ڕاگه‌یاندنی ژماره یه‌كی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌شكیلی كۆنفڕانسی پێكهێنانی حیزبی سیاسی نوێ له ئێران
كۆنفڕانسی پێكهێنانی حیزبی سیاسی نوێ به‌ڕێوه ده‌بردرێ !
ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه له ئه‌مڕۆوه ئاماده‌كاری پێویستی سیاسی و ئیجرایی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفڕانسی پێكهێنانی ته‌شكیلی حیزبی سۆسیالیستی نوێ، ده‌ست پێده‌كات. ئه‌م كۆنفڕانسه له مانگی ئاگوستی ساڵی ٢0١٧ی زایینی، به‌رانبه‌ر به مانگی موردادی ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، به‌ڕێوه ده‌چێت. كۆنفڕانسی پێكهێنانی حیزب دوو ڕۆژه و عه له نی نابێت. له ڕاگه‌یاندنه‌كانی تردا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پێكهێنانی حیزب و سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی تر ده‌ده‌ین و ده‌یخه‌ینه به‌ر دیدی هه‌مووان.
ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسی پێكهێنانی حیزب، داوا له هه‌موو كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و خه‌باتگێڕانی ڕێگای ڕزگاری و هه‌ڵسووڕاوان و دۆستانی حیزب له ئێران ده‌كات، كه له ڕێگای گونجاوه‌وه له ئاماده‌كاری سیاسی و پێكهێنانی وه‌ها حیزبێكدا ڕۆڵی كاریگه‌ر و ڕاسته‌وخۆ و به‌رچاو بگێڕن. ئێمه تێده‌كۆشین سه‌رجه‌م بیروبۆچوون و پێشنیاره‌كانتان و هه‌وڵه‌كانی ئێوه له ڕێگای دروست و یاسایی له پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حیزب كه‌ڵكی لێ وه‌ر بگرێن و به سه‌ره‌نجامی بگه‌یه‌نین.
سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنفڕانس، له ئه‌مڕۆوه تا كاتی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفڕانس به‌شێك له كاری بڵاوكراوه‌ی “سۆسیالیزمی ئه‌مڕۆ” و هه‌روه‌ها سایتی “سۆسیالیزمی ئهمڕۆل كه به‌م زووانه ده‌كه‌وێته كار، له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌بێ. كه هه‌ردووكیان كه‌ره‌سته‌یه‌كی گونجاون بۆ باسكردن له هه‌ڵوێستی سیاسی و جیاواز و دیاریكردنی سیاسه‌ت و ڕێگاكاری پێویست به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی باشتری حیزبێکی به ئه مه گ و دڵسۆز‌و كۆمه‌نیست و ڕه‌زمه‌نده و چالاك و شۆڕشگێڕ.
ئێمه به دڵێكی ئاواڵاوه بۆچوون و پێشنیاره‌كانتان وه‌ر ده‌گرین و به‌ره‌و پیری خواسته کانتان دێن. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو ئه‌ندامان و دۆستان و خوازیارانی ئه‌م پڕۆسه‌یه له ئه‌وروپای ناوه‌ندی و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ده‌كه‌ین كه ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆ و كاریگه‌ریان له چاره‌نووسی ئه‌م حیزبه‌دا هه‌بێت، هه روه ها داوایان لێ ده‌كه‌ین كه به زووترین كات بۆ به‌شداریكردن له كۆنفڕانسی دامه‌زراندنی حیزب له‌گه‌ڵ ئێمه په‌یوه‌ندی و ناونووسی بكه‌ن.
ڕێكه‌وت و شوێنی ده‌قیقی كۆنفڕانس ته‌نیا به ئاگاداری به‌شداربووانی كۆنفڕانسه‌كه ده‌درێت.
هاوكات به‌خێرهاتنی هه‌موو به‌شداربووانی كۆنفڕانسه‌كه بۆ ناو حیزبی خۆیان ده‌كه‌ین.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ی كۆنفڕانسی پێكهێنانی حیزب
١٣ اردیبهشت ١٣٩٦
٣ می ٢٠١٧
ئه‌دره‌سی ئیمهیل و ته‌له‌فۆنه‌كانی په‌یوه‌ندی گرتن :
iransocialist2017@gmail.com
0046762349683
00447740076631
004792831376
0046700929993