له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه دا چوار هاووڵاتیی ڵه شاری سنه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو برا به ناوه‌كانی “هیوا و هه‌یبه‌ت عه‌بدوڵڵایی” كه به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له تارانه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه بۆ شاری سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كران و له چاره‌نووسیان هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری سنه هێرشیان كرده سه‌ر دووكانی هاووڵاتییه‌ك به ناوی “پژمان عه‌بدی” و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ر له شاری سنه، لاوێكی ئه‌مشاره‌یان به ناوی “كاوان” له گه‌ڕه‌كی غه‌فوور به هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕپێچی شوێنێكی نادیار كرد.
previous post