
كۆمه‌ڵێكی بەرچاو ڵه ده‌ستفرۆشانی شاری سنه ڵه ناڕه‌زایه‌تیی به ته‌رحی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستفرۆشان له لایه‌ن شاره‌داریی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتی.
بەپێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ده‌ستفرۆشان شه‌قامه‌كانی فێرده‌وسی، شاپوور، سێ ڕێیانی نه‌مه‌كی، مه‌یدانی ئێقباڵ و مه‌یدانی ئیستقلال له ناڕه‌زایه‌تیی به‌م هه‌وڵه‌ی شاره‌داریی، له به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره‌دارییه ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پێشتر شاره‌داریی له‌ئاست كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستفرۆشان له سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانبار له شه‌قامی فێرده‌وسی هوشداری دابوو و ڕایگه‌یاندبوو كه مافی ئه‌وه‌یان نییه كه له‌م شوێنه ده‌ستفرۆشی بكه‌ن. شایانی باسه، بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، شاره‌داریی له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستفرۆشان له به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی والی له شه‌قامی فێرده‌وسی كۆببێته‌وه.