Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

چالاکانانی “بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی لە هەمبەر گواستنەوەی ئاوی کاروون” پشتیوانیان لە کرێکارانی فوولادی ئەهواز کرد.

چالاکانانی “بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی لە هەمبەر گواستنەوەی ئاوی کاروون” پشتیوانیان لە کرێکارانی فوولادی ئەهواز کرد.

“بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی لە هەمبەر گواستنەوەی ئاوی کاروون”، لە ٣٦ـەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیی کرێکارانی فوولادی ئەهواز پشتیوانیان لەم کرێکارانە کردووە.

کرێکارانی فوولادی ئەهواز، ڵەمانگرتنەکانی خۆیاندا بە وتنەوەی دروشمگەلێک خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆیان بوون، ئەوان حەوتووی ڕابردوو هەتا ڕۆژی شەممە، دەرفەتیان بە بەرپرسانی ڕێژیم دابوو، هەتا ئەو گرفتە چارەسەر بکەن و لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی ئەم کارەدا ناڕەزایەتییەکان بە شێوەیەکی بەربڵاوتر بەردەوام دەبێت.

٣٦ـەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی فوولادی ئەهواز، بە بەشداریی چالاکانانی “بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی لە هەمبەر گواستنەوەی ئاوی کاروون ” درێژەی کێشا.

“بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی لە هەمبەر گواستنەوەی ئاوی کاروون” بەردەوام لە بەرانبەر گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاو لە لقەکانی ڕووباری کاروون ناڕازین و ئەوە بە زاڵمانە و لەنێوبەری ژینگەی ناوچەکە دەزانن.

پێشتریش، کرێکارەکانی هەفت‌تەپە لە هەمبەر نەدرانی مووچە و نابەرپرسبوونی کارگێڕە تازەکانی ئەم کۆمپانیایە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، کە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیان لەگەڵ سەرکوتی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بەڕەوڕوو بوویەوە.

ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەکانی ئێران، سەبارەت به داخوازییەکانیان هەروەها درێژەی هەیە و بەرپرسانی ڕێژیمیش بۆ سەرکوتی ئەم کەسانە ڕێوشوێنی نایاسایی و دوور لە ئەخلاق ڕەچاو دەکەن.

Related posts

وتووێژی ده نگی گه ڵی کوردستان له گه ڵ هاوڕێ سه لام زیجی ده بیری شورای رێبه ری حیزبی سوسیالیستی شۆرشگێری ئێران و کاک ر ه عوف کعبی ئه ندامی کومیته ناوندی یه کێتی گه لانی ئێران سه بارت به روداوه سیاسێ یه کانی ئێران و کوردستان

Sosialism Imroz

دیمانەیەک ڵەگەڵ هاوڕێان “سەلام زیجی و زاگرۆس ئیبراهیمی” سەبارەت بە ئەلتەرناتیڤ سازی ئۆپۆزسیۆنی ڕاست، فیدرالیسمی قەومی و ڕێگاچارەی حیزبی سۆسیالیستی ئینقلابی بۆ چارەسەری ستەمی نەتەوایەتی

Sosialism Imroz

باسێک سەبارەت بە روداوکانی عێراق و کوردستان پێشکەشکار: هاورێ سه ڵام زیجی

Sosialism Imroz

Leave a Comment