Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

دوو كۆڵبه‌ربريندار بوون و يه‌كێكيش ده‌ستگيركرا

دوو كۆڵبه‌رى كورد بريندار بوون و يه‌كێكيش ده‌ستگيركرا

ژمارەیەک کۆڵبەری کوردی رۆژهەڵاتى كوردستان لە ناوچه‌ سنورييه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران تەقەیان لێكرا و به‌و هۆيه‌وه‌ دوو كۆڵبه‌ر بريندار بوون و يه‌كێكيش ده‌ستگيركرا.

ژماەیەک كۆڵبەری كورد لەسەرسنوری گوندی (دەوژان)ـی سنووری ناحیەی ئیسێوەی پشدەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای پاسداران تەقەیان لێکراوە و  و دووكۆڵبەر برینداركراون.

بریندارەکان بۆچارەسەر گەيه‌ندراونەتە نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ و ئێستا لەژێرچاوديريدان و باری تەندرووستیان جێگیرە.

كۆڵبەرێكی ديكەش هەر لەو سنوورە دەستگیركراوه‌ و دواتر ره‌وانه‌ى فەرمانداری سەردەشت کراوه‌.

ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ خه‌ڵكى شاری سەقزن.

Related posts

هه ر بژی ئه وه ڵی مانگی مه ی

Sosialism Imroz

ده قی وتووێژی سوسیالیزمی ئەمڕۆ لە گەڵ ھاوڕێ زاگرۆس ئیراھیمی ئەندامی شورای ڕێبەرایەتی حیزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران

Sosialism Imroz

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی ڕنوو له‌ ورمێ

Sosialism Imroz

Leave a Comment