ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیستی شۆشگێڕی ئێران
له‌ڕێگای ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه دامه‌زراندن و ده‌ستبه‌كاربوونی حیزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ڕێكه‌وتی ٢٨ی مانگی موردادی ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٩ی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی، كۆنفرانسی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران، سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو. له‌م كۆنفڕانسه‌دا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی به‌شدار له‌كۆنفڕانسه‌كه‌هه‌ڵسووڕانی حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران ڕاگه‌یه‌ندرا.حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران، حزبێکی گرێ‌دراو بە میکانیزمە روون و کراوە سیاسییە ناوخۆییەکان و هاوکات حزبێکی خاوەن نەزم و بەدیسیپلینە. حزبێکی نوێی شۆڕشگێڕ وناوەندی یەکێتی و بەرێکخراوبوونی کۆمۆنیستی سەرجەمی خەباتکارانی سۆسیالیستی بۆ تێکشکانی دەستبەجێی ماشینی سەرکوت و تاوانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها حزبێکی پێ‌داگر بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و خۆشگوزەران و سۆسیالیستیە.
ڵه هه مان حالدا حیزبی سۆسیالیستی شۆرشگێری ئێران، حزبی چینی كرێكار و حزبی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری ژنان و حزبی لاوانی شۆڕشگێڕ و هه‌موو مرۆڤه‌خه‌باتگێڕ و سۆسیالیسته‌كانه. پێداویستی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كۆمه‌ڵگای ئێران و زه‌رووره‌تی ڕێكخستنی خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سه‌رده‌میانه‌دژی بارودۆخی ئێستا و بۆ له‌ناوبردنی نیزامی چه‌وسێنه‌ری كۆماری ئیسلامی و هه‌موو ئۆرگانه‌مه‌زهه‌بی و سه‌ركوتكه‌ره‌كانی، پێویستی پێكهێنانی وه‌ها حزبێكی بۆ ئیمه هینایه ئاراوه .
حزبی سۆسیالستی شۆڕشگێڕی ئێران، بۆ ڕێكخراوكردنی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی چینی كرێكار و بۆ ڕووخاندنی نیزامی سه‌رمایه‌داری شێلگیرانه‌تێده‌كۆشێ. ئه‌م حزبه‌بۆ پێكهێنانی یه‌كیه‌تی جیهانی چینی كرێكار و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چینی كرێكار هاتووه‌ته‌مه‌یدان و سه‌رسه‌ختانه‌بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌جه‌ماوه‌رییه‌سیاسییه‌كانی سه‌ر به‌چینی كرێكار تێده کۆشی.
حیزبی سۆسیالیستی شۆرشگێری ئێران ،حزبێکی کۆمۆنیستی پابەند بە رێکخستنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار بۆ روخاندنی سەرمایەدارییە. ئەم حزبە پێداگری لەسەر پێکهێنانی هاوپەیوەندی جیهانی چینی کرێکار و بزووتنەوە ئازادیخواز و یەکسانیخوازەکان لە رێگەی بونیادنانی رێکخراوە جەماوەری و شۆراییه سیاسییەکانی چینی کرێکار دەکا. بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی نوێ و مرۆیی ئاوێتە بە یەکسانی و خۆشگوزەرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، سەربەستی تاکەکان و گەشەی بەهرە و توانا مادی و مەعنەوییەکانی مرۆڤ، هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی کۆیلایەتی کاری کرێگرتە، لەگۆڕنانی موڵکایەتی تایبەتی و چەوساندنەوەی ئینسان بە دەستی ئینسان لە ئامانجە ئیستراتژیکەکانی حزبی سۆسیالیستن.
حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران، حزبی ڕێكخه‌ری شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی و كرێكاری و دوژمنی سه‌ره‌كی كۆماری ئیسلامی و سیستمی سه‌رمایه‌داری زاڵ به‌سه‌ر ئێراندایه. له‌هه‌مان كاتدا حزبی ئێمه‌حزبی ڕێكخه‌ری خه‌بات بۆ گۆڕانی هاوسه‌نگی هێز، به‌ده‌ستهێنانی بارودۆخێكی له‌بار و باشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بۆ كرێكاران و كۆمه‌ڵگایه. هه روه ها حیزبی ئێمه هاوکات بۆ رێفۆرم و شۆرش تێده کۆشی و خه بات ده کات .
حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران ڵه ئێستاداو به تێروانینێکی ورده‌وه‌ده‌ڕوانێته‌سه‌ر هه‌موو مه‌ترسییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌شه‌ڕی ناوخۆیی و جه‌نایاتی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تانی زلهێزی ڕۆژئاوا هه‌روه‌ها تیرۆریزمی كوێری ئیسلامی سیاسی هه‌موو ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیستی و مه‌ترسییه‌كانی داسه‌پاندنی وه‌ها سیناریۆیه‌ك بۆ سه‌ر ئێران به‌جددی ده‌زانێت. حزب به‌شێوه‌یه‌كی واقیعبینانه‌و هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی سه‌باره‌ت به‌ده‌ره‌نجامه‌كانی سیناریۆی ڕه‌ش له‌چه‌شنی عێراق و سوریه‌و هه‌ر شێوه ته‌رح و پیلانێك به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، هه‌ڵوێست ده‌گرێ. ئێمه‌به‌ته‌واوی هێزه‌وه‌كۆمه‌ڵگا به‌دژی ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی سیناریۆی ڕه‌ش له‌وانه‌دژی كۆماری ئیسلامی، ده‌خاڵه‌تی نیزامی وڵاتانی ئیمپریالیستی و كۆنه‌په‌ره‌ستی ناوچه‌كه‌و هه‌روه‌ها دژی گروپ و تاقمه‌چه‌كداره ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیستی كه‌له‌ناو ئۆپۆزیسیۆندا هه‌ن وبۆئه م ئامانجانه چالاكی ده‌كه‌ن، بانگه‌واز ده‌كه‌ین.
له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه‌زامنی سه‌ره‌كی ژیانێكی ئازاد و یه‌كسان و پێشكه‌وتوو، سكولار و شیاوی ئینسانی له‌دوای مه‌رگی كۆماری ئیسلامی له‌گره‌وی هاتنه‌مه‌یدانی چینی كرێكار، بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری ژنان و لاوان و ته‌واوی ڕیزی ئازادیخوازان و یه‌كسانیخوازان له‌ژێر ئاڵای سووری سۆسیالیستی له‌ئێراندایه‌و له‌گره‌وی پێكهێنانی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی شۆڕشگێڕی و دووری‌كردن له‌هه‌موو سیاسه‌ت و دابونه‌ریتی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی بزوتنه وه ی سه‌وز و ئیسڵاحته‌ڵه‌بی و نه‌ته‌وه‌گه‌رایی و دینیدایه. به‌شێوه‌یه‌ك كه‌نابێ ئیجازه‌بدرێ مێژوویچه واشه کاریانه یان ڵه ریگای دروشمه کانی فیدڕاڵی و ئاریایی و پۆپۆلیستی وه جاریکی دیکه خه‌باتی میلۆنان ئینسان و هه‌وڵی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كۆمه‌ڵگا بۆ ئازادی و یه‌كسانی به‌دژی خۆمان و ئومێد و ئامانجه‌ئینسانییه کان بکار بهێن و به‌لاڕێدا ببه‌ن. ڕووداوێك، كه‌به‌داخه‌وه‌به‌دوای شۆڕشی ساڵی (٥٧) له‌ئێران ڕوویدا. ده س و ئه زمون وه‌رگرتن له‌و مێژووه‌خاڵی به‌هێزی خه‌باته‌بۆ سه‌قامگیری ئازادی‌و یه‌كسانی له‌سه‌ر وێرانه‌كانی سیستمی بۆگه‌ن و داڕزیو و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی.
پێكهێنان و دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران، بۆ ئێمه‌هه‌نگاوێكی گرنگ و له‌هه‌مان كاتدا كۆسپێكه‌له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌گه‌ری دووپاتبوونه‌وه‌ی وه‌ها مێژوویه‌ك له‌ژێر هه‌ر ناوونیشانێك وكه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌هێزی ده‌ستی ئێمه‌وهه‌موو كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانه‌بۆ به‌سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی خه‌بات و تێكۆشان و وه دێهێنانی دونیایکی ئازاد و به رابه رو سۆسیالیستی.
حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران هه‌موو كرێكاران و شۆڕشگێڕان، هه‌موو خه‌باتگێڕانی ڕێگای ئازادی و یه‌كسانی بۆ ناو ڕیزه‌كانی خۆی، بانگهێشت و بانگه‌واز ده کات.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی
مرگ و نه مان بو كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری
بژی سۆسیالیزم
حزبی سۆسیالیستی شۆشگێڕی ئێران
٢٩ مرداد ١٣٩٦-٢٠ آگوست ٢٠١٧
iransocialist2017@gmail.com