٣٠ ساڵ له‌وه‌پێش كاره‌ساتێكی گورچك بڕ له حه ڵبچه قه‌وما. له ڕۆژی ١٥ له‌سه‌ر ١٦ی مانگی مارسی ٨٨ زاینی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كه‌كانی به‌عسی عێراق، له بنکەکانی خۆیان له “كه‌ركووك”ه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی شاره‌زوور هه‌ڵفڕین و ده‌ستیان كرد به بۆردوومانی شیمیایی شاری هه‌ڵبجه. له ماوه‌یه‌كی كوردتدا شارێك خاپوور بوو. ٥ هه‌زار مرۆڤی بێ‌دیفاع له چه‌ند چركه ساتدا گیانیان له‌ده‌ستدا به هه‌زار كه‌سی دیكه بریندار بوون. ئه‌م كاره‌ساته بۆ خۆی له دڵێ تاوانێكی گه‌وره‌ترا قۆما. ئه‌وه‌یش شه‌ڕی ٨ ساڵه ئێران و عێراق بوو كه بەرە‌و مانگه‌كانی كۆتایی ده‌ڕۆیشت. ٨ ساڵ بوو خەڵکی ئه‌م دوو وڵاته ببون به سووتەمەنی شه‌رێكی كۆنه په‌ره‌ستانه. به هه‌زاران ئینسان له پێناوی شه‌ڕێك دا كه هیچ بەرژەوەندێکی ئه‌وانی تێیدا نەبووببوونه قوربانی. له‌م شه‌ڕه‌دا به میلیاردها خه‌ساره‌ت و زه‌رەر و زیان له خه‌ڵكی هەر دوو وڵات کەوت. ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب و ناسیۆنالیزمی ئێرانی كه ته‌مه‌نێکی دوور و درێژیان له كێشه‌و ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بردبوە سەر، به پشت به‌ستن به ئاینی سوننه و شیعه ئه‌م ناوچه‌یان كردبووه گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی كۆنه‌په‌رستانه.
رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 5 هه‌زار مرۆڤی بێ دیفاع له ناوچه‌ی شاره‌زور گیانیان به‌خت كرد،خوێنی تێكۆشه‌رانی کۆمۆنیستی گوردانی شوانیش تێكڵاوی خوێنی خه‌ڵكی بێدیفاعی ئه‌و ناوچه‌یه بوو.
ئازیزانی گوردانی شوان پۆلێك له تێكۆشه‌رانی کمۆنیست و ماندووی نه‌ناس بوون كه به هه‌ڵسوڕانی ماندووی نه‌ناسانه ، ناوچه‌كانی سنه و كامیاران و مه‌ریوان و دیوانده‌ره تا جاده‌ی سه‌قز _ بانه‌یان كرد به مه‌یدانی چالاكی و حه‌ماسه‌ت و شۆڕگێری خۆیان و كردیان به شوێنی ئاگا كردنه‌وه و وشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش .
ئه‌مڕۆ دوای ٣٠ ساڵ له‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه هێشتا ناوی گوردانی شوان و یه‌ك به یه‌كی كادر و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌م گوردانه له سه‌ر زاری زۆربه‌ی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان به تایبه‌ت مه‌ڵبه‌ندی جنوبه، كه له نزیكه‌وه ئه‌م ئازیزانه‌یان ده‌ناسی.
گوردانی شوان به ده‌یان جار شانۆی موقاومه‌ت و خۆڕاگری و په‌لاماریان له دژی هێزه سه‌ركوتگه‌ر و داگیركه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له مه‌لبه‌ندی جنوبی كوردستان خولقاندبوو.
گوردانی شوان ناوێكی ئاشنا و پڕ له هیوا و ئومێد و پشتیوان بۆ كرێكاران و زحمتكێشان بوو, به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ پارێزه‌رانی جه‌هل و سه‌رمایه و بۆ هێزه جینایتكار و سه‌ركوتگه‌ره‌كانی جمهوری ئیسلامی ناوێكی سامناك بوو .
له‌م رۆژه‌دا، سڵاو ده‌نێرین بۆ بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ئه‌و هاوڕێیانه‌و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی ئازادی و سۆسیالیسم. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، ره‌نج و خه‌ساری له‌ده‌ستدانی رۆڵه‌كانیان ته‌حه‌مول كرد و بوون به‌مایه‌ی دڵگه‌رمی و هیوای ئێمه بۆ درێژه‌دان به‌خه‌بات و رێگای ئازیزه‌كانیان.
به‌رز و به‌ڕێز بێت یاد و رێگای هاوڕێیانی گوردانی شوان.

ڵه نا و باوه شی کارۆخ دا
ڕێبواری به ئه مه گی ڕێگاکانتانین..
ئێسته ئێمه فیشه ک و چه ک و وڕه ی به رزی نا و سه نگه وتان
هه ڵی گرتوین وڵه نا و ده واره ڵه ڵایڵۆن گیراوه کانی
ئێوه دا،
به شوێن وڕه و یادی ئێوه دا
سه ر ڵه به ردو دار‌و گیا و شاخی به رزی یادتان ده سوین و
کن و کاژی وه ی ئه م دۆ ڵه ده که ینه کۆشکی داهاتوی
شاری پڕ ڵه چرای برواتان
ئێسته ئێمه ڵه لوتکه ی شانازی پێوه کرانی ئێوه دا
هه ڵده قوڵێن و ده بینه تاڤگه ی
ئه و چه مه ی به ره و شاری ده ریا
هه نگا و ده نێ وموژده ی به یانێکی روون
به جه ماوه ر ده به خشێ….
….
