11.ئەگەر شۆڕشەکان درێژەیان هەبێت هێزەکانی ڕێژیم ماندوو دەبن و ئیتر تاقەتیان تاق دەبێت. درێژە بدەن بە هاتنە سەر شەقام.
12.ئەگەر دەرفەتتان هەبوو یان ورەتان هەبوو و وێراتان، دەست بکەنەوە، ئەگەر چەند کەسیان بکوژنەوە ئەوانی تریش دەترسێن و کەمتر تەقە لە خەڵک دەکەن. باشترین داکۆکی، هێرش‌ بردنە.
ژن ژیان ئازادی
سەرهەڵدان ژیانە
ئازادی،بەرابەری.

Related posts

ترور رهبران “پ ک ک” به دستور دولت آمریکا محکوم است…. رفیق ابراهیم باتمانی

Sosialism Imroz

ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ یه‌كی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌شكیلی كۆنفڕانسی پێكهێنانی حیزبی سیاسی نوێ له‌ ئێران

Sosialism Imroz

ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ یه‌كی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌شكیلی كۆنفڕانسی پێكهێنانی حیزبی سیاسی نوێ له‌ ئێران

admin

Leave a Comment