هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌شی توركییه به ده‌یان كچیان له كانتۆنی عه‌فرین به‌دیل گرتووه و ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ریان.
ئه‌ڕته‌شی توركییه و هێزه جیهادییه‌كان ڕوویان كردووه‌ته جه‌نایه‌تی جه‌نگی له‌ژی ژنان و كچانی عه‌فرین. دوو مانگ به‌سه‌ر هێرشی جه‌نایه‌كارانه‌ی ئه‌ڕته‌شی توركییه و هێزه ئیسلامییه‌كان بۆ سه‌ر عه‌فرین تێپه‌ڕده‌بێت. ده‌وڵه‌تی توركییه خوازیاری چۆڵكردنی ئه‌م ناوچه‌یه له دانیشتووانی كورده. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕژیمی توركییه و تاقمی ئیسلامیی داعش كه له ناوه‌ڕاست مانگی ساڵی ٢٠١٤ له هێرش بۆ سه‌ر شه‌نگاڵ، ژنانی ئێزدییان به‌دیل گرت و ده‌ستدرێژیان كرده سه‌ریان، ئه‌مجاره ژنان و كچانی عه‌فرینیان كردووه‌ته ئامانجی جه‌نایه‌ت و وه‌حشیگه‌رییه‌كانیان. فۆرات نیووز ڕاشیگه‌یاندووه، هێزه نیزامییه‌كانی توركییه ڕۆژی ١٨ی مارس شاری عه‌فرینیان داگیر كرد و هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له كچان و ژنانیان ڕفاندووه. ئه‌و ژن و كچانه‌ی كه ڕفێندراون گواستراونه‌ته‌وه بۆ ماڵێك له گه‌ڕه‌كی “ویلایه‌ت” له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و له‌م ماڵه‌دا به‌رده‌وام ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته سه‌ر.