ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری په‌یمان عه‌بدی ناسراو به هاوار له مه‌ریوان
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری په‌یمان عه‌بدی ناسراو به هاوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانه‌وه له شه‌قامی مه‌ردۆخ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.
به دوای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه ڕوون بووه‌وه كه ناوبراو له گرتوخانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شارستانی مه‌ریوان دایه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، له چاوپێكه‌وتنێكی كورتدا كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بوویه‌تی، هاوار عه‌بدی ڕایگه‌یاندووه كه بازپۆرسی په‌روه‌نده مانگێك حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی كاتی به ناوبراو ڕاگه‌یاندووه.