٢٨ی گه‌لاوێژ ساڵڕۆژی ده‌رچوونی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژ به خه‌ڵكی كوردستانه. ٣٩ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له روژی ٢٨ی گه‌لاوێژ، كۆماری ئیسلامی لە کاتیکدا کە هێشتا زیاتر له چه‌ند مانگ له ته‌مه‌نی دەسەڵاتی تێپه‌ڕ نه‌ببوو، ته‌واوی ئه‌و ئیمكاناته‌ی كه له رژیمی شاوه وه‌ك میرات بۆی به‌جێ مابوو، له پێناو سه‌ركوتی جه‌ماوه‌رێك له كوردستان به‌كاری هینا كه ده‌یانویست له ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی خۆیان بەهرەمەند بن. كوردستان له هه‌لومه‌رجێكدا كه‌وته‌به‌ر شاڵاوی رژیمی ئیسلامی، كه ده‌وره‌یه‌كی چه‌ند مانگه‌ی رزگاری له كۆت و به‌ندی دیكتاتۆری رژیمی په‌هله‌وییان ته‌جروبه ده‌كرد.
هێرشی ٢٨ی موردادی ١٣٥٨ی رژیم بۆسه‌ر كوردستان، رووداوێكی كتوپڕ نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌شێك بوو له پلانه‌كانی خومه‌ینی و هاوبیرانی به مه‌به‌ستی تێکشکاندنی شۆڕشی ئێران و ناچار كردنی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو بۆ ملكه‌چ كردن له به‌رانبه‌ر رژیمی ئیسلامی دا. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه بوو كه ماشێنی تازه‌ی سه‌ركوت به خێرایی كه‌وته‌وه كار و نه ته‌نیا هێزه سیاسیه‌كان، به‌ڵكوو ته‌واوی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرانه ئامانج.
خومه‌ینی پێویستی به ده‌رفه‌تێك بوو هه‌تا پایه‌كانی نیزامه ئیسلامیه‌كه‌ی خۆی جێگیر بكات. به‌ڵام وجودی كه‌ش و هه‌وای ئازاد ده‌رفه‌تێكی ئه‌وتۆی پێنه‌دەدا، تا ئه‌و كاته‌ی كه سروه‌ی نه‌سیمی ئازادی له هه‌ر شوێنێكی ئێران هه‌ستی پێده‌كرا، ئەو بە ئاسودەیی خەوی لێندەکەوت. له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه ئازادی وه‌ك ژه‌هرێك وابوو كه ده‌ڕژایه جه‌سته‌ی رژیمی ئیسلامیه‌وه.
خۆڕاگرییه‌كی پرژوبڵاو و ناهاوئاهه‌نگ له به‌رانبه‌ر هێرشی كۆنه‌په‌رستیدا له هه‌موو شوێنێكی ئێران شكڵی گرت و رژیم نه‌یتوانی هیچ سه‌نگه‌رێك له ئاستی سه‌رتاسه‌ریدا به ئاسانی داگیر بكات. به‌ڵام ئه‌م خۆڕاگریه له كوردستان وەها جانانە بوو کە سەری كۆماری ئیسلامی تێیدا له‌به‌رد درا. ئه‌م خۆڕاگریه، ده‌نگی شۆڕشی ئێران بوو كه له كوردستانه‌وه دەبیسترا و به گوێی خه‌ڵكی هه‌موو ئێران و جیهان ده‌گه‌یشت. ئەو خۆراگرییە له ماوه‌ی كه‌متر له ٣ مانگ دا خومه‌ینی كێشایه پشت مێزی وتووێژ، تا ئه‌م جاره‌یان به فێڵ و فریوكاری دەرفەتێکی گونجاو به‌ده‌ست بێنێت و بڵێسه‌ی ئاگری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دامركێنێته‌وه. ئەم وتوێژە هەر وەکوو چاوەڕوان دەکرا بە هۆی نەسەلماندنی هیچ بەشێک لە مافە سەره‌تاییەکانی خەڵکی کوردستان لە لایەن رژیمەوە، بە ئاکامێک نەگەیشت،کاتێک چه‌ند مانگ دواتر رژیم هەستی بە ئامادەبوون کرد، سه‌رله‌نوێ هێرشی نیزامی خۆی ده‌ست پێكرده‌وه.
شک ڵه وه دانیه که له ماوه‌ی ئه‌م٣٩ بۆ ٤٠ ساڵه‌دا رێگایه‌كی سه‌خت و دژوار تێپه‌ڕ كرا، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان له‌م تاقی كردنه‌وه مێژووییه‌دا سه‌ربه‌رز هاتنه ده‌رێ. بزووتنه‌وه‌ی عادڵانه و ئازادیخوازانه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه، تووشی گه‌لێك هه‌وراز و نشێو بوو، به‌ڵام “زه‌وی له ژێر پێی رژیم له كوردستاندا هه‌میشه دا‌غ بوو وه بۆ هێکاتێک ساردی به خۆێه وه نه دیبوو. شۆڕش له ئێران شكستی پێ هات، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی شورشگێرانه‌ی كوردستان لە شکڵ و شێوەی جۆراوجۆردا درێژه‌ی به ژیانی خۆی دا. بێگومان ٣٩ ساڵی رابردوو، ده‌ورانێكی سه‌خت و دژوار بووه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام نه به‌و رادەیە دژوار كه ئه‌گه‌ر سەریان بۆ دەسەڵاتی ئەو رژیمە دانەواندبایە، تووشی دەبوون.
ئه مرۆ بۆ جارێکی تریش یادی رۆڵه کانی خه لک که بونه ئامانجی دزێوی رژیم و گیانی عازیزیان ڵه ده سدا ، رێز ڵێ ده گرین و رێگای پیرۆزیان درێژه پێده ده ین …