سلێمانی
لە شاری سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکە هاوشێوەی دوێنێ خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و لە هەندێک شوێنیش گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە.لەبەر دەركی سەرای سلێمانی لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەر کۆببوونەوە، هێزە ئەمنییەكان هەوڵی بڵاوەپێكردنیان دان و تەقەیان بە ئاسماندا کرد، گازی فرمێسکڕێژیشیان دژ بەکارهێنان.
به پێی تازه ترین زانیارێیه کان شاری سلێمانی و ژماره‌یه‌كی دیكه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان شوێنی ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندان له دژی بێ توانایی حكومه‌تی هه‌رێم، نه‌درانی مووچه‌كان، بارودۆخی خراپی هه‌رێم و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ئیمكاناتی گشتی بوو.
خۆپیشانده‌ران سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئابووری، نه‌دانی موچه‌كان، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به تایبه‌ت ئاو و به‌رق و سووته‌مه‌نی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشانه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بوون. هاوكات موعه‌لیمان و كارمه‌ندانی دیكه‌ش له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شداریان كرد و خوازیاری درانی مووچه‌كانیان بوون. مامۆستایانی سلێمانی كه چه‌ندین مانگه مووچه‌كانیان پێنه‌دراوه و حكومه‌تیش هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه نادات، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شداریان كرد و له دژی بێ توانایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروشمیان وته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه دانیشتوانی شاری ته‌قته‌ق له ناڕه‌زایه‌تیی به دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و جاده‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر ــ كه‌ركوكیان به‌ست. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه دكه‌ن كه خه‌ڵكی شاری پیره‌مه‌گرون هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كان، نوسینگه‌كانی پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان یان ئاگر تێبه‌ردا. هه‌ندێك له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی عێراقیش باس له ئاگر تێبه‌ردانی بنه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و چه‌ند ناوه‌ندێكی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تی له سلێمانی ده‌كه‌ن. ئه‌م ڕاگه‌یه‌نه‌رانه هه‌روه‌ها هه‌واڵێكی به‌په‌له‌یان سه‌باره‌ت به هاتنه ئارای تێكهه‌ڵچوون له نێوان ناڕازییان و هێزه ئه‌منییه‌كانی پارتی دیمۆكراتی كوردستان و بریندار بوونی چه‌ند كه‌س له كوردستانی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه. له شاره‌كانی ڕواندز، سه‌ی سایه‌ق، ڕانیه، قه‌ڵادزێ و چه‌مچه‌ماڵیش خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیی هاوشێوه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه. ده‌وترێت له‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك بریندار بوون. دانیشتوانی شاری كه‌لار و ڕانییه‌ش له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیادا خوازیاری دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و درانی مووچه دواخراوه‌كانیان بوون.
لە قەزای کۆیەش هەر لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی قایمقامییەت و ئاگریان تێبەردا، هەرچەندە ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنترۆڵکرا، بەڵام بەشێکی سووتا، پاشان خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بارەگا حیزبییەکان، لەوانە هی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی.
سلێمانی
.