سوسیالیسم امروز -کرماشان
پێنج که س ڵه هه ڵسوراوانی مەدەنی کە لەپاڵ سەتان که س ڵه خۆپیشانده ران دەیانویست لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی کوشتنی کۆڵبەران ناڕەزایەتی دەرببڕن، دەستگیرکران.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 8-9-2017، ژمارەیەک لە هه ڵسوراوانیکولتووری و کۆمەڵایەتی و سەتان کەس لە خەڵکی کرماشان بە هەڵگرتنی چەندین دروشم بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی کۆڵبەران هەوڵیاندا لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگاری کرماشان کۆبوونه وه یه ک رێکبخەن، بەڵام هێزەکانی پۆلیس و بەشی پاراستنی پارێزگاری کرماشان رێگرییان لێکردن.
به پیی ئه و هه وڵانه ی بڵاوبونه ته وه پێنج کەس لە هه ڵسوراوانی مەدەنی ئەو شارە بە ناوەکانی (فەرزاد سەفەرە، فوئاد مزەفەری، ئەرسەلان عەباسی، شەهریار تەهماسبی و شەهریار رۆستەمی) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستگیرکراون. ئەو هه ڵسوراوانهمەدەنییانە داوایان کردبوو هێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان کۆتایی بە کوشتنی کۆڵبەران بهێنن.
به پێی ئه و هه واڵانه ی به ناوه ندی هه والی “سوسیالیسم امروز” گه یشتوه لە ماوه ی پێنج مانگ و نیوی رابردوودا 34 کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژراون و 67 کەسی دیکەش بریندارکراون. هەروەها لەو ماوەیەدا 10 کۆڵبەری دیکە بەهۆی تەقینەوەی مین و هۆکاری سرووشتی به داخه وه گیانیان لەدەستداوە.