Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

خۆكوشتن لەناو ژناندا روو له زیاد بوونه

ئامادەکردنی:تەرزە عەباســـــی

بە پێی ئامارەكان خۆكوشتنی ژنان لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ساڵ بە ساڵ زیاد دەكات و چالاكوانێكی مافی ژنانیش دەڵێت، ژنان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە دۆخێكی خراپدان و بە ناچاری پەنا بۆ كوشتن دەبەن هەرچەندە ئەوە چارەسەر نییە، داواش دەكات ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ گەیشتن بە ئامانج دوور بكەونەوە لە خۆكوشتن.

بە پێی ئامارێكی پزیشكی دادی ئێران 55% ئەو كەسانەی خۆیان دەكوژن لە رۆژهەڵاتی كوردستان گەنجن و تەمەنیان لە لە خوار 30 ساڵی دایە و ژنانیش زۆرینەی ئەو رێژەیەن و هەریەك لە پارێزگاكانی ئیلام و ورمێ لە پلەی یەكەم و دووەمدان لەسەر ئاستی ئێران.

بە پێی ئامارێكی ساڵی رابردوو وەزارەتی كۆمەڵایەتی ئێران بێكاری لەناو ژناندا نزیك بۆتەوە لە 80%، لە كاتێكدا ئێستا گەمارۆی ئەمریكا بۆ سەر ئێران زیاتر بوە، بێكاریش لەناو ژنان لە هەڵكشاندایە، بەڵام هیچ ئامارێكی ورد لەبەر دەست نییە تایبەت بە شەش مانگی یەكەمی 2018، ئەوەی هەیە بریتیە لە خۆكوشتنی ژنان بە بەردەوامی.

بە بڕوای ژیلا موسستەئجێری، چالاكی كۆمەڵی مەدەنی و مافی ژنان هۆكاری خۆكوشتنی ژنان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە كۆمەڵگای رۆژهەڵاتی بە دۆخێكی زۆر تایبەت تێدەپەڕێت و هۆكاریش بۆ ئەوە بێكاریە لەناو ژنانی رۆژهەڵاتدا.

❞” وەزارەتە پەیوەندارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كەمتەرخەمن”


ژیلا موستەئجێر، چالاكی كۆمەڵی مەدەنی و مافی ژنان باس لە نمونەیەكی خۆكوشتنی ژنان دەكات كە لە ئێستادا قسە و باسی زۆری لەسەر دەكرێت دەڵێت” لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەكانی كرماشان، كچێك بە ناوی (ئ، ر) خۆی كوشت، زۆر هەوڵمان دا كە بزانین هۆكاری خۆكوشتنی ئەم خانمە چی بووە، بەڵام كەمترین زانیاریمان دەس¬ كەوت، لە كۆتایدا زانیم كە ئەم كچە چەند ساڵ پێش ئێستا باوك و دایكی بە مەودایی یەك هەفتە بە هۆی نەخۆشی مردوون، كچەكەش دەچێتە لای ئامۆزاكانی دەژی دوایی چەند ساڵێك لەگەڵ كوڕێك لە گوندەكەی خۆیان دەیانەوێت بچنە پرۆسەی هاوسەرگیری، بەڵام رێگە نادرێت شوو بەو كوڕە بكات و پاشان ئەو كچە بەهۆی ئەوەی لای ماڵی خزمەكانیەتی و هیچ كارێكی نییە و بۆیە (ئ) تەمەن 32 ساڵی لە رێگەی خواردنی چەند دنكۆڵە حەبێت خۆی دەكوژێت”.

خۆكوشتن لە نێو كچانی رۆژهەڵات نوێ نییە، بەڵام لە ئێستادا لە حالەتەوە بۆتە دیاردە و زۆرن ئەو كچانەی تەمەنێكی زوو پێش هاوسەرگیری هانا بۆ خۆكوشتن دەبەن و ئەویش بە رێگەی جۆراوجۆر بە قسەی ژیلا موستەئجێر، ئەم خۆكوشتانە هۆكاری سەرەكی نەبوونی سەرچاوەی داهاتی كچان و پیاوسالاری كۆمەڵگاكەیە و ژنان مافی بڕیاردانیان پێنەدراوە لە ژیانی تایبەتی خۆیان.

قەیرانی دارایی لەلایەك و كێشە كۆمەڵایەتیەكان لەلایەكی تر بەرۆكی كچانی ئێران بەرنادات ئامارەكانیش بەردەوام لە هەڵكشاندایە، ئەو چالاكەی كۆمەڵی مەدەنی و مافی ژنان دەڵێت”بە دڵنیاییەوە ئامارەكان تا دێن ترسناك تر دەبن، ساڵانای پێشوو كە دەگوترا لە شوێنێك ژنێك خۆی كوشتوە، تەواوی شار رادەچڵەكی و پێیان سەیر بو¬و، بگرە دەبوە بابەتی میدیا و قسە و باسی كۆمەڵگا، بەڵام ئێستا لە حالەت دەرچوە و بۆتە دیاردە، بە جۆرێك هەست دەكرێت كچان بەیەكەوە و بە رێكەوتن بڕیار لەسەر خۆكوشتن دەكەن بۆ نمونە لە چەند هەفتەی رابردوو دوو كچی خالۆزا و پورزا لە شاری سەرپێڵ زەهاو بە ماوەی بیست دەقیقە كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا، ژنان بە جۆرێك خۆیان بە خۆكوشتن گرتوە كە هیچ رێگایەك جگە لەخۆكوشتن نابینین”.

❞لە هەر چوار رۆژ ژنێك خۆی دەكوژێت


هەرچەندە رێكخراوی تایبەت بە مافی ژنان و هۆشیاركردنەوە هەیە، بەڵام دڵی كچانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە رێكخراوەكان ئاو ناخواتەوە بە قسەی ئەو چالاكەی مافی ژنان لە چەند ساڵی رابردوو رێكخراوەكانی ژنان چ لە ناو خودی كۆمەڵگای رۆژهەڵات چ لە دەرەوە بە هەستكردن بە خۆكوشتنی ژنان، هەوڵێكی زۆریان داوە ئاستی زانیاری ژنانی كورد لە بواری مافە سەرەكیەكانی خۆیان لە بنەماڵە و كۆمەڵگا زیاتر بكەن و دووریان بخەنەوە لە خۆكوشتن، بەڵام ژنان هەر بەردەوامن بۆ هانا بردن بۆ ئەو حالەت.

وەزارەتە پەیوەندارەكان لە كۆماری ئیسلامی ئێران كەمتەر خەمن بەرامبەر خۆكوشتنی ژنان و بەجۆرێك چالاكی نابینرێت بۆ رێگری لە خۆكوشتنی كچان و ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان وەك ژیلا دەڵێت، حكومەتی ئێران بە گشتی لەم بوارەدا زۆر كەمتەرخەم بووە و هیچ هەوڵێكی نەداوە تا ژنان بتوانن لە كۆمەڵگایەكی ئازاد پێبگەن و ئازایانە داوای مافی خۆیان بكەن و بگرە هەمیشە سەركوتكراون، بگرە لە دەستور و یاسا بەركارەكانی ئێران كەمترین ماف بە ژنان دراوە.

❞” ئەو كچانەی خۆیان دەكوژن، ئەوانەن كە هیچ كارێكیان نییە”

هەرچەندە هۆكاری ئابووری و كۆمەڵایەتی سەرەكین بۆ خۆكوشتنی ژنان، بەڵام چالاكانی مافی ژنان پێیان وایە كە جیاوازی رەگەزی، داب و نەریتەكۆنەكان، نەبوونی پەیوەندیەكی دروست و زانستیانە لەنێو خێزان چەند هۆكارێكی ترن بۆ خۆكوشتنی ژنان ئەمە جگە لەوەی ژنان لەلایەن باوك و براكانیان دەكوژرێن.

زۆرینەی ئەوانەی خۆیان دەكوژن لە خوار تەمەنی 30 ساڵیدان و ئەوانەش كە تاوەكو ئێستا هاوسەرگریان نەكردوە بە قسەی ژیلا ئەوانەی خۆیان دەكوژن زۆرینە ئەو كچانەن كە شویان نەكردوە و سەرچاوەیەكی داهاتیان نییە و لە ماڵەوەن، لە ئایندەی خۆیان دڵنیانین بۆیە هانا بۆ خۆكوشتن دەبەن، هەرچەندە ئەوە چارەسەر نییە و بەڵكو پێویستە بیر لە خۆكوشتن نەكەنەوە و بیر لە هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كێشەكانیان بكەنەوە.

بە پێی ناوەندی ئاماری رێكخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو لە ساڵی 2017، لە رۆژهەڵاتی كوردستان 84 ژن كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و هەرچەندە ئاماری دروست لەبەر دەست نییە بۆ شەش مانگی ئەمساڵ، بەڵام ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە روو لە هەڵكشانە بەوەی رۆژانە گوێبیستی خۆكوشتنی ژنان دەبین.

Related posts

ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ یه‌كی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌شكیلی كۆنفڕانسی پێكهێنانی حیزبی سیاسی نوێ له‌ ئێران

admin

بانگەواز “ناوەندی خەبات”

Sosialism Imroz

ناسیونالیزمی کورد و گاڵته جاری هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی

admin

Leave a Comment