Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

کرێکارانی شارەداریی شاری مەریوان ناڕەزایەتییان دەربڕی

ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی شاری مەریوان، بە هۆی ٨ مانگە مووچە وەرنەگرتن، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

 هەواڵدەریی کوردپا،

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار، کرێکارانی شارەداریی شاری مەریوان، کە ماوەی هەشت مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەم بینای ئەو ناوەندە حکوومەتییە کۆ بوونەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو مووچەیە کە بەم کرێکارانە نەدراوە بە هۆی کەمتەرخەمیی شارەداری پێشوو “فواد کەریمی” و شۆرای پێشووی شاری مەریوان بووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئێستە شارەداریی مەریوان پتر لە ١٩ میلیارد تمەن قەرزداری کرێکارانی ئەو شارەدارییەیە و ئەو بڕە پارەش هی ئەو ماوەیە کە مووچەی کرێکاران نەدراوە.

ڕەزبەری ئەمساڵ، ئەسعەد شیخ‌عەتاری، بەرپرسی شۆرای شاری مەریوان لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “تەسنیم” لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی پارەی کرێکارانی شارەداری نەدراوە، ڕایگەیاندبوو: هۆکاری نەدانی پارەی چەند مانگی کرێکارانی شارەداریی بۆ کەمی پارەی تەرخان کراو دەگەڕێتەوە و ئەم کێشەیەش بۆ هەڵسووکەوتی شارەدار و شۆرای شاری پێشووی مەریوان گەڕاندەوە؛ ناوبراو ڕێژەی قەرزدار بوونی شارەداریی مەریوانی بۆ ٣٠ میلیارد تمەن یان زیاتر مەزەندە کردووە.

Related posts

هەوڵی تیرۆریستی ئەمریکا لە دژی ڕابەرانی “پ ک ک” به تووندی مەحکووم دەکەین!

Sosialism Imroz

چوار هاووڵاتیی له‌ شاری سنه‌ ڵه ده‌ستبه‌سه‌ركرانی

Sosialism Imroz

دیمانەیەک ڵەگەڵ هاوڕێان “سەلام زیجی و زاگرۆس ئیبراهیمی” سەبارەت بە ئەلتەرناتیڤ سازی ئۆپۆزسیۆنی ڕاست، فیدرالیسمی قەومی و ڕێگاچارەی حیزبی سۆسیالیستی ئینقلابی بۆ چارەسەری ستەمی نەتەوایەتی

Sosialism Imroz

Leave a Comment