Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

لە قەزای سۆران ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تەقەی لێدەکرێت..

لە قەزای سۆران ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تەقەی لێدەکرێت، کەسوکارەکەی دەڵێت، هێرشی چەکداری کراوەتەسەر و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
یەکێک لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ڕایگه یاند که کاتژمێر 6:00 ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٣٠/٠٣/٢٠١٨ هێرش دەکرێتە سەر ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی ئەحمەد میر ئەحمەدی ناسراو بە (ئەحمەد ئێرانی) و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
ئەو ئەندامەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، نزیکە لە بنەماڵەی ئەحمەد ئێرانی دەشڵێت: ” ئەحمەد ئێرانی خەڵکی نەغەدەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی شارۆچکەی دارەتووە لە هەولێر، ئەو بەسەردان چووەتە سۆران و لەوێ هێرشی چەکداری کراوەتە سەر و گیانی لەدەستداوە”.
ئەحمەد میر ئەحمەدی  لە ساڵی 1964 لە دایکبووە، بەگوتەی کەسوکارەکەی 40 ساڵ ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بووە و سێ جار لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە زیندانی کراوە. 

Related posts

ڕونکردنەوە بۆ ڕای گشتی “ناوەندی خەبات”

Sosialism Imroz

نەخشەڕێگای بزوتنەوەی شورایی بۆسەرکەوتنی ڕاپەرینی ئێران

Sosialism Imroz

“من هانی هه ستانم” هاوارم کـــــــــــــــه…!

Sosialism Imroz

Leave a Comment