چاره سه ری سوسیالیستی مه سه له ی کورد
وتوویژ له گه ل چه ند که س له ئه ندامانی شورایی ریبه ری حیزبی سوسیالیستی شورشگیری ئیران
ده نگی”سوسیالیسم امروز”: ویرای سلاو! من ناسری زیجی م، له‌م به‌شه‌ی به‌رنامه‌كه‌ماندا وتووێژێك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ریبه ری حیزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كورد له مه‌نته‌قه‌دا، و چونیتی چاره سه ری ئم کیشه یه له روانگه ی سوسیالیستی یه و ه
هاوڕێان عه‌زیز ئاجیكه‌ند، ئیبراهیم باتمانی و سه لام زیجی به‌خێر بێن بۆ به‌رنامه‌كه‌مان.
بینه‌رانی ئا‌زیز، وه‌ك ده‌زانن مه‌سه‌له‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه و ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شورایی رهبری حیزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران وتووێژێكمان سه باری به م موضوعه ببیت، سرنجی ئیوی ئا‌زیز بو ئم باسه گرینگه را ده کیشم.
له به ریز سه لامی زیجی یه وه ده ست پی ده کم، هاوڕێ سه‌لام، به بیروبۆچوونی ئێوه گرینکترین مه‌سه‌له‌ی كورد چییه، اگر به روانگه خوتان وه ک حیزبیکی سوسیالیستی به کورتی باس بکیت چون ئم کیشه یه بۆ بینه‌رانی به‌ڕێز باس ده کیت؟
سه‌لام زیجی: هه‌روه‌ك بینه‌رانی به‌ڕێزیش ئاگاداری مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی ئێمه‌ن له ٣٠-٤٠ ساڵی ڕابردوودا به‌شێك له‌م خه‌بات و ته‌لاشه بۆ لابردنی سته‌مێك بووه به‌نێو مه‌سه‌له‌ی ملی كورد و به‌نێو سته‌می نه‌ته‌وه‌ی. ئم کیشه یه و ئم ستمه واقعیه تیکی تالی داسپیندراوه و پیوستیه ولامی شورشگیرانه ای پی بدریته وه. مه‌سه‌له‌ی كورد ڕاستییه‌ك كه به‌داخه‌وه داسه‌پێندراوه له ناوچه‌كه‌دا به هه‌ر مێژوویه‌ك كه هه‌یه‌تی، كه مێژوویه‌كی پڕ له ده‌رد و ڕه‌نج و مه‌ینه‌ت بووه، له‌و ناوچه‌یه مێژوویه‌كی سه‌خت بووه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی كورد زمان هه‌بووه، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر هاووڵاتیانی كورد زمان، به‌ڵكو له‌سه‌ر خه‌باتی چینایه‌تی و خه‌باتی ئازادیخوازانه کاریگری منفی بوه و ده‌ستی كۆنه‌په‌رستان، چ ده‌سه‌ڵاتدار و چ ئۆپۆزیسیۆنی، ئاواڵه كردووه به‌م بیانووه‌وه. ئێمه زۆر لایه‌نگری چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كوردین كه له‌م ناوچه‌یه به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و بابه‌ته له روانگه ی منفتعتی خلکی کریکار و آزادیخوازان چاره‌سه‌ر بكرێ. دیاره له هه‌ر ولاتیک ڕێگاچاره‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. به‌گشتی پێمان وایه مه‌سه‌له‌ی كورد و ئم کیشه میژویه و پر له درد و رنجه ده‌بێ وه‌ڵام بدریته وه هه ر وه‌كو کیشه ی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین . تا ئم دو مسئله گرینگه جوابی اصولی پی ندریته وه ناوچه که روی آرامش بخویه وه نا‌بینیت، و تنها کونه پرستان، دولته کان و بزوتنه وه قومی و ئیسلامیه کان سود له چاره سه ر نکردنی ئه بینیت. حیزبی ئێمه به‌شێك له پرۆگرام و ته‌لاش و هه‌وڵدانی به جدی بۆ كۆتاییهاتنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و كۆتاییهێنان به زوڵم و زۆرێك كه به‌ناحه‌ق به‌سه‌ر خه‌ڵكانێك كه به زمانی كوردی قسه ده‌كه‌ن له ژیر زلمی چوار ده‌وڵه‌تی كۆنه‌په‌رست و فاشیسته‌وه بی وه لام ماوه ته وه ترخان کردووه. پیویسته كۆتایی به‌م بارودۆخه بهێنین و ژیانێك و خه‌باتێكی هه‌موارتر و باشتر بۆ خه‌باتی خۆمان هه‌موار بكه‌ین. کوتای هاتن به ئم کیشه میژویه کاری نه دولته فاشیسته کانه نه حیزبه ناسیونالیسته کورده کان و ئیسلامیه کان، تنها کاری خه لگی شورشگیر و سکولار و بزوتنه وه ی کریکاری و سوسیالیستی یه، میژوو ئم واقعیته ی سه لماندووه!
ناسر زیجی: هاوڕێ ئیبراهیم باتمانی، ئێوه بۆچوونتان چییه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له مه‌نته‌قه به گشتی و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی؟
ئیبراهیم باتمانی: مه‌سه‌له‌ی كورد مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕاسته و هیچ كاتیش چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڕای من سیاسه‌تێكیش تا ئێستا كه ئه‌حزاب به‌تایبه‌ت ئه‌حزابی ناسیۆنالیست كورد بویانه هیچ كات ریگاه چاره ری راسقینه و ڕۆشنی نیشانی خه‌ڵك نه‌داوه. هیچ كات هه‌وڵیان نه‌داوه خه‌ڵك به‌ئاگا بهێننه‌وه كه به خه‌ڵك بڵێن ئه‌م حه‌قه هه‌ر ده‌بێ به‌ده‌ستی بهێنن، شتێك نییه كه ئه‌وان بیده‌ن، ده‌بێ خۆمان وه‌ری بگرین، یه‌كه‌م ده‌بێ به‌ئاگا بێنه‌وه كه چیتان ده‌وێ، دووه‌م تۆ ده‌بێ هه‌ڵوێستی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بناسی، ئایا حه‌ق ده‌ده‌ن به ئێوه؟ ئه‌وان نه به كورد زمانان، به‌ڵكو به هیچ کسی دیکه له ولاتانی ژیر ده ستیان حه‌ق ناده‌ن. به‌ڕاست مافی كرێكار نه‌خوراوه؟ مافی ژن نه‌خوراوه؟ ته‌حقیر نه‌كراون؟ هه‌ر مرۆڤێك كه له سیستمی ئه‌وان بووه هیچ مافێكی نه‌بووه، هه‌موو كات مه‌ینه‌ت و قاڵكردن و زیندان… و خۆشیان ده‌یبڕن و ده‌یدوورن. دۆزی كورد ئه‌وه‌یه كه ئه‌حزاب ناسیۆنالیست به خه‌ڵك ناڵێن كه كۆماری ئیسلامی ڕژێمێك نییه كه مافی خه‌ڵكی كورد بدات، به‌ڵام ده‌ڕوات و ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵی دانووستان ده‌كات و سازشی له‌گه‌ڵ ده‌كات و پیرۆزبایی و له‌به‌یكی بۆ ده‌نێرێ، ئه‌مه به‌دبه‌ختی و ناڕۆشنییه‌كه كه ئه‌حزابی كورد به‌سه‌ر كوردیان هێناوه.
به‌ڕای من مه‌سه‌له‌كه ڕاسته ته‌نیا ئه‌و شته‌ی كه ئێمه شاهیدی بووین به‌درێژایی ٤٠ساڵی ڕابردوو، چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان قسه‌ی ڕۆشنی خۆیان كردووه، ڕێگایشی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك هه‌ركاتێك خۆی ئیراده بكات، ڕیفراندۆم بكرێت، ڕیفراندۆمێك بێ ئه‌وه‌ی فشاری له‌سه‌ر بێت یاخود هێزی چه‌كداری هانی بدات.
ناسر زیجی: سپاس هاوڕێ ئیبراهیم. هاوڕێ عه‌زیز ئاجیكه‌ند، ئێوه‌یش ده‌توانن ڕاووبۆچوونی خۆتان ده‌رببڕن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
عه‌زیز ئاجیكه‌ند: به‌ڕای من هه‌ر وه‌ك هاوڕێیانیش باسیان كرد، پرسی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پرسێكی گرنگ بووه. له هه‌مان حاڵ‌دا كه پرسێكی گرنگ بووه، به بڕوای من گرێكوێره‌یه‌كیش بووه، به‌و مانایه‌ی كه هه‌موو كات وه‌ك قوربانی لێیان ڕوانیوه. كاتێك سه‌یری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان ده‌كه‌ی، به هه‌موو شێوازێك له مێژووی خۆیدا ده‌سه‌ڵاتداری و حزبیدا هه‌موو كاتژێر ده‌سته بووه و به چه‌پۆك دراوه‌ته سه‌ری، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر سه‌ره‌تاییترین مافی خۆی وه‌كو مافی هاووڵاتیبوون بێبه‌ش كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌موو ئه‌حزاب ناسیۆنالیسته‌كان سینه بۆ مافی كوردبوون له مه‌نته‌قه‌دا ده‌دڕن.لە چوارچێوەی ئەم سیاسەتانەی حکومەتانی مەرکەزی هەوڵیان داوە، درێژەیان بەو سیاسەتانە داوە و هیچ بەرنامەیەکیان بۆ بەرژەوەندی و ئامانجی خەڵکی کورد دانەڕشتووە.بەو مانایەی کە چەندە حکومەتی مەرکەزی هەوڵی داوە کە خەڵک لەو مەنتەقەیەدا بڕوخێنێت و لە خواستەکانی خۆی دووری بخاتەوە و ئەحزابی کوردی ناسیۆنالیستیش هەوڵیان داوە هەموو ئەو بزوتنەوە و جوڵانەوە شۆڕشگێڕانەیە لە ناوچەکەدا پووچەڵبکنەوە.ئەمە شتێکی حاشاهەڵنەگرە، بەداخەوە چەندین ساڵە ئێمە ئەوەمان بینیوە خەڵک هەمیشە فێڵی لێکراوە و کڵاو لەسەریان نراوە لەلایەن ئەحزاب و حکومەتەکانەوە. بەبۆچوونی من تەنیا هێزێک کە دەتوانێ هەولێکی جددی بۆ ئەو بزوتنەوەیە لەو مەنتەقەیەدا بدات،تەنیا حزبێکی سۆسیالیستیی و کۆمەنیستییە کە ڕاستگۆیانە بۆ نمانی ستەمی نەتەوایەتی لە مەنتەقە تێدەکۆشێت.ئەم جوڵانەوەیەش تەنیا شوعار نیە بەڵکو هەوڵیان بۆ داوە. گەر ئێوە ئاوڕێک لە مێژووی کۆمۆنیستەکان بدەنەوە لە هەموو بوارێکەوە،لەمەشدا بیروڕای جیاواز هەنە،بەڵام ئەوەی کە لەسەر هێڵی بیرکردنەوەی مارکسیستی شۆڕشگێڕانەدا وەستاوە،کۆمۆنیستەکان بە چاوێکی ئاواڵا لە مەسەلەی کورد دەڕوانن و لەهەموو بەشەکاندا بۆی گرینگ بووە. بەڕای من ئەوەی مرۆڤایەتی هەبێ مەسەلەی کوردی لا گرنگە باس لەسەر خەڵکێک کە لەو مەنتەقەتەدا بن نیە کە لەم نێوەندەدا باسی کوردبوون مەترەح بێت،بەڵکو مەسەلەی مرۆڤ بوون دێتە پێشەوە بەپلەی یەک.بە بۆچوونی من هەر حزبێک یان هەر هێزێک گەر بیەوێت شەڕێکی شۆڕشگێڕانە لە ناوچەکەدا بەرپا بکات،یەکەم شت کە دەبێت بۆی گرنگ بێت مەسەلەی مرۆڤایەتییە.ئێمە وەک حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕ دژی هەر جۆرە ستەمێکی نەتەوایەتیین بەبێ جیاوازی نەتەوایەتیی.ئێمە خەباتی شۆڕشگێڕانە دەکەین بۆ ڕنینەوەی هەر ستەمێک لەسەر هەرتاکێکی کۆمەڵگا و بەردەوام لە هەوڵدا دەبین.
لەوبارەیەشەوە خوێنمان بۆ داوە و جێگەی شانازیشە لە مێژووی خەباتی خۆماندا شاهیدی ئەوەین کە لەو ماوەیەی لە عرسەی سیاسەت چالاکیمان هەبووە لەبەرانبەر هەر ستەمێک کە کەلەسەر هەر تاکێکی کورد یان کۆمەڵگا کراوە خەباتمان هەبووە.
ناسر زیجی: هاوڕێ سەلامی زیجی ئێمە دەبینین کە زۆرن ئەو ئەحزابە کوردیانەی کە داکۆکی لە مافەکانی کورد دەکەن،بەڵام تا ئێستا بۆ کێشەی کورد هیچ ڕێگەیەکیان نەدیتۆتەوە ،هۆکاری ئەوە بۆچی دەگەڕێننەوە؟
سەلام زیجی: بە بڕوای من نەک تەنیا مەسەلەی کورد، بەڵکو هەر جۆرە ستەمێک لە جیهان و کۆمەڵگادا ئەحزاب و بزوتنەوەکان ڕێگای جۆراورجۆریان هەیە بۆ چارەسەرکردنی، بو مەسەلەی کورد یش هه ر وایه!.مەسەلەی نەتەوایەتیش یەکێک لەو مەسەلانەیە کە لە ناوچەکەدا مێژوویەکی تاڵی هەیە که بشیک له هو کاری هه ر ئه و حیزبانه بون و هه ن وا “داکوکی له مافی کورد” ده کن!
هۆی چارە سه ر نەکردنی ئەم کێشەیە، جیا له کردوه ی فاشیستی ده ولته کان و نقشی منفی حیزبه بورژوا ناسیونالیسته کان، تا بەئێستا ده گریته بو ئه وه ی که وا خلکی کوردستان حیزبی کریکاری، سۆسیالیست و ئازادیخوازانە یان به وجوری پیویسته نیه و دەستی باڵایان نەبووە کە بەهێز بێت و له پیناو به رژوه ندی کوملگاه چاره سه ری بکات نه ک خه لک به فروشریت یان ببیت به شریکه به ش و پیاوی ئه مریکا یان دولتیکی تر! بویه مەسەلەی کورد بەو جۆرەی دەیبینن تا ئێستا کێشی هاتووە به بی چاره کردنی.
ئەحزابێ کە ئێوە ئیشارەتان پێ‌کرد و ئێمە لەگەڵیاندا ئاشنایین بەداخەوە نەک بۆ چارەسەر کردنی مەسەلەی کورد هەوڵ بدەن لە رێگای خودموختارییەوە، ٥٠-٦٠ ساڵە هاتوونەتە مەیدان و بوو بە هیچ. لە ئێستاشدا فیدراڵیزمی قومی و دیموکراتیکیان هێناوە، ئەمانە بۆ چیە؟ دیشان دبیته وه به هیچ ئکر کاری دیکه نکین،
ئم طرحانه له راستی دا بۆ مانەوەی ئەم ستەمەیە کە خودی ئەو حزبە بزوتنەوەیەکی ناسیۆنالیستین و بزوتنەوەیەکی بۆرژوازی کوردە توڕەیە لە حکومەتی مەرکەزی و دەیەوێت بە جۆرێک سەهمێک وەربگرێت، بەجێگەی ئەوە کە لە تورکیە بە زمانی تورکی ستەم لە خەڵکی کورد زمان بکەن بە زمانی کوردی ئەو کارە بکەن.
بە داخەوە لە ٢٥ ساڵی کۆتایی حاکمی صدامی فاشیست به جی گیشتن به آزادی و خوشبختی له سایه دولتی ضد خلکی امریکا چند تاقمی قومی و اسلامی به دسته لات گیشتن، خلکی آزادیخواز توشیان بو به توشی جماعتیکی دیکه که وا زور جیاوازیان له گه ل صدام دا نبوو بوو. له کوردستانیش هەموو بە ئێسک و پروسکی خۆی دەرکی لە حکومەتی بۆرژوازی کورد کردوه و ده زانیت مانای واقعی وشەی دولت و حاکمیتی ناسیۆنالیزمی کورد چیە؟ ئەمە لەلایەک ئەم حیزبانە بەپێی ئەو ستراتیژییەی کە هەیانبووە هەمیشە لە بەینی دەوڵەتەکاندا معامەلەیان کردووە لەجیاتی پشت بەستن بە خەڵک و جەماوەری بی به ش و زولم لیکراو. هەروەک کە هاوڕێیان باسیان کرد کە تەنها ئێتکایان کردووە بە هێزی پێشمەرگەوە و شەڕی چەکداریی ئه ویش به کلک وه رگرتن له شکافی دو دولت ئه گی نا توانای ریگخستنی شه ری چکداری پشت بستو به جماوریشیان نبوه و نیه.
لەگەڵ دەوڵەتێک بوون لەگەڵ حزبێکی دیکە بووە بەشەڕیان و لەوانیان کوشتووە لەگەڵ وڵاتێک بووە کە خۆی سەر بە وڵاتێکی ئیمپریالیزمی بووە. دەوڵەتی ئامریکا کە ٢٠-٢٥ ساڵە لە عێراقە وەکو تەسبیحی دەست یاری بە ئەحزابە ناسیۆنالیزمەکان دەکات. کاتێک باسی سەربەخۆیی هاتە پێشەوە یەکەم وڵاتێک کە دژایەتی کرد ئامریکا بوو، لە حاڵێکدا شەڕی داعش یان به وه حزبانه و پیشمرگه کرد. ئەو وڵاتە ئیمپریالیستانەیە بەتایبەت امریکا لەسەر دۆزی کرد کە بەرژەوەندی لەگەڵ ئەو چوار وڵاتەدایە، نایەن لەبەر چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد ئەم چوار دەوڵەتە لە خۆیان نارەحەت بکەن. کێشە لەناو خودی کورد زمانەکانە کە لەسەرەتادا نەهاتوونەتە پێش بە قسەی خۆیان ئاش بە تاڵ کردنی خەبات و شۆڕش بووە. بە داخەوە هێزی چەپ زۆر نەهاتۆتە پێشەوە و ده ستی نبردوه بوو شیوازانه ای که وا پیویستی ئه م خه باته بیت. ئێمە دەمانەوێ ڕەوتێکی نوێتر دەستپێبکەین، وە ئەمەیە کە حزبی ئێمە وەڵامێکی زۆر ڕوونتر بۆ مەسەلەی کورد اتوانیت بداتەوە بەتایبەت ئیتر نەهێڵێ ستەمی نەتەوەیی ببێتە ئامرازی دەستی کایە پێکردنی سیاسی بۆرژوازی کورد و دەسەڵاتدار.
ناسر زیجی: هاوڕێ ئیبراهیم باتمانی ڕاو بۆچوونی ئێوە لەم بارەیەوە چیە؟
ئیبراهیم باتمانی: بەرای من ئەحزابی کورد بەشێکن لەم دەسەڵاتانە. گەر سەیرێکی ڕابردوویان بکەین دەبینین بە سازش و دانووستانەکانیانەوە و بە پلاتفۆرمەکانیانەوە بۆ نموونە حزبی دیموکرات لە ئێران‌دا خەڵک خۆی باوەڕی بە مەزهەب و دین نیە و خەڵک خۆی گیری کردووە بەدەست ئایینەوە بەتایبەت کرێکاران و زەحمەتکێشان بەڵام دەچێ قورئان بەکاردێنێ لە پێناو هەڵخەڵەتاندنی خەڵکدا لە کاتیکدا خۆیشی باوەڕی پێ نیە، یان ئەوەی قاسملو کورتە باسێکی هەیە سەبارەت بە سوسیالیزم ئەی ئەمە چیە؟ هیچکات ئەمانە جددی نەبوونە لەسەر ئەم هەڵوێستە کە بەدەستی بهێنن لە کوردستانی ئێران‌دا، بەڵام ئەو دەمەی ئێمە لەناو کۆمەڵەدا بووین ڕۆڵێکی جددیمان گێڕا لە بەرگیری لە سازشگەرای حزبی دیموکرات لەوانە ئاگا کردنەوەی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و هێنانی ژنان بۆ ڕیزەکانی پێشمەرگە و زۆر شتی تر. لەبیرمە لەناو حزبی دیمۆکرات دەیانوت کە خوشکەکانمان با نان ئامادە بکەن بۆ پێشمەرگەکان بەڵام لەناو کۆمەڵە سەنگە ر بە سەنگەریان دەچنی و شەڕیان دەکرد. فەرماندە و بەڕێوەبەری سیاسیی لە تەواو ئۆرگانەکاندا کاریان دەکرد. لە ئێران‌دا تا کۆماری ئیسلامی تا ئەم ڕژێمە لە هەر جیناحێکەوە لەسەر کار بێت هیچ مافێک بۆ هیچ کەسێک بەدەست نایەت. لە عێراقدا وابوو، کە ئامریکا دەوڵەتی عێراقی لابرد ئومێد هەبوو کە کورد بۆ هەمیشە مەسەلەی خۆی چارەسەر دەکات. باشترین فورسەتە کە کوردستانی عێراق بیگرنە دەست و بیکەن بە دەوڵەت. وتیان جارێ زووە ڕیکلامیان دەکرد کە ئەمریکا و ئەوروپا باوکی کوردن، بەڵام کاتێک هاتنە سەر باسی چارەنووس و ڕیفراندۆم کە ئێمەش دیفاعمان لێکرد و شتێکی بەرحەق بوو بۆ کوردستانی عێراق هەر ئەو باوکانە بوون دەیانوت ئێمە ئەوە قەبوڵ ناکەین، لە تورکیەش بە جۆرێکی تر، لە تورکیە دەوڵەتێکی فاشیزم و جەنایەتکار هاتە سەرکار تەنانەت لەبیرمە ساڵی ١٩٩٢ چومە تورکیە وتیان هەر وشەیەک کە بیڵێیت ٢٠٠٠ لیر جەریمەیە تا دەوڵەت گۆڕا ئەمەش تەواو بوو. بەڵام کورد لەوێش داهاتووی نادیارە لەوێش مەسەلەی ڕەگەزپەرەستیی وکوردایەتی زەق کراوەتەوە. لە کاتێکدا کە ئەو ستەمەش لە خەڵکی کورد دەکرێت لە خەڵکی تورکیاش دەکرێ.
دەکرێ ئێستا ئامارێک بگرین و بزانین چەندە خەڵکی تورک لە زیندانە. لە ئێرانیشدا لەم مەسەلەیە کەڵک وەرگیراوە و کە خەڵکی کورد زۆرتر لە سێدارە دەدرێ، بەڵام هەموو خەڵک لە ئێران‌دا بەهەر دین و نەژادێک لەسێدارە دەدرێ. سەرمایەداری و ئەم ئەحزابه کوردیانە بەشێک لەم شتەن.
ناسر زیجی: به‌ڵێ، زۆر سپاس هاوڕێ ئیبراهیم. هاوڕێ عه‌زیز ئاجیكه‌ند، ڕای ئێوه چییه سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه؟
عه‌زیز ئاجیكه‌ند: كاتێك باسی مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌كه‌ین، دوو گفتوگۆ دێته پێشمان كه باسی ڕاستی مه‌سه‌له‌ی كورد بكات، یه‌كه‌میان گفتومانێكی ڕاسته و دووهه‌میشیان گفتومانێكی چه‌په ، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گفتومانی ڕاست، ئه‌ویش مێژوویه‌كه پڕ له خیانه‌ت و پڕاوپڕ له دووڕوویی و درۆوده‌له‌سه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا كردوویانه. هه‌ر كات باسی ئه‌م ئه‌حزابی ناسیۆنالیسته ده‌كه‌ین، حه‌تمه‌ن ده‌بێ سازش و دانووستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه.
له مێژووی ٤٠ ده‌هه‌ی ڕابردوودا له كوردستان ئه‌م موعامه‌له‌یه‌مان بینی. ئه‌م هێزانه جیا له‌وه‌ی هه‌میشه له‌سه‌ر مێزی دانووستاندن بوون به قوربانی و هه‌میشه جۆڕه‌مز بوون و له بازده‌ی دیاریكراوی ئه‌ربابانی خۆیان بوون چ له حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی زلهێز. هاوڕێیانیش له قسه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه دا هه‌وره‌ها كورد قوربانی جوگرافیای دیاریكراوه و قوربانی جوگرافیای جیهانیشه له هه‌موو شه‌ڕه‌كاندا به تایبه‌ت له دووه‌م شه‌ڕی جیهانی كه كورد بوو به قوربانی ڕاسته‌وخۆی دروستنه‌كردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی.
دواتر به پڕۆسه‌كانی دیكه شاهیدی خیانه‌تی ناوخۆیی و ده‌نگدانی سه‌رۆك كۆماری مه‌هاباد ده‌بین. حزبی ژیانه‌وه‌ی كوردستان و خیانه‌ته‌كانی ئه‌ولا و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێكی دیكه له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران له ساڵی ٥٧ جارێكی دیكه ئه‌و جۆره دانووستاندن و خیانه‌تانه دووباره ده‌بنه‌وه.
له لایه‌كی دی، ئه‌و مێژووه و گفتومانه پێمان ده‌ڵێت، كه ئه‌م هێزه ناتوانێ هێزێكی ڕزگاریبه‌خش و هێزێكی داكۆكیكه‌ر بێت، به مانای واقیعی وشه ته‌نانه‌ت بتوانێ مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمه‌ڵگه به ڕه‌سمییه‌ت بناسێ چ بگات به‌وه‌ی پاڵپشتی لێ بكات. ئه‌م هێزانه له چه‌ند وه‌رزێكی جۆراوجۆردا ئاڵوگۆڕی تایبه‌تی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ. من پێم وایه هاتنه‌كاری ڕه‌وتی ئیسلاحاتی بۆرژوازی له ئێران، عه‌مه‌له‌ن ئه‌حزابی كوردی له ئێران‌دا خه‌ریكی شوعار كردنن، بۆیه ئێستایش ئه‌و حزبانه‌ی كه باره‌گایان هه‌یه و هێزی چه‌كدارییان هه‌یه ته‌نیا شوعاری دیموكراسی هه‌ڵده‌ده‌ن. ئێمه شوعارێكی واقیعی ئه‌وتۆمان لێیان نه‌بینیوه. جمهوری ئیسلامی شوعاره‌كانی زۆر ڕادیكاڵتر و لۆجیكیتره. به‌هادینی ئه‌ده‌ب كه سه‌رده‌مێ مه‌لایه‌تی ئیسلاحخوازانی كوردی له مه‌نتقه‌دا ده‌كرد شوعاره‌كانی زۆر له ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی مه‌نته‌قه‌كه سوێندی ناوی شاهیده‌كانی خۆیان ده‌خۆن، زۆر زۆر له‌وان مه‌نتیقیتر بووه و ده‌توانم بڵێم چوارچێوه‌ی فه‌زای به‌رته‌سكی ئه‌وكاته‌ی ئێرانی شكاندبوو، به‌ڵام ئه‌م هێزانه نه‌ك نه‌یانتوانی چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆ له مه‌نتقه‌كه بۆ كورد بدۆزنه‌وه، به‌ڵكو زیاتر و زیاتر مه‌سه‌له‌ی كوردیان دووچاری قه‌یران كرد. یه‌ك گفتومانێكی چه‌پ قه‌د عه‌له‌م ده‌كات، چه‌پیش به‌ڕای من ئیشكالاتی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی له ده‌وره‌یه‌كدا خۆی سازمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ مه‌نتقی شیاوی ئه‌مڕۆ وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن و هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له ئاستی جیهاندا ده‌یبینین، پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی بكات. به‌ڵام دیسان تووشی ئینشیعاباتی زۆر ده‌بێته‌وه.
له‌ڕاستیدا ده‌توانم بڵێم، سستی سیاسی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌م گفتومانه‌یه كه ئێمه وادار ده‌كات وه‌كو چالاكوانانی حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران.
لێره‌دایه كه قه‌د عه‌له‌م ده‌كه‌ین، لێره‌دایه كه ئاڵای ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌شه‌كێنینه‌وه. ئه‌مه بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌یه، ده‌توانین نه‌قشێكی پازتیومان هه‌بێ له‌بار ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا كه چیدیش نه‌هێڵن خه‌ڵك سته‌می لێ بكرێ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا به ئێمه‌ومانان ناكرێ. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ئێران له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، ژنانی ئازادیخواز، له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه، له‌لایه‌ن كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانه‌وه بێگومان ده‌بێت پاڵپشتی لێ بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانین گۆڵه‌ی زیاتری ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه به‌ره‌و جه‌هه‌تێك به‌رین كه تێیدا حقوقێكی به‌رامبه‌ر و ڕادیكاڵ له‌نێو كۆمه‌ڵگادا قه‌رار بگرێ.
ناسر زیجی: زۆر سپاس بۆ ئێوه هاوڕێ عه‌زیز ئاجیكه‌ند، هاوڕێ سه‌لامی زیجی وه‌كو حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران چ ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد به‌تایبه‌ت له ئێران‌دا ده‌بینن؟
سه‌لام زیجی: هه‌روه‌ك عه‌رزم كردن ئێمه ڕێگاچاره‌یه‌كی ئازادیخوازانه و سۆسیالیستیمان هه‌یه، ئه‌وه‌ڵین كار كه پێویسته بكرێ حه‌قی شه‌هروه‌ندی كورد زمانان له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردی تێدایه به ڕه‌سمی بناسرێت، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه ده‌بێ په‌رچه‌مێكی ئازادیخوازانه و سۆسیالیستی هه‌ڵبگرن. نه ده‌وڵه‌ت مه‌ركه‌زییه‌كان ماهییه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه به هیچ جۆرێك مافێك بده‌ن و به‌داخه‌وه هه‌ر وه‌كو سروشتێكی ڕاستی ئه‌حزابی كوردی كه باسمان كرد ئه‌مانیش هه‌ڵگری ئه‌وه‌ن كه بتوانن ئاڵای ڕزگاریخوازی و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و بارودۆخ و شه‌راكه‌تی خۆیان له ئابووری و سیاسی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ن، نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، له هه‌ركام له‌م وڵاتانه ڕێگاچاره‌ی جیاوازی خۆی هه‌یه. به‌ڕای من به‌گشتی له كوردستانی عێراق پێمان وابوو كه ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه به ئه‌نجام بگه‌یشتایه، كه ئه‌ویش ڕیفراندۆم بوو.
كوردستانی سوریایش كه‌ڕئێستا جه‌ریانێكی چه‌پی ناسیۆنالیزم له‌وێ هه‌یه، من پێم وایه جه‌ریانێكی رادیكاڵ و ئازادیخواز و سۆسیالیستی له‌وێ هه‌بووایه، نه ته‌نیا كوردستانی سوریا له روی به رژوندی ته‌حمێلی ئه‌مریكا و جه‌نایه‌تكارێكی وه‌كو ئه‌سه‌د ده‌یتوانی جآره سه بکریت بلکو زور فرصتی باش خولقا له‌وێیش سه‌ربه‌خۆی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر بڕیاره كۆتایی بهێنێت به‌م بارودۆخه و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیدا بێت، نه به‌شداریكردن له حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د و نه ببیت به به‌شێك له ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا و ڕوسیا و یاریت پێ بكه‌ن.
له توركیا هێزی چه‌پی و یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان و كه‌سانێكی كه هه‌ر به ئه‌ندازه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ڕقیان له‌و حكومه‌ته مه‌زهه‌بییه‌یه، یه‌كجار زۆره له توركیا، ته‌نانه‌ت ئیتیحادێه کریکاریکان له احزابیک پشتیوانیان کردوه که وا سیاستی باشتری هه یه بو چاره سه ری کیشه ی کورد. زۆر كه‌س له خه‌ڵكی توركیا پشتیوانی له ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كردووه دژ به حكومه‌تی مه‌زهه‌بی توركیا هه‌مبه‌ستگییه‌ك هه‌یه ده‌كرێت ئه‌م خه‌باته هه‌مبه‌سته‌گییه، كه ناسیۆنالیزم هه دو لا، به‌جۆرێك ده‌یه‌وێت نفرتی قومی دژی “کورد” و “ترک” دروست بکن تا به ئامانجیان بگن، له‌ولایشه‌وه فاشیزمی تورك ده‌یه‌وێت كێشه‌كه قووڵ بكاته‌وه و و مل نادات به دانی حق. بلام اگر ئه‌م هه‌مبه‌ستگییه سیاست و ریبه ریکی شورشگیرانه و سوسیالیستی بیت له تورکیه ده‌توانێ حكومه‌تێكی سكولار و غییر قومی بهێنێته سه‌ر كار، كه ئه‌مه یه‌كێكه له ڕێگاخۆشكه‌ره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد له توركیا.، نه ئه وی ڤا دولتی اسلامی ترکیه و پ‌ک‌ک ده ی کن.
له ئێران باسه‌كه جیاوازه، ئێران له ته‌مه‌نیدا لانیكه‌م٣٩ -٤٠ ساڵه خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی ده‌ست پێكردووه. قیامی ٥٧ و خه‌باتێكی به‌رفراوانی شورشگیرانه، كۆمۆنیستی و كرێكاری بووه. ئه‌حزابی چه‌پ و كۆمۆنیست له ئیران ده یان ساله خه‌باتیان كردووه، جگه له‌وه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه خه‌ڵكی ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر قووڵیان له گه ل یکتر و دژ به حکومت و له‌گه‌ڵ شۆڕشی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشاندا هه‌یه. له عه‌رسه‌ی كرێكاری و ژنان و مناڵان و هه‌موو بواره‌كانی خه‌بات دژ به جمهوری ئیسلامی، هیه واته تنها کیشه له کوردستانیش فقط کیشه ی ملی نیه. بویه بنه مای ولام دانه وه به مسئله کورد و ستمی نه ته وایتی تنها له ری سیاستی سوسیالیستی و به پی به رژوندی کریکاران و زحمتکیشان و به رژوندی هاوبه شی همو کومه لگا باشتر جی به جی ده بیت. نه ته‌نیا ئه‌مه به‌ڵكوو له‌م دواییانه كه ژماریک چالاکی فیس بوکی باس له “سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ئێران” ده کن، به‌ڕاستی ده‌توانم بڵێم نییه‌تی ئه‌وانه‌ی كه وا ده‌ڵێن دڵسۆزانه ش بێت، به ته وای دورن له واقعیتت ئیران. احساسی یه تا عقلیت و ممکن بون! ئم دوستانه نه تنها دورن له واقعیت کومه لگا و ولام دانه وه ی شورشگیرانه به ئم مسئله یه بلکو به جی وه لام دانه وه به واقعیت کیشه ی کورد ئاورری ناسیونالیستی و غیرت ملی زورتر ده گه شینه وه و تنانت توهمیش سدباره ت به حکومتی ئیسلامی بلاو ده که نه وه ،که گواییه ده کریت به بی روخانی ئم حکومته کیشه ی کورد و “استقلال” که شی به نتیجه بگات!، به‌ڵام به بۆچوونی من ترصی ئاوا ته‌رحێكه كه عه‌مه‌له‌ن به زه‌ره‌ری خه‌ڵكی كوردستانه، ته‌رحێك كه جمهوری ئیسلامی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرێت، روشیکه ی كۆنه‌په‌رستی ئه‌وپه‌ڕی باڵی ناسیۆنالیزمی كورده. ئه‌م ته‌رحه هیچ قازانجێكی بۆ خه‌ڵك نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پڕه له گومان و ته‌وه‌هوم.
باسی ئێمه ئه‌وه نییه له‌ژێر سایه‌ی سێبه‌ری جمهوری ئیسلامی خه‌ڵك بێت سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێ، به‌ڵكوو باسی ئێمه دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كه بۆ ئێران و ڕووخاندنی جمهوری ئیسلامی وه کو جه‌ریانێكی سۆسیالیستییه. ئێمه پێمان وایه خه‌ڵكی زحمتکیشی كوردستانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان به‌تایبه‌ت كۆتایپێهێنانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری، ده‌ست له‌ناو ده‌ستی هه‌موو كه‌سێكی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی ئێران بنێین زورتر به قازانجیان ته واوو ده بیت. پیوسته به دروشمی آزادیخوزانا و سوسیالیستی حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی سه‌رنگون بكه‌ین، ئه‌م خه‌باته ئه‌ركی گرنگمانه و قه‌ده‌می ئه‌وه‌ڵمانه. دوای سه‌رنگونی جمهوری ئیسلامی به‌ڕای من مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌ك هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی تر ئه گر بزوتنه ی ئیمه و حزبێكی سۆسیالیستی و ئازادیخوازی وه ک ئیمه بێته سه‌ر كار، كه ئێمه بۆ ئه‌مه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌ناو مه‌سه‌له‌ی مللی ئیتر مه‌عنا په‌یدا ناكات چون همو زلمو ستمه کان له بین ده بین و همو وک یک له همو ژیانی کومگه لگا به رپرس و بشدار ده بین.
لیره گشت مرۆڤه‌كان به‌رابه‌رن، له قانوون، له سیاسه‌ت، له كاری ئیداری، له خوێندن و له ئاموزش و په‌روه‌رش ووو. ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی سۆسیالیستییش به ئه‌نجام نه‌گات ده‌وڵه‌تێكی غیر ملی و غیر قومی و سكولار و یان حکومتیکی لاینگری شتم و سرمایه داری ده سلات بگریت پیویسته ریگای دیکه بگرینه به ر. بو نمونه خه‌ڵك زولم لی کراو ده‌توانن بڕیار بده‌ن چی بكه‌ن. ئه کر نابرابری و ستمی نه ته وایه تی ماوه و خه لگ داوای چاره سه ری بکن، ئێمه له‌و كاته‌دا لایه‌نگری ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین. حه‌قی خۆیه‌تی به‌بێ زۆری و به‌بێ چه‌كداری به گره‌نتی جیهانییه‌وه ڕیفراندۆم بكات و حه‌قه‌كه‌ی به ڕه‌سمییه‌ت بناسرێت. ئه‌و به‌ڵایه‌ی كه له عێراق به‌سه‌ریان هێنان لێره‌دا نابیت اجازه به دین ئه‌حزاب بیبه‌ن بازرگانی پێ بكه‌ن. بو ئه وی وای لی نه یت نابیت هه ر له ئیستاوه خه لک به دوای احزابی قومی-ناسیونالیستی و ملیگرا و فدرالیست چی بکه ویت چون ئم سیاستانه سیاستی فریوی خه‌لک بو گیشتن به ده سه لاتی زالمان و سرمایه دارانی کورده و دوپات کردنه وی سناریوی عیراقه!
ڕێگاچاره‌ی اولی ئیمه پیکه وه ژیان کردن له ولاتیکی سوسیالیستی و حاکمیتی شورائی و ژیانی یکسانه، وکو باشترین و ئینسانی ترین ریگاه چاره. ولامی دوه‌م و ناچاری ئێمه ڕیفراندۆمه بۆ حلی مه‌سه‌له‌ی كورد بو جیابونه وه یان پیکه وه ژیان له یک ولات دا یه. ئێمه به جدی دژی ته‌رحی دژی ئینسانی و همیشه هیشتنه وه ی برینه کیشه ی ملی به ناوی فێدێرالیزمینن. ئیمه فیدرالیسم مان،چه ناوی فریوکارانه دمکراتیکی پیوه بنین چه فدراتیو قبووڵ نییه، چوونكه ته‌رحێكه دژ‌ئینسانی و بو حتیا حتایه ئم کیشه یه ده عیلیته وه تنانت ئه کر به بی خوین رشتنیش بگا به نتیجه، که ناگات!، ڕێگاچاره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد ئه‌وه نییه. ریگاه جاره یانی کوتای هینانی یکجاری نه معامله کردن پئی!. فێدێرالیزمی راستقینه ئه وتا له ئیراق و سوریه دیبینن! به‌بێ پشتیوانی ئه‌مریكا و موشه‌ك و پاره‌ی عه‌ره‌بستان و خوین رشتنیش كارێك که وا لاینگرانی نامسئولی فدرالیسم هان به دوایه وه، کاریکی دیکه یان پی ناکریت!. بۆیه ئێمه لایه‌نگری چاره‌سه‌ربوونی مه‌سه‌له‌ی كورد و هه‌موو سته‌مه‌كانی ترین له ڕێگای روخانی همو كۆماری ئیسلامی و گیشتن به کومه لگایگی آزاد و برابر و سوسیالیستین، و له م قوناخه دا هه کات پیویست بو و اکثریت خه لک رای یان دا له ریگای ئێعلامی ڕیفراندۆمێكی ئازاد و به‌رابه‌ر ئم کیشه یه چاره سه ر دکین. ئه‌مه ته‌رح و سیاسه‌تێكی ئینسانی و سۆسیالیستییه و هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین.
ناسر زیجی: زۆر سوپاس هاوڕێ سه‌لامی زیجی. هاوڕێ ئیبراهیم باتمانی ئێوه ڕاتان چییه سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه؟
ئیبراهیم باتمانی: ئه‌وه‌ڵین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌ناو كوردستان ده‌بێت ئه‌حزاب ناسیۆنالیزم په‌رده‌ی زۆری لابدات، پێویسته خه‌ڵك به‌م ئه‌حزابه ئومێدێكی نه‌مێنێ، چونكه ئه‌وه نین كه نیشانی ده‌ده‌ن. به‌ڕاستی هه‌روه‌ك چۆن له‌و ده‌سه‌ڵاته كه له عێراقدا هه‌یه، بوون به پیاوی ئێران به‌مانای واقیعی بوون به پیاوی توركیا و هیچ گۆڕانكارییه‌كیان نه له ژیانی خه‌ڵكدا دروست نه‌كرد، به‌ڵكو به‌دبه‌ختیان كردن و خه‌ڵك بێزاره و خۆزگه به سه‌رده‌می سه‌دام حسێنی فاشیست ده‌خوازن، لانیكه‌م ئه‌وكاته خه‌ڵك تێر بوو و هاوكات ئه‌منیه‌تیشی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار ژنیان كوشتووه و كه‌سیش ئاگای لێ نییه. هه‌ر ئه‌مانه‌ی كه به‌ناو كورده‌وه هاتنه سه‌ر كار ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌و حزبانه‌ی كه نه‌گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات وه‌كو حزبی دیموكرات و ئه‌م سه‌همه‌یش به‌شێك له سازش بوو.
له توركیایشدا هه‌ر وا، په‌كه‌كه یان په‌ژاك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا نزیکن، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش یارمه‌تییان نه‌دات ناتوانن هیچ بكه‌ن. ئه‌ویش له سوریا كه خۆیان به‌ست به ئه‌مریكاوه تا ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا پشتی تێ كردن یان له سه‌ره‌تاوه هاوكارن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌م گومانه‌یان دروست كرد كه توركیا هێرش ناكاته سه‌رمان. كاتێك سه‌یری پرۆسه‌ی كورد ده‌كه‌ین، وه‌ختێك خه‌ڵك گه‌یشته ئه‌و ئاستی سته‌مه كه ده‌وڵه‌تان سته‌م و زوڵمیان لێ بكه‌ن، گه‌ر ئه‌م ئه‌حزاب كوردییانه هاوكاری ده‌وڵه‌ته‌كانیان كرد، به‌ڕای من خه‌ڵك ده‌بێ ئه‌م بیر له‌مانه بكاته‌وه. له ئێران تا جمهوری ئیسلامی له‌سه‌ر كار بێ چاره‌سه‌رێك بوونی نابێ.
ئێمه چه‌ندین جار وتومانه ته‌نیا چاره‌سه‌رێك بۆ خه‌ڵك ڕیفراندۆمه. خه‌ڵك خۆی ده‌یه‌وێ، به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه له هه‌موو زه‌مینه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر خه‌ڵك وتی من ده‌مه‌وێ جیا بم، ئه‌وا ده‌ڵێن سه‌رچاوم و ناتوانین به‌زۆر ڕایبگرین، مافی خۆیانه. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌مه ڕێگاچاره‌ی ئێمه‌یه.
مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه هه‌یه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی فێدێرالیزمه، عه‌بدووڵای موهته‌دی ئه‌مه‌ی هێناوه‌ته ناو خه‌ڵك، ئه‌مه ته‌رحێكی كۆنه‌په‌رستی و دژه‌ئینسانییه. ئه‌وكاته‌ی ئێمه ڕۆیشتینه‌وه ناو خه‌ڵك شه‌ڕمان بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پارچه زه‌وییه هی من و ئه‌و پارچه زه‌وییه هی تۆیه.
له ورمێ و ڕه‌زاییه‌یش هه‌ر شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌هوازیش شه‌ڕێكی وا بكات، ئه‌مانه هیچ شتێك به ڕه‌سمییه‌ت ناناسن ئه‌مانه بێن مه‌سه‌له‌ی كورد گشتی تیكه‌تیكه بكه‌نه‌وه.
ئێستا تاران نزیكه‌ی ١٤ میلیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژی و ١٤ زمانیشی تێدایه. ده‌بێ له‌ناو هه‌ر شه‌قامێكدا تیربار و قه‌ناسێك دابنێن و یه‌كتری بكوژن. سبه‌ینێ گه‌ر هاوڕێیه‌كی خه‌ڵكی شیراز هات بۆ كوردستان له‌كوێ ماشینه‌كه‌ی پارك بكات، پلاكی ماشینه‌كه‌ی هی شیرازه حه‌قی نییه چونكه موڵك موڵكی كورده. شوعارێكی زۆر كۆنه‌په‌رستانه و زۆر غیر ئینسانی یه. به‌ڕای من ئه‌مه سیناریۆی ڕه‌شه و هه‌ر ئه‌م ئه‌حزاب كوردییانه و طبلی قومی فدرالی ده کوتن، تێكڕا به‌شێكن له‌م سیناریۆ ڕه‌شه. به‌ڕای من ئه‌مانه زه‌ره‌ریان زۆرتره تا قازانجیان. خه‌ڵكی كورد زبان ده‌بێ ئه‌مانه بزانێت به‌تایبه‌ت كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان ده‌بێ ئه‌مه بزانن پشت به‌ستن به كۆمۆنیست و چه‌په‌كان تنها ریگای رزگاریمانه لم آینده پر مه ته رسی داره. ئێمه‌یش وه‌ك حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕ پشتیوانی خۆمان بۆ ئه‌م خه‌ڵكه ڕاده‌گه‌یه‌نین و شانبه‌شانیان ده‌وه‌ستین.
ناسر زیجی: سوپاس هاوڕێ ئیبراهیم باتمانی. هاوڕێ عه‌زیز ئاجیكه‌ند، چ ڕێگاچاره‌یه‌ك ده‌بینی وه‌كو حزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی ئێران سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه؟
عه‌زیز ئاجیكه‌ند: من زۆر به‌ساده‌یی عه‌رزی هاوڕێیانی بكه‌م، پێم وایه ساده‌ترین ڕێگا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ته‌نیا و ته‌نیا له ڕووخاندنی جمهوری ئیسلامی‌دا ده‌یبینمه‌وه. جمهوری ئیسلامی به‌مانای واقیعیشه ئێمه چه‌ندین مه‌یدان به‌ره‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی ڕۆیشتین، كه مافی خه‌ڵك تێیدا پارێزراو بێت، به‌و مانایه‌ی تا سیستمێكی سۆسیالستی دانه‌مه‌زرێت، ئه‌و مافه نایه‌ته دی، به‌ڵام چاره‌سه‌ری كێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان له ئێران، به‌بڕوای من ته‌نیا به ڕووخانی جمهوری ئیسلامی دێته دی.
جارێكی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه مانعه‌كان بناسین و به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م مانعانه خوێندنه‌وه‌یه‌كی ترمان هه‌بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد، من پێم وایه مه‌سه‌له‌ی كورد تا به ئه‌مڕۆ زۆر پێچه‌وانه بیری لێ كراوه‌ته‌وه. هیچكام له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه ئێمه له شه‌قامی كوردیدا به‌گشتی ده‌یبینین، هه‌ڵوێستێكه به‌ڕاستی دڵسۆزانه نییه، به‌ڵكو زیاتر هه‌ڵوێستێكی لیبراڵانه‌یه كه وه‌كوو ئه‌بزار سه‌یری ده‌كات تا چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كه بدۆزێته‌وه.
ئێمه ده‌بێت ئاگاهییه‌كی ته‌به‌قاتی له مه‌نته‌قه‌دا به‌ده‌ست بهێنینه‌وه، ئه‌و هه‌سته له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دروست بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی باش، ویستی من و هه‌زاران بنیامی شۆڕشگێڕی تری تێدایه، به‌دی بهێنینه‌وه. لێره‌دایه كه ئێمه بانگه‌واز ده‌كه‌ین بۆ خه‌ڵك و بانگه‌وازی مرۆڤه ئازادیخوازه‌كان ده‌كه‌ین له‌و ئه‌هداف ئارمانانه كۆ ببنه‌وه و تێیدا بۆ ڕووخاندنی جمهوری ئیسلامی، كه ئه‌وه‌ڵین هه‌نگاوی به‌دیهێنانی مافی هه‌ر ئینسانێكه، كه داخوازییان چییه و بۆچی خه‌بات ده‌كه‌ن.
ناسر زیجی: سوپاس بۆ ئێوه، هاوڕێان عه‌زیز آجیکند، ئیبراهیم باتمانی و سه لام زیجی بو بشداریتان له م گفتگویه له گه ل”ده نگی سووسیالیسم ئمرو” هه‌روه‌ها سپاس بۆ ئێوه‌ش بینرانی ئا‌زیز كه تا ئێستا بینه‌رمان بوون.
( ئه م وتوویژ تصویریه ٢٤ مه ٢٠١٨ ئنجام دراوه. هاوری تینا خلیفه ی زحمتی پیاده کردن و هاوری عه زیز آجیکند زحمتی ادیت کردنیان کییشاوه)