Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

ژنانیش وەك پیاوان لەناو ئاگردا كۆڵبەری دەكەن… ژیان: تەرزە عەباسی

ژاڵە عەزیزی، دایكی چوار كچە، كاتێك بەتەواوی هاوسەرەكەی ئالودەی مادەی هۆشبەر دەبێت بەناجاری لێی جیادەبێتەوە بەڵام پاش جیابوونەوەی هیج كارێكی دەست ناكەوێت بۆیە بەناچاری هانا بۆ كارێكی سەخت دەبات.

“تا بژێوی خۆم و كچەكانی دابین بكات لەگەڵ چەند ژنی دیكە دەستماندایە كۆڵبەری”، ژاڵە هەشت ساڵە لەسەر پشتی خۆی بژێوی ژیانی دابیندەكات‌و زۆر جار سەرباری مەترسیی رێگاكە كچەكانیشی لەگەڵ خۆیی بردووەتە ئەو سنوورە مەترسیدارانەو “بەدرێژایی ڕێگاكە لەدڵەراوكێدابوین تاوەكو نەگیرێین یان نەكوژرێن”.

“هەڵسوكەوتی خاوەنبارەكان لەگەڵ ژنەكاندا جیاوازە، هەست دەكەم كە بەزەییان بە ئێمەی ژندا دێتەوە كە ئەو كارە دەكەین‌و بەردەوام ئاگایان لێمانەو یارمەتیمان دەدەن، بەتایبەت لەو كاتانەی كە تەقەمان لێدەكەن ئەوان هەوڵ دەدەن بمانپارێزن” ژالە وای وت.

ساڵانە دەیان كۆڵبەری سنوری ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەدەستی پاسداران دەكوژرێن‌و بریندار دەبن، بەڵام خراپی باری گوزەران وای لە كۆڵبەران كردووە گوێ بەمەرگ نەدەن دەیان ژن‌و بەهەزاران پیاو بەناچاری بەردەوامی بەو ژیانە سەختە بدەن.

❞هەڵسوكەوتی خاوەنبارەكان لەگەڵ ژنەكاندا جیاوازە، هەست دەكەم كە بەزەییان بە ئێمەی ژندا دێتەوە كە ئەو كارە دەكەین‌و بەردەوام ئاگایان لێمانەو یارمەتیمان دەدەن، بەتایبەت لەو كاتانەی كە تەقەمان لێدەكەن ئەوان هەوڵ دەدەن بمانپارێزن


هەژیر مەریوانی، خەڵكی گوندی دزڵی سەر بەناوچەی مەریوانە حەوت ساڵی تەواوە خۆی‌و ئەسپەكەی شاخەكان دەبڕدرێت‌و كاری كۆڵبەری دەكات، تاوەكو چەند هەزار تمەنێكی دەستدەكەوێت تەنها ئەوەندە بەشی ڕۆژێكی خێزانەكەی بكات”.

“كوژرانی هاوپیشەم لە تەنیشت خۆمدا، رەقبوونەوەی هاوپیشەم لەسەر یەك ڕێگە، راوەدونان‌و تەقاندنی فیشەكی بەردەوام بەمەبەستی كوشتنم بینوە” هەژیر وتیشی “بەڵام چی بكەم، ژیان زۆر لەوە قورسترە كە منی گەنج بیر لە ترس بكەمەوە بەرامبەر سەرماو فیشەك، ئاخر من هاوسەرگیریم كردوە، بەڵام بەهۆی سەختی گوزەرانمانەوە ناتوانم تەنانەت ببمە خاوەنی منداڵی خۆم، تا وەك منی بەسەر نەیەت”.

بۆ هاوڵاتیانی ناوچە سنورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەتایبەت ناوچەی هەورامان كە نزیكەی 10 هەزار كاسبكارو كۆڵبەر كاردەكەن، هیچ بوارێكی كاركردن نەماوەتەوە جگە لە كۆڵبەری كە دەسەڵاتدارانی ئێران بە تێكدەری ئابوری ناویان دەبەن، كۆڵبەرەكانیش كاری قاچاخی وەكو سەرچاوەی بژێوی ژیان تەماشا دەكەن.

“ژیان زۆر لەوە قورسترە كە منی گەنج بیر لە ترس بكەمەوە بەرامبەر سەرماو فیشەك، ئاخر من هاوسەرگیریم كردوە، بەڵام بەهۆی سەختی گوزەرانمانەوە ناتوانم تەنانەت ببمە خاوەنی منداڵی خۆم”

بەپێناسەی دەسەڵاتدارنی ئێران كوشتنی كۆڵبەر لەچوارچێوەی یاسادایە لەكاتی كۆڵبەریدا، ناوەندی ئاماری كۆڵبەرنیوز لە بارەی ئاماری كوژران‌و بریندار بوونی كۆڵبەران، ئاشكراكردووە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٨ تامانگی هەشت نزیكەی ٨١ كۆڵبەر كوژراو وبرینداربوون، 56 كەسیان بەسەختی برینداربوون كە زیاتر لە 80%یان بەگولەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەكانی ئێران برینداربوون, لەو ژمارەیە61 كەسیان بە تەقەی راستەوخۆی ئێران‌و تەقینەوەی مین برینداربوون.

بەپێی ئامارەكە تەنیا 17 كەس بە رووداوی هەڵدێران‌و بەهۆی قورسی بارەكانیانەوە بریندار بوون، بەلایەنی كەمەوە لەماوەی پێشووودا هەزار ئەسپ كوژراون‌و یان برینداركراون یاخود دەستیان بەسەردا گیراوەو بەكەسانی دیكە فرۆشراونەتەوە.

ئێستا پرسی كوشتن‌و برینداركردنی كۆڵبەران پرسێكە لە عەلی خەمنەییی ڕێبەری ئێرانەوە تاوەكو بچوكترین بەرپرسی حكومەی قسەیان لەسەری هەیە، چالاكانی مەدەنی‌و فەرهەنگی لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش لە گفتوگۆو هەوڵی بەردەوامدان تاوەكو ڕێگری لە هەبوونی مەترسی لەسەر كۆڵبەرەكان بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش چەندینجار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی سنورەكاندا گفتوگۆیان كردوە، بەڵام تائیستا نە خامنەیی‌و نە بەرپرسانی پلە باڵای كابینە جیاوازەكانی حكومەتی ئێران نەیانتوانیوە دۆخەكە بەلایەكدا بخەن.

Related posts

وتوێژی کانالی ئاسمانی ” NRT ” ڵه گه ڵ هاورێ سه ڵامی زیجی سه باره ت به کۆبونه وه ی جی 20

Sosialism Imroz

سەمای ژنان مەترسی بۆ سەر دەسەلاتی ئیسلامی ئێران … نوسین هەتاو عەبدولاهی

Sosialism Imroz

شروع به کار سایت “سوسیالیسم امروز”

Sosialism Imroz

Leave a Comment