به‌ره‌به‌یانه‌و خۆر هه‌ر وه‌ک جاران بسکه‌کانی ئاڵۆزاون
نمه‌نم فرمێسکه باران به قه‌تپاڵی مێژوودا
دێته خۆاره‌وه
پێنووس یاغیه له مه‌چه‌کی ژیان و
ڕێگای هه‌ورازو نه‌هامه‌تى ساڵی گرتۆته به‌ر
زه‌مه‌ن گوێکانی کپن و
هه‌واڵ وه‌ک یاده‌وه‌ری
قه‌ڵه‌مبازی دونیای
قیزه‌ونی گۆریچه‌ی خوایان بووه
ئازار یه‌ک له‌دوای یه‌ک
له‌دایک ده‌بن
هه‌موو مێژوو وه‌ک خۆیان ده‌نووسنه‌وه
ده‌ریا ماته
بێ شه‌پۆڵه
سۆمای چاوه‌کان له ئاسۆ ده‌ڕوانن
ئاسۆش
له گه مارۆی قورسترین خه‌وی ئه‌به‌دی
خه‌ریکی شانه‌کردنی زولفه‌کانيه‌تی
زه‌مه‌ن له‌پشووی هاوینه دایه
شۆ ڕش دیله
ئاسمان هه‌روا ده‌گرمێنێ
…
پێرێ له‌بۆکان، زه‌ماوه‌ندی سوممه‌یه بوو
ئه‌مڕۆ له پیرانشار چه‌قۆ له خوازبێنی
ژنێکی ئه م ده ڤه ره دایه
سبه‌ینێش له‌سه‌ر گۆڕی
دسته خوشکانم نه‌ونه‌مامی ژین ده‌ڕوێنین
دووبه‌یانیش مشت له سينگ ده‌کوتین
بۆ ئاواته‌کانی له‌یلا زانا
ئاخ له‌خۆمان شه‌رمه‌زار
سبه‌ی چ بۆ مناڵه‌کان باس که ین
بڵێن خۆری وڵاتی ئێمه عاشقی
بسکی وه رزی گه ڵارێزانه ..؟
…
ئه مرۆ دونیا نوقمی بێده‌نگێ و
کورسی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانم
یاغین له ئازادی و
پێنووسی ده‌ستیشم
هه‌ر دێت تلده‌خواو
به‌ده‌م ژانه‌وه ئه‌تلێته‌وه
ده‌ترسم سبه‌ی
ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی ده‌ستیشم بشکێ‌و نه‌توانم
وه ک خۆت بتنووسمه‌وه
نه‌توانم
بتنووسمه‌وه
ئاخ ڵه و رۆژه
ئاخ
…..
عه زیز.ئا