Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

بانگەوازی هاوبەشی68 کەس لە هەڵسوڕاوانی سیاسی کۆمۆنیست و کرێکاری بۆ پێک هێنانی حیزبێکی کۆمۆنیستی و شۆرشگێڕ ڵه ئێران

رژێمی کۆماری ئیسلامی وەک ڕژێمیکی جینایەتکارو سەرکوتگەر به سەركوتی خوێناوی هەر ڕۆژەی خۆی، لەسەر بەستێن و جوغرافیای نائامادەبوونی شۆڕشگێڕان و
بزووتنەوەی سۆسیالیستی و كرێكاری و هەروەها نەبوون و نەمانی حزبێکی كۆمۆنیستی سەر به چینی كرێكار هاته مەیدان و دامەزرا . ئەوان لەبڵاوكردنەوەی تەوەهوم و خەیاڵ دا شارەزابوون و بە بڵاوكردنەوەی كۆمەڵێك واتا وەكوو “یەكگرتوویی” و دروشمی ” مەرگ و نەمان بۆ شەیتانی گەورە” و … هەروەها ڕاكێشانی هێزە كۆنەپەرەستە ناسیۆنالیستیەكان و هێزە ئاینییەكان و چەند بەشێك لە گرووپە چەپەكان و چەند تاقمێكی كۆمۆنیزمی نەتەوەیی و وردە بورژوا لە ژێر ناو و دروشمی خەبات لەدژی ئیمپریالیزم ڕاپەڕین و شۆڕشیان بەرە و ڕووی شكست كردەوە و بە یارمەتی و هاوپشتی زلهێزە رۆژئاواییەكان لەسەر كورسی دەسەڵات دانیشتن.
حكوومەتی سەرمایەداری ئیسلامی لە ساڵی 1357 ەوە ھەتا ئێستا توانیویەتی بە سەركوت و داپڵۆسین کردنی بەردەوام و بە شەلاق، زیندان، سەنگسار، لەسێدارەدان، سەپاندنی کەش و هەوایەکی تۆقێنەرو مەترسیدارو مەرگی به شێنەیی بەسەر ژیانی چەندین ملوێن بنەماڵەی كرێكاری، بە پاشاندنی ئەسید و تێزاب ، بە تیرۆری نەیاران و بەرهەڵستكارانی سیاسی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە كوشتاری بە كۆمەڵ لە دەیەكانی شەست و بە دەستبردن بۆ مەزنترین و قێزەونترین تاوانی دژە مرۆیی لە مێژووی ئێران و جیهان و هەروەها گەڵاڵە نەبوونی ئاڵترناتیڤ و بەدیلێكی شۆڕشگێڕانە و نەبوونی حیزب و ڕێكخراوێکی تایبەت بە چینی كرێكار و خەڵكی ئازادیخواز، حیزب یان ڕێكخراوێك كە پشت ئەستوور بە ئارمانج و سیاسەتی سۆسیالیستی و خەباتكارانە بێ، درێژەی بە بوون و مانەوەی خۆی بدات . ئەگەر خەباتێكی بەردەوام و ملیتانتی ڕێكخراو بوونی هەبووایێت و كۆمەڵگە خاوەندارییەتی لە حیزبیکی كۆمۆنیست و جددی و جەماوەری و شۆڕشگێڕ بكردایێت، ڕژێمێكی لەمشێوە نەیدەتوانی تا به ئەمڕۆ لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. لە لێكدانەوەی ئەم مێژووەدا ئاماژەكردن بە تاكە هۆكارێك وەكوو سەركوت و ملهوڕی ئەم ڕژێم ، ناتەواوە و ئەو هۆكارانە تەنیا لایەنێكی مەسەلەكەیە. هاوشان لەگەڵ پشتیوانی و هاوڕێیەتی ئەو سەردەمەی هێزە مەزهەبی و نەتەوەییەكان لە كۆماری ئیسلامی، ئۆپۆزیسیۆنی چەپ و كۆمۆنیستیش لە ئاستی جیاجیادا تووشی ناچالاكبوون و لادان و سیاسەتی نادرووست و جیا لە چەند نموونەی بچووك، زۆربەی هێزەكان رۆڵێكی پێشەنگی كۆمۆنیستی و كرێكاری و شۆڕشگێڕانەیان ڵه گۆرپانی خەباتی سیاسی ئەو سەردەم دا نەگێڕاوە.
ئێمە وەكوو بەشێک ڵه چینی كرێكار و بزاڤی ژنان و و گەنجانی شۆڕشگێڕ و بزوتنەوەی سۆسیالیستی و كۆمۆنیستی ئەركی سەرشانمانه كە سیستەمی سەرمایەداری دەسەڵاتدار و یاسا دژە مرۆییەكانی ئەم سیستەمی کۆنه پەرەست و ڕزیوەو بۆگەنی ئایینی و رەگەزپەرەستانە بخەینە ناو زبڵدانی مێژوو و كۆمەڵگە بەره و كۆمەڵگەیەكی ئازاد و یەكسان و وشیاوی ئینسانی و هەروەها خۆشگوزەران و بەختەوەر بەرین .ئەم ئەركە گرنگە پێویستی بە دووركەوتنەوە و كۆتایهێنان بە سیاسەت و داب و نەریتی کۆنی سیستەمی خەباتی چەپی ئێستا و تێپەڕبوون لە سیاسەتی چاوەڕوانی و خێراتركردنی ڕەوتی ڕوخاندنی ڕژێمی ئیسلامی لە ڕێگەی شۆڕشگێڕانەوەیە. ئەم بزووتنەوەی ئێمه پێویستی بە ڕەخنەی بەردەوامی سیاسەتە پۆپۆلیستییەكانی چەپ و بانگەوازی سەرجەم تۆێژه کانی ناو کۆمەڵگەیه بە مەبەستی یەكگرتوویی و رێكخراوبوون و هەروەها دەستبردن بۆ پراکتیكی شۆڕشگێڕانە و گەڕانەوە بۆ كۆمۆنیزمی شۆڕشگێڕانەی ماركس و رێكخستن و عەمەڵی کردنی ئەم خەباته شۆڕشگێڕانە و كرێكاریەیە. هاتنە ناوەی حزبی سۆسیالیستی چینی كرێكار كە بەشدار بێ لە ململانێی چینایەتی و پێداگری لەسەر بەهێزكردن و پەرەپێدانی خەباتی یەكگرتووانەی كرێكاران و ژنان و گەنجان لە ئێران و ناوچەكە ، پێوێستێکی حاشا هەڵنەگری بزووتنەوەكەمانە.
كۆتاییهێنان بە تەمەنی پڕ له نگریسی وه ها رژێمێکی هار و دڕنده و چینی باڵادەست لەسەردەستی ” حزبی پڕوپاگەندە”، ” حزب مافی مرۆڤ”، حزبی معلم”، “حیزبی بژی جه ماوه ر”، ” حزبی شۆڕشی ئینسانی”، حیزبی شوێنكەوتوو و پۆپۆلیست، حزبی دەرەوەی وڵات و هیوابەستن بە کێبڕکە و ململانی ناو باڵەكانی رژێم بە ئاڵای نەتەوەیی و ناسیۆنالیستی بە ئاکام ناگات. دەبێ حیزبی ئێمە حیزبێک بێت لەدژی ئەم سیاسەتانە خۆی پێناسە بكا و تەسلیمی دۆخی ئێستا نەبێت و بۆ گۆڕینی بارودۆخی ئێستا کە زاڵە به سەرکۆمەڵگەدا و بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی سیاسی بە شێوەی میلیتانت و ماكسیمالیست هەوڵ بدات. ئێمە بۆ پڕكردنەوەی ئەم بۆشاییە ڕاستەقینەیه بۆ بونیادنان و دامەزراندنی حزبێكی سیاسی و سۆسیالیستی و شۆڕشگێڕ ، بانگەوازی سەرجەم کرێکاران و ئازدیخوازان دەکەین. ئێمه لەوبڕوایەداین كە دەبێ ئەم ڕژێمە لە رێگەی ڕەق و تووڕەیی شۆڕشگێڕانە بڕوخێندرێ و وڵامدانەوە بەم پێداویستییە مێژووییە بە دامەزراندن و بونیادنانی حیزبێكی سیاسی، سۆسیالیستی، كرێكاری و ملیتانتەوە گرێ دراوە، واتە ئەو حیزبەی كە ئێمە بەنیازین دایبمەزرێنین .
كۆمەڵگەی ئێران، چینی كرێكار و بزووتنەوەی ئازادیخواز و یەكسانیخواز پێویستی بە حزبی سیاسی ڕادیكاڵ و شۆڕشگێڕە، پێویستی بە حیزبێكە كە سەركردایەتی و رێكخستنی خەباتی سیاسی و چینایەتی بكا و ئامادەبێ ئامرازەكانی هێز و تاكتیكی خەباتكارانە وەكوو مانگرتن و ناڕەزایی جەماوەری و ئاكسیۆن و رێكخستنی خەباتی چەكداری جەماوەری و …هتد بەدەستەوەبگرێ. كۆمەڵگەی ئێران، چینی كرێكار و بزووتنەوەی ئازادیخواز و یەكسانیخواز پێویستی بە حزب و ڕێبەرانێكە كە لەو گۆڕەپانەدا بن و پەیوەندی نزیك و بەردەوامیان لەگەڵ كۆمەڵگەدا بێت ، پێویستی بە حیزبێكی كۆمۆنیستی شەفاف و ملیتانت و چالاكە کە لە ناو دڵی خەباتی كرێكاران بێر و ئامادە بێت لە بزووتنەوە ناڕەزاییەكانی كۆمەڵگەدا و بە حیزبێك كە بە جێگەی داتاشینی تیوەری پێچەوانە و لێكدانەوە و پرتە و بۆڵە و سپاردنی كاتی ڕاپەڕین بە دواتر، بە كردەوە بە مەبەستی كۆتایهێنان بەم ئاڵۆزی و سەرلێشێواوییە هەنگاو هەڵبگرێ و بێتە ناو جەرگەی خەباتەوه.
ئەم حیزبە حیزبێك دەبێ كە بێگومان و بێ ڕاڕایی بە مەبەستی سەركەوتن و پارێزگاریكردن لە دەسكەوتەكانی خەبات و سیاسەت و پارێزگاریكردن لە ئاسایشی كۆمەڵگە و ڕووخاندنی تەواوی دەسەڵاتی ڕژێم ئامادە دەبێ و بۆ بڕینی دەستی سەرجەم مافیا چەكدارەكانی دژی خەلک لە پرۆسەی ڕووخانی ڕژێم و ئەگەری درووستبوونی سیناریۆی ڕەش و كۆمەڵگە و حیزب بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەكان و پارزێگاریكردن لە دەسکەوتەکانی خەبات وشارستانیەتی كۆمەڵگە ئامادە دەكا و لەم ئاراستەدا گەنجان و خەڵكی ئازادیخوازی رێكخراو بەیەکەوه جۆش ئەدات لە ڕەوتی خەبات بۆ ڕووخانی ڕژێم لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی سناریۆی ڕەش دا رێكخستنی بەرەنگاری چەكدارانە بە مافی ڕەوا و پێویستی بزووتنەوە و حزبی چینی كرێكار دەزانێت .
ئەم حزبە لە ڕاستای ڕووخانی كۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی سیستەمی سیاسی گرێدراو بە شۆرای كرێكاری جەماوەری و سۆسیالیستی و هەڵوەشاندنەوەی موڵكایەتی تایبەت و چەوسانەوەی کاری كرێگرتە لە ئێران خەبات ئەكا. ئەم حزبە حزبی چینی كرێكار و ڕابەرانی سۆسیالیستی ئەم چینە و حزبی ڕزگاركردنی ژنە لە سەرجەم نایەكسانییەكان و لەگۆڕنانی هەڵاواردنی جنسیه. حیزبی لاوانی شۆرشگێرو وەچەی نۆێ وئامانجە ئازادیخوازانە و سۆسیالیستییەكانی ئەوانه و حیزبی كۆتاییهێنان بە ستەمی نەتەوایتی و هەرچەشنه ستەم وچەوساندنەوەیە لەو کۆمەڵگەیەدا.
ئەم حیزبەی كە بڕیارە درووست بكرێ، لە باری ڕێكخراوەیی و پەیوەندییە ناوخۆییەكانیەوە جیاوازی تەواوی لە گەڵ حیزبە چەپەكانیتر هەیە. لە هەمان
كاتدا كە لە دەوری كۆڵەكەی پەسندكراو و بڕیارە بە كۆمەڵ و كۆلكتیڤەكان و دامەزراوە هەڵبژێردراوەكان كۆدەبێتەوە، دەبێ حیزبێكی تەواو ڕێك و پێك و بەدیسپلین و پتەو و جددیش بێ. هاوكات دەبێ پشتیوانی لە سەرجەم ئاستەكانی ئازادی بێ ئەملاوئەولای ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتن بكات و پێكهێنانی گوشار و زۆر و زاڵ کردنی کەش و هەوای سەركوت بە هەموو شێوازێك لەدژی رەخنەگران و كەمایەتی ناو حیزب بە تاوان لەقەڵەم بدات.
ئێمە واژۆكەرانی ئەم نووسراوە بانگەوازی سه رجه م خەباتكارانی رێگای ئازادی و یەكسانی، ژنان و پیاوان و لاوانی خەباتکار و شۆڕشگێڕ و سۆسیالیست و سەرجەم كۆمۆنیستەكان و گرووپ و هێزە ئازادیخوازەكان و لایەنگرانی ڕووخاندنی ڕژێمی کۆماری ئیسڵامی دەکەین و داواکارین پشتگیری و هاریکاریمان بکەن.
مەرگ و نەمان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران!
بژی سۆسیالیزم!
بژی ئازادی و بەرابەری!.

Related posts

سەمای ژنان مەترسی بۆ سەر دەسەلاتی ئیسلامی ئێران … نوسین هەتاو عەبدولاهی

Sosialism Imroz

هه ر بژی ئه وه ڵی مانگی مه ی

Sosialism Imroz

پەیامی هاورێ ئیبراهیم باتمانی ڵەپەیوەند ڵەگەڵ سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی ڵەکوردوستان

Sosialism Imroz

Leave a Comment