ڕاگەیاندنی حیزبی سۆسیالیستی شۆرشگێری ئێران بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی روودانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو کوردستانی ئێران و عێراق
شه‌وی ڕابردوو 21 ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1396 هه تاوی رێکەوتی 12ی نوامبری 2017 ی زایینی سه‌عاتی 9 و 48 ده‌قیقه به كاتی ئێران و سه‌عاتی 6 و 20 ده‌قیقه به كاتی ناو خۆی هه ریمی کوردوستانی عێراق ، زنجیرەیەک بوومەلەرزەی بەهێز بە شێوەیەکی کەم وێنە و بەربڵاو به‌شێك له كوردستانی ئێران و عێراقی هه‌ژاند.
بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لە کوردستانی رۆژهەڵات و بە تایبەت شار و شارۆچکە و ئاواییەکانی سه ر به پارێزگای کرماشان، زۆر به داخه وه سەدان کەس گیانیانی ئازیزیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریش ڵه دانیشتوانی ئه م ناوچه یه ماڵ‌وێران و دەربەدەر بوون.
به داخه‌وه ڕێژه‌ی گیان به‌ختكردوان تا به ئێستاش له حاڵی هه‌ڵكشاندایه. هه‌تا ئێستا زیاد له 445 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و7100كه‌سیش بریندار بوون. به جوره ی ئه و هه واڵانه ی بڵاو کراونه ته وه ته نیا ڵه پارێزگای کرماشان 8ئاوایی به ته‌واوی ڵه گه ڵ خاک یکسان بوون .
لە کوردستانی عێراقیش زیانێکی زۆر بەر چەندین ناوچە کەوتووە وباس له گیان له‌ده‌ستدانی 9 كه‌س و بریندار بوونی زیاد ڵه 700كه‌س ده‌كرێ و هه روه هابە پێی راپۆرت و ئامارەکان بەنداوی دەربەندیخانیش تووشی زیان و خەسارێکی زۆر بووە .
ڕاپۆرته‌كان تا به ئێستاباس له‌وه ده‌كه‌ن كه یارمه‌تییه ده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌ر دوو به شی کوردوستانی عێراق و ئێران زۆر كه‌م ئه‌نجام دراون و زیان به‌ركه‌وتوان پێویستی زۆریان به یارمه‌تی خێرای جه ماوه ری خه ڵک هه یه.
حیزبی سۆسیالیستی شۆرشگێری ئێران وێڕای دەربرینی هاوخەمی و هاودەردیی قووڵی خۆی لەگەڵ خەڵکی کوردستان ڵه هه ر دوو به شی عێراق و ئێران لە قووڵایی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکانی ئەم کارەساتە دڵته زینه دەکات وبۆ برینداره کانیش هیوای چاک بوونه‌وه ده‌خوازێت و هه روه ها داوا ڵه هه‌موو خه‌ڵكی به شه جۆراوجۆره کانی ئێران وعیراق ده‌كات كه یارمه‌تی بومه‌له‌رزه لێدراوان و ڵێقه وماوان بده‌ن و به هانایانه وه بچن.
حیزبی سۆسیالیستی شۆرشگێری ئێران
رێکه وتی22 ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1396 هه تاوی
به رابه ر ڵه گه ڵ 13ی مانگی نوامبری ساڵی 2017 ی زایینی