Simroz.org
اطلاعيه‌هابابەتی زمانی کوردی

هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌رباره‌گاكانی ‌‌هەردووک ڵایەنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران وڵە سێدارەدانی تێکۆشەرانی سیاسی ” ڕامین حسین پەناهی ولوقمان و زانیار مورادی ” ، بە توندی محکووم دەکەین!

هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌رباره‌گاكانی ‌‌هەردووک ڵایەنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران
وڵە سێدارەدانی تێکۆشەرانی سیاسی ” ڕامین حسین پەناهی ولوقمان و زانیار مورادی ” ، بە توندی محکووم دەکەین!

رەژیمی جەنایتکاروتیرۆریستی کۆماری ئیسڵامی به پێی پیڵانێکی ڵە پێشدا دارێژراوو بە مەبەستی پووچەڵ کردنەوەی شەپۆڵی تورەو نارەزایەتی کۆمەڵانی خەڵکی تیکوشه ر ی و دژی ڵە سێدارەدانی تێکۆشەرانی سیاسی ” ڕامین حوسێن پەناهی ولوقمان و زانیار مـــورادی” بە شێوه یەکی وەحشیانه بنکەوبارەگاکانی هەردووک ڵایەنی حیزبی دیمۆکراتی کوردوستانی ئێرانی کردە ئامانجی هێرشی بێ بەزیانەی خۆێەوه .

بەرەبەیانی رۆژی شەمە ١٧ی مانگی خەرمانان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌هێرشی موشه‌كی وئاسمانی كرایه‌سه‌ر باڕەگاکانی ناوه‌ندی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران کەبە داخەوە ڵه‌و هێرشه‌جه‌نایه‌كارانه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك ڵه‌كادر و پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ردوولایەن و دەیان کەسی بێدیفاع گیانیان به‌خت كرد و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە کۆماری ئیسڵامی وێڕای قۆڵدۆری ئاشکرای خۆی ڵەبەرانبەر خواستی ئینسانی و رەوای بنەماڵەی ڕامین ولوقمان و زانیارمـــورادی و وێرای بانگەوازو داواکاری ڵایەنە سیاسی و رێکخراوەکانی نێوونەتەوەیی دژی حوکمی ئێعدام وڕق و تورەیی کۆمەڵانی خەڵک، کە هەموومان خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دسبەجێی حوکمی دژە ئینسانی ئێعدام ڵە دژی ئەم سێ تێکۆشەرە سیاسێ یەبووین ، نەتەنیا پاژگەست نەبۆەوە بەڵکوو بە مەبەستی پاشەکشە پیکردن بە دۆخی خولقاوی سیاسی وسەرهەلدانی دەورەیەکی نۆی ڵەخەباتی کرێکاری و جەماوەری ڵە ئاستی ئێراندا و هەروەها کارکردن بۆ خولقاندنی کەش وهەوای لەباری ناوچەیی بە مەبەستی” شەڕ ڵەگەڵ ئامریکا” ، زیاتر ڵەهەر کاتێکی تر پێویستی بە پیکهینان و داسەپاندنی دۆخێکی تۆقێنەر هەیه.

ڵەسێدارەدانی هەڵسوراوانی سیاسی وهاوکات هێرشی نیزامی بۆسەربارگاو بنکەکانی ئۆپۆزسیۆنی نەیاری رژیم ڵەودیوی سنوره کانەوه ، بەشێک ڵە ئیستراتژی ئەمرۆی کۆماری ئیسڵامیە.

ڵەگەڵ هێرشی جینایتکارانەی کۆماری ئیسڵامی بۆ بنکەکانی حیزبی دێمۆکرات و کوشتن و بریندار کردنی دەیان مرۆڤی بێدیفاع و هەروەها کادروپێشمەرگەکانی ئەوحیزبه، جاریکی تر بۆهەموان وبە تایبەتی بۆئەوڵایەن ورێکخراوانەی کە تەوەهومیان بەو رژیمە ماوه وڵایه نگرانی “پرۆسەیدێمۆکراتیک” و ” دانیشتن” و” خەباتی مەدەنی و فەرهەنگی ” ، دوور گرتن ڵە” توندوتیژی ” و ” شۆرش” ن، نیشانی دا کە روبەروبونه وە ڵەگەڵ وەها ڕژیمیکی وەحشی وئیسڵامی نە تەنیا مانایەکی نی یە بەڵکو ڕاسته وخۆ ڵەخزمەت کۆماری ئیسڵامی دایە و دەبێتە هۆی مانەوەی زیاتری دەسڵاتی نگریسی ئەو رژیمە.

ئەمرۆدەسپێکردنی خەباتێکی هەمەڵایەنەی جەماوەری بەتەواوەتی ” توندوتیژ” خواز و شۆرشگێرانە پێویسته. خەباتیکی ڕادیکاڵ و پێشکەوتنخواز، پشت بستن بە خۆو بە جەماوەری شۆرشگێر. نەک بە ئامریکاوهێزو دەوڵەتێکی دواکەوتوی ترڵە ئاستی ناوچەکە، وه نەک بە ئاڵای نەتەوەیی یان خۆئایینی، بەڵکووبە ئاڵاوئامانجی ئازادیخوازانەو پێشکه وتنخوازو سکۆڵارو سۆسیالیستی، دەتوانین دژی وەها رژیمێک بوەستین .

کردەوەی تیرۆریستی ئەمجارەی رژیم هەرڵەچەشنی جارانی پێشوو، ڵە نیوان بێدەنگی ماناداری ڵاینەدەسڵاتدارەکانی کورد ڵەکوردوستانی عێراق بەرێوەچوو.بێ گومان ئەمرۆپیوەندی نیوان حکومەتی هەرێمی کوردوستان ڵە گەڵ کۆماریی ئیسڵامی ئیران بەهیچ شێوەیەک ڵە ئاستی پێوەندێکی دیپلماتیکی سروشتیدا نیە.کۆماری ئیسڵامی بۆهەر شێوە ڵە چاڵاکێک کە ئەگەر ڵە دژی نەیارانی خۆی ڵە کوردوستانی عێراق ئەنجامی بدات ، کۆسپ و بەربەستێک ڵەبەردەم خۆیدا نابینێ. ئەمرۆکوردوستانی عیڕاق بە کردەوه بۆتە شۆنیکی ئەمن بۆ هە ر کردۆیەکی تیرۆریستی کۆماری ئیسڵامی بە دژی نەیارانی خۆی.

ئیمه دەسەڵاتدارانی حکومتی هەرێمی کوردوستان ڵە هەمبەر وەها کردوەیەکی تیرۆریستی ڵە ناوچەکه به بەرپرس دەزانین و پێشمان وایه ئەوان دبی وەڵامدەرەی وەها کردوەگەڵێکی تیرۆریستی ڵە ڵایەن کۆماری ئیسڵامی ڵه دژی نەیارانی خۆی ڵە نێۆ خاکی کوردوستانی عێراقدا بن .

حیزبی سۆسیالیستی ئینقلابی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕیزه‌كانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران ، ئه‌و هێرشه‌جه‌نایه‌تكارانه‌یه‌به‌تووندی مه‌حكووم ده‌كات و سه‌ره‌خۆشی ده‌كات له‌بنه‌ماڵه‌و كه‌س و كاری گیانبه‌ختكردووان و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

حیزبی سۆسیالیستی ئینقلابی ئیران هەروەها ڵەسێدارەدانی تێکۆشەرانی سیاسی ” زانیارمـــرادی، ڵوقمان مـــرادی و ڕامین حسێن پەناهی ، بەتوندی محکووم دەکات و سەمیمانە سەرەخۆشی دەکات ڵە بنه‌ماڵه‌و كه‌س و كارییان.

ئیمە هەموو کرێکاران و زەحمتکێشان و هەموو خەباتگێرانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی بۆ خەباتیکێ هەمەڵایەنەو شێلگیرانە بۆروخانی یەکجاری رژیمی تیرۆریست و سەرکوتگەری کۆماری ئیسڵامی،بانگەواز دەکەین .

مەرگ ونەمان بۆ کۆماری ئیسڵامی
بــــــژی ئــــازادی و بەرابەری
بـــــژی ســـــۆســیــاڵیــــســـــم
حیزبی سۆسیالیستی ئینقلابی ئێران
١٧ خەرمانانی سالی ١٣٧٩
iransocialist@gmail.com
www.simroz.org

Related posts

پیام نوروزی رهبری حزب سوسیالیست انقلابی ایران

Sosialism Imroz

ئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان لەناخی کۆمەڵگاوە بەرەو ڕوخانی کۆی سیستەم و یاسا چەوسێنەرو نایەکسانی یەکان ملدەنێ

Sosialism Imroz

چاوخشانێکی زارەکی بەسەر ڕاستیەکانی میژوویەک – بەشی 18

Sosialism Imroz

Leave a Comment