Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

به‌یانییه‌ی ئه‌نجومه‌نی ڤه‌ژین له‌ئاست له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی مه‌ریوان

به‌یانییه‌ی ئه‌نجومه‌نی ڤه‌ژین له‌ئاست له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی مه‌ریوان

“ئەنجومەنی فەرهەنگی ــ هونەریی ڤەژین”، لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانیی خۆی لەئاست لەناوبردنی دارستانەکانی زاگرۆس دەربڕی. 
له‌ به‌شێك لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووه: “هەمووان باش دەزانن کە ماوەیەکی زۆرە دارستانە بێوێنەکانی شاری مەریوان به شێوەی سیستماتیک و باوەڕپێنەکراو لە لایەن هەندێک کەسی هەڵه‌پەرەست و مافیای دارەوە، کەوتوونەتە بەر تاڵانکردن و لەناوچوونەوە. ئەم جەنایەتە بێوێنەیە لەگەڵ دارستانەکان و زەوییەکاندا، بەوپەڕی خەمساردییەوە و لە سێبەری بێدەنگیی گوماناوی ئیدارە و ڕێکخراوە بەرپرسەکاندا بووەتە کارێکی ئاسایی. “ئەنجومەنی فەرهەنگی ـــ هونەریی ڤەژین”، لەم ڕاگەیەندراوەدا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: ئێمە لێبڕاوانە بڕیارمان داوە، لە بەرانبەر ئەم جەنایەتەدا به کەڵک وەرگرتن لە بژاردەی یاسایی و هەنگاوی بنەڕەتی و زانستی چالاکی بکەین و بێگومان، ئیتر بێدەنگی بۆ خۆمان بە ڕەوا نازانین و هاوتەریب لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوە بیر له بژاردەی یاسایی و زانستیی گونجاو بۆ ئەم پرسە دەکەینەوە.

Related posts

چاوخشانێکی زارەکی بەسەر ڕاستیەکانی میژوویەک – بەشی 18

Sosialism Imroz

بانگەوازی حیزبی سۆسیالیستی ئینقلابی ئێران بۆ بەرێوەبردنی مانگرتنی گشتی ڵە دژی جینایەتی کۆماری ئیسڵامی ئێران ڵەرۆژی چوارشەمە ٢١مانگی خەرمانان و پێویستی پشتیوانی هەموورێکخراوەکان وشارۆمەندانی ئازادیخوازڵە سەرتاسەری ئێران ڵە مانگرتنی گشتی!

Sosialism Imroz

گفتوگۆکردن سەبارەت پێکهێنانی کۆنفکرانسێکی هاوبەشی چالاکوانانی کرێکاری و کۆمۆنیستی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران.

Sosialism Imroz

Leave a Comment