Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

هێزێكی حەشدی شەعبی لەناوچەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستان جێگیردەكرێت

دوای جێگیربوونی گرووپێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە شاری شنۆ، سەرچاوەكان باس لەجێگیربوونی گرووپێكی دیكەی ئەو هێزە عێراقییەی نزیك لە ئێران لە نێوان شارەكانی سەقز و بۆكان دەكەن.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ كەس لەهێزەكانی حەشدی شەعبی بە شێوەیەكی نهێنی لە نێوان شارەكانی سەقز و بۆكان جێگیر بوون.

فەرماندەیەكی سەربازی لەسەقز وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵە بەرێكخراوەكەی راگەیاندووە، ئەو هێزانە بە شێوەیەكی تەواو نهێنی لەكەمپی ناسراو بە ”كەمپی دیلە عێراقییەكان“ لە نێوان گوندەكانی ”سەرچاوە  و سەرا“، كە لە سەر جاددەی سەقز بۆ بۆكان هەڵكەوتووە، جێگیر بوون.

ئەو سەرچاوەیە ڕێژەی چەكدارەكانی حەشدی زیاتر لە ١٠٠ كەس ڕاگەیاندووە و ئاشكراشیكردووە، هەموو جۆرە چەك و چۆڵێكیان پێیە و هێزێكی پۆشتە و پەرداخن.

ناوەندە ئەمنییەكان هاوكات ئەندامانی لایەنە توندئاژۆ ئیسلامییەكانی شاری سەقزیان چەكدار كردووە هەتا لە ئەگەری هەرجۆرە ناڕەزایەتییەك لەو كەسانە وەكوو ئامارازی سەركوت و بە مەبەستی ترساندنی خەڵك كەڵكیان لێ وەربگرن.

Related posts

شروع به کار سایت “سوسیالیسم امروز”

Sosialism Imroz

ڕفاندنی ده‌یان كچ له‌ لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی توركییه‌

Sosialism Imroz

هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌رباره‌گاكانی ‌‌هەردووک ڵایەنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران وڵە سێدارەدانی تێکۆشەرانی سیاسی ” ڕامین حسین پەناهی ولوقمان و زانیار مورادی ” ، بە توندی محکووم دەکەین!

Sosialism Imroz

Leave a Comment