صابر طە ابراھیم
سه رژمێرێیه کان و هه واڵه کانی سه ر به راگه ینه گشتییه کانی كوردستان ئاشكرای ده‌كه‌ن له ساڵی 2015به‌دواوه كاركردن له 5 هه زار پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان وه‌ستاوه، 850 كۆمپانیای به‌ڵێنده‌رایه‌تی مایه‌پووچ بوون و هه‌زاران كرێكاریش بێ کار بوون . له ساڵی 2015 و 2016 تا ناوه‌ڕاستی نیسانی ئه‌مساڵ 123 كرێكار له‌كاتی كاره‌كانییاندا گیانییان له‌ده‌ستداوه و له‌و ژماره‌یه 49یان له ساڵی 2015 و 60 یان له‌ساڵی 2016 و 14 كرێكاریش له ئه‌مساڵدا گیانییان له‌ده‌ستداوه. هه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی عێراقیشه ئاماره‌كانی رێكخراوه‌كه 15هه‌زار پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاجیاكاندا به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه راگیراون و به‌وهۆیه‌وه 20 هه‌زار كرێكار بێ كار بوون. رێژه‌ی بێكاری له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه و له ساڵی 2015 به‌دواوه ئه‌و هه‌ڵكشانه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌رزی كردووه‌ته‌وه، به‌راده‌یه‌ك رێژه‌كانی بێكاری له ئاستی پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ند قات زیاد بوه ته وه بووه‌ته‌وه. رووپێوییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌ساڵی 2015دا زیاتر له 13 له‌سه‌د ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام له‌ساڵی 2016 و 2017 رێژه‌كه بۆ سه‌رووی 20 له‌سه‌د به رزبوه ته وه. ده‌یان كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی سه‌لامه‌تی لە شوێنی كار له هه‌رێمی كوردستان گیانییان له‌ده‌ستداوه و ره‌وشی كرێكاران له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی خراپه. ئه وه ی له 26 ساڵی ڕابردوو دا به سه ر کوردا هات نه هامه تی و هه ژاری و نه داری و بێ ئاوکاره بای و تیرۆر و ڕه شه کوژی بوو.به کورتی و به کوردی لاوازه کان له و جه نگه ڵه دا بونه خۆراکی د ڕنده کان، ئه مه بارودۆخێک بوو که هاوپه یمانی یه کیه تی و پارتی و به ناو حکومه تی هه رێم بوون خولقاندیان. بۆیه ده بێت لێیان گه ڕین با بن به هه زار کوتله و پارچه وه تا له ناو خۆیان دا سه ری یه کتر لێده که نه وه. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه له‌م مه‌نته‌قه‌یه‌دا ئیتر نه ده‌سه‌ڵات داران به‌شێوه‌ی جاران ده‌توانن حكومه‌ت بكه‌ن وه نه خه‌ڵكیش ئاماده‌ن به شێوه‌ی جاران حكومه‌تیان به‌سه‌ردا بكرێ. ره‌نگه ئه‌وه خاڵێكی هاوبه‌ش بێ له‌هه‌موویاندا. دیاره جیاوازیش هه‌یه. بۆ نمونه وه‌زعی عێراق و كوردستانی عێراق تا راده‌یه‌ك جیاوازه. له‌و وڵاته هێشتا ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌قامگیر شكلی نه‌گرتۆه. ، هێشتا به وڵاتێكی داگیركراو ده‌ژمێردرێ، كه سه‌ربه‌خویی بریاردان تێیدا به‌رته‌سكه ، كێشه‌ی مه‌زهه‌بی و فێرقه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ره‌و رووی چه‌ندها كاره‌سات كردوه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه خه‌ڵك له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كه هه‌ژار و برسین گیانیشیان به‌رده‌وام له مه‌ترسی دایه. كرێكاڕیك كه به‌یانیان له ماڵ دیه‌ته ده‌رێ نه‌ك هه‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌توانی نانێك بۆ مناله‌كانی بێنێته‌وه به‌ڵكوو مه‌ترسی ئه‌وه‌شی له سه‌ره گیانیشی به سه‌لامه‌ت ده‌رباز بكات. بێگومان هه‌لومه‌رجی كوردستان به‌شێكه له هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه و دنیا. به‌دیاریکراویش ڕه‌وه‌نده‌کانی شه‌ڕێك که له ناوچه‌که‌دا هه‌یه، وه‌ک سه‌نته‌ریك بۆ ئاڵوگۆڕی دونیا و جێخستنی هاوکێشه‌ی نێوان هێزه جیهانی ئیقلیمی و ناوخۆییه‌کان، به یه‌کجاری کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه و فاکتۆرێکی کاریگه‌ره بۆ بزواندنی حزب و جوڵانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له کوردستاندا. نابێ خۆشخه‌یاڵ بێ به پارتی گوایه باسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات، گه‌ر به کرده‌وه‌ش درۆنه‌کا و بییه‌وێت کوردستان به‌ره‌و جیاوببونه‌وه به‌رێ، به‌ڵام هێشتا سیاسه‌تی مامه‌ڵه‌کردن بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازات له‌به‌غدا، له‌پشتی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه خه‌وتووه. پلاتفۆرمی بارزانی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاڵوگۆڕێكی به‌سه‌ر هاتووه. به‌تایبه‌تی جاران ئه‌یویست له ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وته‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵگرێ، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی گرفته قانونی و ڕێگریه‌کانی به‌رده‌م ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان و ساغکردنه‌وه‌ی له بازاڕی جیهانیدا. هاوکات به‌هۆی ئه‌و جێگایه‌ی که پارتی له‌شه‌ری موسڵدا به‌ده‌ستی هێناوه، ڕێگای سیاسه‌تی دانوسان و گفتوگۆ و قانعكردنی هێزه ئیمپریالیستی و هێزه ناوخۆییه‌كانی گرتۆته‌به‌ر. ئه‌وه‌تا سه‌رانی پارتی به‌رده‌وام ده‌ڵێن: ” ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غداد دائه‌نیشین و ئه‌مانه‌وێ به‌غداد دراوسێیه‌كی باش بێ له‌گه‌ڵماندا”… مه‌سه‌له‌یه‌ک که ده‌بێ په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵماڵین ئه‌وه‌یه که فاکتۆری خه‌ڵک لاوه‌کیه له ته‌رحه‌که‌ی پارتیدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی . پارتی ئه م هه ڵه ته نیا بۆ ده سه ڵاتی خۆی ده قۆزێته وه قورخ کردنی زیاتری ده سه ڵات .هیج کام ڵه م هێزانه ی که ئه مرۆ ده سه ڵاتدارن ناتوانن نۆینه ری ڕاسته قینه ی خه ڵک بن ڵه م قوژبنه ی جیهان که پێی ده ڵێن کوردوستان …
به هیوای ئه و رۆژه ی که ئاواته ڕاسته قینه کانی کۆمه ڵانی خه ڵکی تێکۆشه ری کوردوستان بێته دی ..