به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌وه، كاسبكاران و دووكاندارانی شاره‌كانی جوانڕۆ و سه‌قز له ناڕه‌زایه‌تیی به داخستنی سنوره‌كان، له كرانه‌وه‌ی دووكانه‌كانیان خۆیان بوارد.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، سه‌رجه‌م دووكانداران و كاسبكارانی شاری جوانڕۆ له ناڕه‌زایه‌تیی به داخستنی سنووره‌كان و بێ ڕه‌ونه‌قی بازاڕ و كار، ده‌ستیان دایه مانگرتن و دووكانه‌كانیان داخست. هاوكات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌م شاره به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆڵبه‌ران و كاسبكاران و خه‌ڵكی ئه‌مشاره به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له دووكانداران و كاسبكارانی شاری سه‌قزیش له‌وانه دووكاندارانی پاساژه‌كانی ده‌ورووبه‌ری بازاڕی ڕۆژ، پاساژی ئه‌ڵماس، ڕاسته بازاڕی پارچه فرۆشه‌كان، بۆ پشتیوانی له مانگرتنی دووكاندارانی جوانڕۆ، دووكانه‌كانی خۆیان داخست و خوازیاری كرانه‌وه‌ی سنووره‌كان بوون.
https://www.facebook.com/Hengaw.news/videos/1878345258906195/