Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

بانگەواز “ناوەندی خەبات”

بانگەواز “ناوەندی خەبات”

بانگەوازی، خەڵکی ئازادیخواز، ئەندامان و دۆست و ئاشنایانی خۆی دەکات، کە بە فراوانی بەشداری خۆپێشاندانی ڕۆژی دووشەممە ٢٩-١-٢٠١٨ بکەن بە دژی هێرش و پەرلاماری دەوڵەتی ترۆریستی تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرین. لە کاتێکدا ئەم تاوانە دژی ئینسانیە بە بەرچاوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەوروپی و زلهێزەکانی دنیای دیموکراسی و لیبرالیزمی جیهانەوە ئەنجام دەدرێت و هیچ پەرچە کردارێک لەخۆیان نیشان نادەن بۆ وەستاندنی ئەم کۆمەڵکوژیە، پێویستە بەشەریەتی ئازادیخواز، بەرەی کرێکاران و زەحمەتکێشان و سۆشیالیزم هەرچی زیاتر و بەرفراوانتر بێتەمەیدان و بە عەمەلی بیسەلمێنن کە عەفرین تەنها نیە. نەک هەر ڕیسواکاری جیهانی دەبڵ مۆڕاڵی دیموکراسی ئەمڕۆ، بەڵکو شکاندنی دەستی ترۆریزمی دەوڵەتی تورکیایش ئەرکی ئازادیخوازان و بزوتنەوەی کرێکاری و سۆشیالیستیە. وەرنە مەیدان بۆ بەرگرتن بەم تاوانە و بەم کۆمەڵکوژیە. نەنگ و شەرمەزاری بۆ ترۆریزمی دەوڵەتی تورکیا سەرکەوتن بۆ بەگری شکۆمەندانەی ژنان و پیاوانی عەفرین ناوەندی خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە کوردستان

“ناوەندی خەبات”

٢٨-١-٢٠١٨

Related posts

ڕفاندنی ده‌یان كچ له‌ لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی توركییه‌

Sosialism Imroz

بانگه‌واز! سەلام زیجی

Sosialism Imroz

تویژینه‌وه‌یه‌کی کورت سه‌باره‌ت به‌ فیدرالیزم ” نه‌ته‌وه‌ په‌رستی ده‌بی ببيت‌ به‌کاريکی شه‌خسی “!

Sosialism Imroz

Leave a Comment