Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

رۆژهەڵاتی كوردستان؛ لەماوەی مانگی رابردوودا ٥٨ كەس دەستگیر كراوە

مانگی ڕابردوو لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ٥٨ كه س دەستگیركراون لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی حكومەتی ئێرانەوە كە ٨٤ %ی ئەو كەسانەی دەستگیركراون تۆمەتی چالاكی سیاسی دراوەتە پاڵیان.
بەگوێرەی ئامارە تۆماركراوەكانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ئابی ٢٠١٨ لانیكەم، ٥٨ هاوڵاتی كورد لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتەوە دەستگیركراون.
هەر بە گوێرەی ئامارەكانی ئەو رێكخراوە، ٤٩ كەس لەو گیراوانە كە ٨٤ ٪؜ لە گیراوان بە تۆمەتی چالاكی سیاسی دەستگیركراون و ئەوەش روندەكاتەوە، زۆرترین ئەو كەسانەی دەستگیر كراون بە پلەی یەكەم لە شاری سنە بووە كە ٢١حاڵەتی دەستگیركردن تێیدا تۆمار كراوە.
راپۆرتەكە ئاماژە بەوەش دەكات، لەپاش سنه  پارێزگای ورمێ لە پلەی دووەم دایە بە دەسگیركردنی ٢٠ كەس و كرماشانیش لە پلەی سێهەمدایە كە ١٥ كەس لەماوەی مانگی ڕابردوودا دەستگیركراون.
لە ئاماری ماڵپەڕەكەی مافی مرۆڤدا ئەوەش خراوەتە رڕوو، دوو كەس لەو دەستگیركراوانە ژنن و ٥٦ كەسیان پیاو بوون.

Related posts

چاوخشانێکی زارەکی بەسەر ڕاستیەکانی میژوویەک – بەشی 18

Sosialism Imroz

بارەگای پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باڵەکایەتی سووتێندران + فیلم

Sosialism Imroz

نا بو یاسایی شریعتی ئیسلام!

Sosialism Imroz

Leave a Comment