Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

جیابوونەوەی کوردوستانی عێراق مەترسییە بۆ سەر ئێران

یەحیا رەحیم سەفەوی راوێژکار و یاریدەدەری عەلی خامنەیی، بۆ کاروباری سەربازی رایگه یاند، ئەگەرکوردستانی عێراق سەربەخۆی رابگەیێنێت، شەڕێکی درێژخایەن ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە و به م روداوه ش مه ترسی گه وره ڵه ناوچه که دروس ده بێ.

یەحیا رەحیم سەفەوی لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری سنە رەخنەی لە بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی گرت و گوتی: “خەریکە پیلانێکی نوێ لە عێراق و سووریا جێبەجێ دەکرێت، ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل دەیانەوێ ئەو وڵاتانە دابەش بکەن”.
بەگوتەی سەفەوی، جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕ و نائارامی درێژخایەن لەو ناوچەیە. ئهی و ڵه درێژه دا وتی “یەکەم کەس کە زیان لەو شەڕە دەکات کوردی عێراقن”.

یاریدەدەری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سەربازی لە کۆبوونەوەکەی سنەدا کە شەوی رابردوو 7-9-2017 ئەنجامیدا، جەختی لەوەش کردەوە کە سەربەخۆبوونی باشووری کوردستان بە مەترسی بۆ سەر ئێران و عێراق دەزانن.

ئێران هەر لە سەرەتاوە دژایەتی بۆ گشتپرسیی کوردستانی عێراق راگەیاندووە، پێشتریش مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو: “گشتپرسی بابەتێکی نێوخۆییە و رێگەنادەن ئێران دەست لە کاروباری نێوخۆی باشووری کوردستان وەربدات”.

Related posts

لەماوەی شەش مانگدا ١٠٤ كۆڵبەر بونەتە قوربانی ڵە نوسینی تەرزەعەباسی

Sosialism Imroz

باسێک سەبارەت بە “دیاردەی تیرۆرو رێگاکانی بەرەنگاربوونەوە ڵەگەڵ وەها دیاردەیەکی قێزەون” ڵەڵایەن هاورێ سەڵامی زیجی ڵە توری کۆمەڵایەتی فیسبوک

Sosialism Imroz

لە کرماشان 5 که س ڵه هه ڵسوراوان دەستگیرکران

Sosialism Imroz

Leave a Comment