بانگه‌واز!
كرێكاران، زه‌حمه‌تكێشان، كۆمه‌نیسته‌كان و خه‌باتگێڕانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم!
پێویستیی پێكهێنانی حزبێكی سیاسی و كۆمه‌نیستی و كرێكاری و هه‌ڵسووڕاو و میلتانت و به‌ریبه‌رێكی شیاو و لێهاتوو هه‌روه‌ها ڕێكخراوێكی ته‌واو مۆدێرن و ئه‌مڕۆیی و كۆمه‌نیستی، دوور له شێوازی شه‌رقی و سكتی، به موناسباتێكی یه‌كسان له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا، پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری بزووتنه‌وه‌كه‌مانه.
حزبێكی په‌یوه‌ست به خه‌باتی چینایه‌تی، كه به شێوه‌یه‌كی جددی هه‌وڵ بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بدات و زامنی سه‌رخستنیی خه‌باتی ڕه‌وای كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و دابینكردنی داهاتوویه‌كی ئازاد و یه‌كسان و پرشنگدار لێوان‌لێو له شادی و خۆشی و ئاساییش و ئه‌منیه‌ت و دامه‌زراندنی سۆسیالیزم بێت بۆ هه‌مووان.
پێكهێنانی حزبێكی سیاسی و كرێكاری نوێ و هاو شێوه‌ی خه‌باتی ئه‌مڕۆیی و به به‌شداری ڕێبه‌رانی كرێكاری و لێهاتوو و ئه‌مڕۆیی و خه‌باتگێڕانی ماندوونه‌ناس وو هه‌ڵسووڕاو له‌ناوخۆێداو ڕێكخستنی خه‌باتێكی ڕاسته‌قینه و جددی و خوازیاری ڕووخاندنی ڕژیم له‌ژێر ئاڵای سووری سۆسیالیزم له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، پێكهاتوو له نه‌سڵی كۆن و نوێ، پێویستییه‌كی ئه‌مڕۆیی و مومكین و زه‌ڕوورییه.
ئه مرۆ ڵه گۆره پانی خه باتدا هیچ گومانێك له بوونی وه‌ها بۆشاییه‌ك و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و نییه. له‌م ڕووه‌وه به كرده‌وه هه‌وڵ و ته‌قه‌للای بێپسانه‌وه‌ی سیاسی له گۆشه و كه‌ناری ئێران و ده‌ره‌وه، هاتووه‌ته ئاراوه. له سێ سیمیناری به‌ڕێوه‌چوو له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، ئێمه لایه‌نه گرنگه‌كانی پێویستی هاتنه مه‌یدانی وه‌ها حزبێك به ئامانج و سیاسه‌ته کانی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌كانی تر باس كردووه و خستومانه ته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه .
بۆ به سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه گرنگه و بۆ ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی كۆمه‌نیستی و كرێكاری و به‌رنامه‌كانی خۆمان، بۆ به‌شداربوون و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م ئه‌ركه هاوبه‌ش و مێژووییه، داوا له هه‌موو خوازیاران و لایه‌نگران ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ ئه‌م حزب و سیاسه‌ت و ئامانجه بكه‌نه ئه‌مری واقیعی خه باتی رۆژانه ی خۆیان كۆتایی به چاوه‌ڕوانییه‌كانیان بهێنن و بێنه ناو ڕیزی ئه‌م خه‌باته مێژوویی و گرنگ و به‌رپرسه‌وه.
ئێمه بێسه‌برانه چاوه‌ڕێی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێوه‌ین، تا به هاوبه‌شی یه‌كتر ئه‌م پێویسته‌ی خه‌باتی چینایه‌تی، سازمان بده‌ین و بڕۆینه شه‌ڕی خه‌بات له‌دژی بۆرژوازی وو كۆماری ئیسلامی. هه‌ركام له‌و هاوڕێیانه‌ی باوه‌ڕیان به‌م ئامانجه و ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بانگه‌وازه و له‌گه‌ڵ وه‌ها شێوه‌یه‌ك له خه‌بات و ئاسۆی ئه‌م حزبه هاوڕان، با له‌گه‌ڵ ئێمه په‌یوه‌ندی بگرن، تا هاوڕێیانه و به هاوبه‌شی یه‌كدی ئه‌م ڕێگایه بۆ هه‌میشه ببڕین و به سه‌ره‌نجامی بگه‌یه‌نین.
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست، كرێكاران و لاوانی خه‌باتگێڕ و سۆسیالیست، ببنه ڕێبواری ئه‌م ڕێبازه شۆڕشگێڕانه‌یه، هاوڕێمان بن و پێوه‌ندیمان پێوه بگرن.
له‌گه‌ڵ درودی شۆڕشگێڕانه
سەلام زیجی
٣ی ره شه مه ی سالی ١٣٩٥هه تاوی به رابه ر ڵه گه ڵ 21 ی فێبریه ی سالی 2017
ژوماره ی په یوه ندی : 0046762349683