Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

لەمەهاباد مانگرتن و ناڕەزای دە ربڕین دسپيده كات

لەشاری مەهاباد ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی و کەسایەتی سیاسی مانگرتنی یەک ڕۆژەیان بە داخستنی دوکان و بازاڕەکان ڕاگەیاند.

ئامانج لەم مانگرتنە ناڕەزای دەربڕینە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئێران کەلە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕێگری کردوە لە گردبوونەوەی خەڵکی مەهاباد، بڕیارە سبەینێ دوکان و بازاڕەکانیان نەکەنەوە و کرێکاران و کارمەندەکانیش تا کاتژمێر ١١:٠٠ نەچنە سەر کارەکانیان. 
لە بانگەوازیی ئەو چالاکوانانەدا هاتووە، کە پاش خۆپیشاندانەکانی بانە، سنە، کرماشان و مەهاباد، نەک تەنیا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی بە داوکارییەکانی خەڵک نەداریەوە، بەڵکو بە ڕەشبگیری و توندوتیژی هەوڵدرا دەنگی ناڕەزایی خەڵک کپ بکرێتەوە.
ئەو چالاکەوانانە داوا دەکەن حکومەتی ئێران کۆتایی بێنێت بە کوشتاری کۆڵبەرەکان و داوای لێبوردن و سەرەخۆشی بکات لە خێزانی هەموو کۆڵبەرانی قوربانی، هەروەها داواش کراوە کە هەموو دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم ڕۆژانەی ڕابردوو بەبێ مەرج ئازادبکرێن و کەشی سەربازیی سەپێندراو بە سەر شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لاببرێت.
لەڕاگەیەندراوەکەی ئەو چالاکوانانەدا هۆشداری داوەتە حکومەت، کە ئەگەر داواکارییەکانی خەڵک جێبەجێ نەکرێن، ناڕەزاییەکان بە شێوەی دیکە بەردەوامیان دەبێت.

Related posts

کوشتنی ژنان لە بێدەنگی و قەتڵە نامووسیەکان

Sosialism Imroz

هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌رباره‌گاكانی ‌‌هەردووک ڵایەنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران وڵە سێدارەدانی تێکۆشەرانی سیاسی ” ڕامین حسین پەناهی ولوقمان و زانیار مورادی ” ، بە توندی محکووم دەکەین!

Sosialism Imroz

وتووێژڵه گه ڵ به رێز کماڵ علیدوست سه باره ت به رێفراندۆم ڵه کوردوستانی عێراق

Sosialism Imroz

Leave a Comment