Simroz.org
بابەتی زمانی کوردی

لەماوەی شەش مانگدا ١٠٤ كۆڵبەر بونەتە قوربانی ڵە نوسینی تەرزەعەباسی

تەرزەعەباسی

بەپێی ئەو ئامارانەی دەست ژیان كەوتوون لەماوەی شەش مانگی یەكەمی رابردوودا 104 كۆڵبەر لەسنورەكانی كوردستان بونەتە قوربانی، چالاكوانێكی مافی مرۆڤیش ئاماژە بەوە دەكات، بە هۆی ئەوەی كە لە ساڵانی رابردوودا هێزەكانی پێشمەرگە زیاتر لە سنوورەكانی ناوچەی ورمێ ئامادەبوون و چالاكییان ئەنجامداوە بۆیە حكومەی ئێران زیاتر هێزەكانی لەوناوچانە چڕ كردۆتەوە.

بەپێی دواین ئاماری رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو كە كار لەسەر رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات، ئەوە دەخاتەڕوو كە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 104 كۆڵبەر لەسنورەكانی كوردستان بونەتە قوربانی ئەو رێژەیەش بە بەراورد لەگەڵ شەش مانگی یەكەمی ساڵی ڕابردوو كە ١٢١ حاڵەت بووە، واتە ١٤.٥٪ كەمی كردووە.

لە ئامارەكەدا باس لەوەشكراوە كە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا ٣٢ كۆڵبەر و كاسبكاری كورد گیانیان لە دەست داوە كە ٢٩ كەسیان كۆڵبەر بوون لە سنوورەكان كوژراون و ٣ كەسیان كاسبكار بوون و لە شەقامەكانی كوردستان گیانیان لە دەستداوە.

❞شەش مانگی رابردوودا ٣٢ كۆڵبەر و كاسبكاری كورد گیانیان لە دەست داوە كە ٢٩ كەسیان كۆڵبەر بوون لە سنوورەكان كوژراون و ٣ كەسیان كاسبكار بوون و لە شەقامەكانی كوردستان گیانیان لە دەستداوە


لەیلا حەسەن پور، چالاكوانی بوارەكانی مافی مرۆف بە ژیان¬ی ووت”هێزە سەربازییەكانی ئێران بەردەوام رووبەڕووی كۆڵبەران دەبنەوە كە زۆربەیان خەڵكی پارێزگای ورمێن ئەمەش بەهۆی ئەوەی ساڵانی رابردوودا هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان زیاتر لە سنوورەكانی ناوچەی ورمێ چالاكیان هەبووە و بۆیە حكومەت لەم ساڵانەی دوایدا زیاتر كۆڵبەرانی داوەتە بەر دەستڕێژی گولله، هاوكات پاراستنی سنوورەكانی پارێزگای ورمێ بە فەرمی دراوەتە دەست سوپای پاسداران، ئەوەش لەكاتێكدایە هەریەكە لە سنە و كرماشان پاراستنی ناوچەكان لە ژێر دەستی ئەرتەشدایە كە رەنگە ئەوەش بۆخۆی هۆكارێكی دیكە بێت بۆ فشارەكانی ئەو وڵاتە لەسەر ورمێ‌ بەدیاری كراوی”.

هەنگاو لە رێگەی ئامارەكەیەوە ئەوەش باس دەكات، لە كۆی ئەو ٣٢ كۆڵبەرەی كە گیانیان لە دەست داوە ٢١ كەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بووە، ٣ كەسیان بە هۆی رووداوی هاتووچۆ، ٢ كەسیان بە هۆی تەقینەوەی مین، ٤ كەسیان بەهۆی كەوتنە خوارەوە لە هەڵدێر و ٢ كەسیشیان بە هۆی جەڵتەی دڵ لەكاتی كۆڵبەری گیانیان لە دەست داوە، هەروەها ٢٢ كەس لەو كۆڵبەرانەی كە كوژراون خەڵكی پارێزگای ئورمیە بوون، هاوكات ٨ كەسیان خەڵكی پارێزگای سنە و ٢ كەسیانیش خەڵكی پارێزگای كرماشان بوون.

❞ئەو ٣٢ كۆڵبەرەی كە گیانیان لە دەست داوە ٢١ كەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بووە، ٣ كەسیان بە هۆی رووداوی هاتووچۆ، ٢ كەسیان بە هۆی تەقینەوەی مین، ٤ كەسیان بەهۆی كەوتنە خوارەوە لە هەڵدێر و ٢ كەسیشیان بە هۆی جەڵتەی دڵ لەكاتی كۆڵبەری گیانیان لە دەست داوە


لەیلا جەخت لەوە دەكاتەوە، حكومەتی ئیران دەستی كردۆتەوە بە مین ڕێژكردنی سنوورەكان و زۆربەی مینەكانیشی لەسنووری سەردەشت، پیرانشار و بانە بووە ئەو كۆڵبەرانەی كە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی بە بەراوەرد لەگەل ساڵای رابردوودا زۆریاد كردوە.

لە ئامارەكە باس لەوەشكراوە كە لەماوەی ئەو شەش مانگەدا ٧٢ كۆڵبەر و كاسبكاری كورد بریندار بوون كە ٦٩ كەسیان كۆڵبەر و ٣ كەسیان كاسبكار بوون، لەو ژمارەیە ٤٥ كۆڵبەر بە گولەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئیران، ١٠ كۆڵبەر بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر و بەرزایی، ٨ كۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین، ٨ كۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ و كۆڵبەرێكیش بە هۆی كەوتنە ژێر بارەوە بریندار بوون”.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەوەش ئاشكرا كردوە، 46كەس لەوانەی بریندار بوون خەڵكی پارێزگای ئورمیەن، ٢٠ كەسی دیكەش خەڵكی پارێزگای سنە و ٦ كەسیش خەڵكی پارێزگای كرماشان بوون، زۆربەی ئەو كۆڵبەرانەی بوونەتە قوربانی كە ٦٨ كەس واتە ٦٤٪ كۆ گشتی خەڵكی پارێزگای ئورمیە بوون، هەروەها ٢٨ حاڵەت ٢٦٪، خەڵكی سنە، ٨ حاڵەت ٨٪ خەڵكی پارێزگای كرماشان و ٢ حاڵەت واتە ٢٪ی ئەو بریندارانە خەڵكی باشووری كوردستان بوون

Related posts

شروع به کار سایت “سوسیالیسم امروز”

Sosialism Imroz

بانگەوازی هاوبەشی ٦٣ کەس لە هەڵسوراوانی سیاسی کۆمۆنیست و کرێکاری بۆ پێک هینانی حیزبیکی کۆمۆنیستی و شۆرشگێر ڵه ئێران

admin

چه ن هه واڵی کرێکاری

Sosialism Imroz

Leave a Comment