Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

ئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان لەناخی کۆمەڵگاوە بەرەو ڕوخانی کۆی سیستەم و یاسا چەوسێنەرو نایەکسانی یەکان ملدەنێ

ئاوات (عبدالرحمن رسول )

هەرچی هەبێت ئەو تێکۆشانە جەماوەری یە یەکگرتووانەی ئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان لەناخی کۆمەڵگاوە بەرەو ڕوخانی کۆی سیستەم و یاسا چەوسێنەرو نایەکسانی یەکان ملدەنێ بۆیەپێویستە هەرکەسێک دڵی بۆ ئازادی وژیانێکی باشتر لێ دەدات پشتیوانی و هاوکاری سەرکەوتنی بێت بەڵام هەر کەم تەرخەمێک لەژێر هەربیانوێکدا نیشانەی ڕازی بوونە بە یاساکانی چەوسانەوەو نایەکسانی و دواکەوتوویی .

ئەمڕۆ خوێندکارانی زانکۆی سەریف  بە یەک تێکۆشانی یەکگرتوانە ئەو سنوورەیان لابرد کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی فاشیزمی ئیسلامی یەوە بۆیان داندرابوو بەزۆر خوێندکارانی کچ وکوڕ جیا کرابوونەوە .

خۆشبەختانە ئەمڕۆ خوێندکران ئەو دیوارەیان لابرد شکاند،شکاندنی ناوبڕی کافتریا لەلاین خوێندکارانی زانکۆی شەریفەوە کەتیایدا کوڕان و کچان لە کافتریای زانکۆکاندا لەیەک جیادەکاتەوە . ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە کۆمەڵگای ئێران دەیەوێت سەرجەم یاسا بە زۆر سەپێندراوەکان لابەرێت کۆمەڵگا بەرە وکرانەوە وباشتر ئاراستە بکات.

سەرکەوتوبێت تێکۆشانی جەماوەری خەڵکی ئێران بۆ هێنانەدی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی .

 

 

Related posts

دیمانەیەک لەگەڵ سێ کەس لە ئەندامانی شۆرای رێبەری حزبی سۆسیالیستی ئینقلابی ئێران سەبارەت بە پرسی کورد

Sosialism Imroz

بانگەوازی هاوبەشی68 کەس لە هەڵسوڕاوانی سیاسی کۆمۆنیست و کرێکاری بۆ پێک هێنانی حیزبێکی کۆمۆنیستی و شۆرشگێڕ ڵه ئێران

Sosialism Imroz

خۆپیشاندان وناڕەزایەتی خەڵکی ئازادیخواز لەشارەکانی ئێران لە ئەمرۆ لە ٢٢-١٠-٢٠٢٢ لەدژی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران

Sosialism Imroz

Leave a Comment