Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

حزبی شیوعی پێشوازی لە شاندی حزبی سۆسیالیستی نوێی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات

رۆژی پێنجشەممە 13ی تەمموزى 2017 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی، دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی رۆژهەڵاتی كوردستان كرد بە سەرۆكایەتی سەلام زنجی ئەندامی دەستەی كارگێڕی حزبی سۆسیالیستی نوێ لە ئێران.

لە كۆبوونەوەیەدا دوای گفتوگۆ كردن لەسەر كۆمەڵێك پرسی سیاسی و ئابووری، شاندی میوان باسی لەرێكارەكانی دروستبوونی حزبێكی نوێی سۆسالیستی لە رۆژهەڵاتی كوردستان كردو بەمەبەستی بەستنی كۆنگرەی یەكەمی لە ئایندەیەكی نزیكدا، حزبی شیوعی كوردستانیشی بەیەكەم لایەن زانی كە پەیوەندییەكانی لەگەڵدا بەهێز بكات .

پرسی ریفراندۆم و گۆڕانكارییە هەنووكەییەكانی ناوچەكە بەشێكی دیكەی ئەم گفتوگۆیە بوون، كە هەردوولایەن بە درێژی باسییان لێوەكرد .

Related posts

داسه پاندنی حوكمی ١٨٠ مانگ زیندان بۆ سێ به‌ندكراو له‌ ورمێ

Sosialism Imroz

وتوێژی کانالی ئاسمانی ” NRT ” ڵه گه ڵ هاورێ سه ڵامی زیجی سه باره ت به کۆبونه وه ی جی 20

Sosialism Imroz

په یامی سه لام زیجی بو خه لکی کو ردستانی ئیران

Sosialism Imroz

Leave a Comment